MRCOG/FRCOG) چووەتە ئینگڵتەڕا، پاشان تا ساڵی (1985) وەكو پسپۆر و ڕاوێژكار لە نەخۆشخانی كۆماری هەولێر و پاشان لە مەدینە توب (نەخۆشخانەی ڕزگاریی ئێستا) كاری كردووە. لە مانگی شوباتی ساڵی (2003)یەوە، وەكو ڕاوێژكار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە و هاوكات لە كارگێڕی پڕۆگرامی پسپۆر لە نەخۆشییەكانی ئافرەتان لە كوردستان كاری كردووە، لە ساڵی (2014) خانەنشین بووە. (22) بۆردی عێراقی و (6) ماستەر و دبلۆم لەسەر دەستی دكتۆرە عەتیە خوێندنیان تەواو كردووە. چووەتە ڕاهێنان بۆ ئەندامێتی بەریتانی/ كۆلێژی شاهانە بۆ نەخۆشییەكانی ئافرەتان لە لەندەن و دەیان كەسی بۆ بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە ڕاهێناوە.

سەرەتا سامان لەبارەی جوانی و ئەفسوونی كەلەپووری میللیی دانیشتوانی كوردستان، پرسیاری لە دكتۆرە عەتیە كرد، ئایا نهێنی ئەم جۆراوجۆرێتییە بەرچاوە چییە كە لەڕووی ڕەنگ و دیزاینەوە لە كەلەپووری كوردیدا هەیە؟ دكتۆرە عەتیە گوتی: بێگومان كەلەپووری میللیی هەر نەتەوەیەك ڕەنگدانەوەی داهێنانێكی زیندوو و بەجێهێشتنی جێپەنجەی ئەم میللەتەیە بە درێژایی مێژووە دوورودرێژەكەی. ئەم جێپەنجە پڕ هەست و سۆزە، بە درێژایی مێژووە نووسراو و نەنووسراوەكەیەوە، لە ویژدانی دانیشتوانی كوردستان دەبینرێت، چ لە ڕێگای ژیانكردنی لەگەڵ سروشتە دەوڵەمەندەكەی دەوروبەری، یان لە ڕێگای جوانیی جلوبەرگە ڕەنگاوڕەنگەكەی و هەڵسوكەوتی هەڕەمەكی ڕۆژانەی كۆمەڵایەتی و ئابووری، كە لەسەردەمێكی دووری مێژووییەوە وەكو كۆمەڵگا جووتیاری و شوانكارەییەكان كار دەكەن. ئەمەش بە درێژایی سەردەمەكان ئیلهامی بەخشیوەتە ئەم گوندە سادانەی چیای زاگرۆس و تورۆس و دەوروبەری و گەشە بە كولتووری كۆن دەدەن، بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی زەوییەكانیان لەنێوان دانەوێڵە و میوە، یان بەخێوكردنی ئاژەڵ بۆ گۆشت و ماست و پەنیری مەڕ و بزن، لەو جێگایەی بە وڵاتی نێوان دوو ڕووباری باڵا (میزۆپۆتامیا) ناسراوە. دانیشتوانی ئەم جێگایە جلوبەرگەكانیان سادە و جوانە، ئافرەتاكان (كراس و كەوێ) لەبەر دەكەن، پیاوەكانیش كورتەك و شەڕواڵ، لەگەڵ پژدێنی گوڵگوڵی و جوان، هەر گوند و ناوچەیەكیش جۆرێك جلوبەرگی تایبەت بەخۆیان هەیە. هەروەها لێرە و لەوێ لە گوندەكان و ناوچە لادێنشینەكان، بەرگدرووی دەستیی هەیە، لەناو كورددا فەلسەفەیەكی پڕ هەست و سۆز و هەڕەمەكی هەیە بۆ كاڵای ڕەنگاوڕەنگ، ئەمەش لە دەوڵەمەندیی جلوبەرگی میللی و سەرپۆشی ئافرەتان و كڵاو و جەمەدانیی پیاواندا ڕەنگی داوەتەوە و هۆگریی دایكان و خوشكانی خانەوادە تەقلیدییەكانی لادێ نیشاندەدات، بۆ كاری ڕستن و چنین بە دەست، كە لە سووف و كەتان دروست دەكران و دەڕازێنرانەوە. لە دەرەوەی ماڵیش، ئافرەتان پێڵاوی كلاسیكییان لەبەر دەكرد و ئەو جانتایانەیان هەڵدەگرت و بەكاردەهێنا، كە لە خووریی ئاژەڵ دروست دەكران.

لەبارەی پەیوەندی ئەم كارە دەستییانە بە ئابووری كلاسیكیی وەكو كشتوكاڵ و شوانكارەیی لە كوردستان، دكتۆرە عەتیە ڕوونی كردەوە كە ئەم پەیوەندییە پەیوەندییەكی كۆن و ئەبەدییە بە نیسبەت ژیانی لادێی لە كوردستان. بۆ نموونە پیشەی دەباخچێتی كۆن، پەیوەستە بە پێویستیی كردارەكی بە خۆشكردنی پێستەی مەڕ و بزن، بەمەبەستی دابینكردنی جلوبەرگ و شوێنی ئاوخواردنەوە و پارێزگاریلێكردنی و پاراستنی لە گەرمای هاوین. هەروەها كاركردن لە زەویی كشتوكاڵی، پێویستی بە یارمەتی دارتاش و ئاسنگەری ناوەخۆ هەیە، بۆ دروستكردنی گاسنی سادەی سەرەتایی. بە هەمان شێوەش پێداویستی خانووە قوڕەكانی وەكو دەرگا و پەنجەرە و دروستكردنی لە دار گوێز و نەخشاندن و هەڵكەندنی بە نەخش، پێویستیان بە دارتاش و ئاسنگەر هەیە. بۆ نموونە دەتوانین تەماشای ئەو وردەكارییە بكەین كە ستوونی خانووە كلاسیكییەكانیان پێ دروستكراوە و ئەو نەخش و نیگارەی لەسەر ئەم ستوونانە هەن، لەوێوە كارامەیی و دەستڕەنگینی كارەكانمان بۆ دەردەكەوێت.

هەروەها بەرهەمهێنانی دانەوێڵە پێویستی بەوە بوو هێڵەگ دروست بكرێت، بۆ پاككردنەوەی دانەوێڵەكە لە پووش و پەڵاش، هێڵەگی گەورە هەیە كە لە كێڵگەكان بەكار دەهێنرا و هێڵەگی بچووكیش لە ماڵان بەكار دەهێنرا. ئامادەكردنی نانی لادێی (ئەستوورك) پێویستی بە دروستكردنی تەندووری گڵیین هەبوو، بەڵام دروستكردنی ساجی ئاسن (سێڵ) بۆ دروستكردنی نانی تیری بەكار دێت، ئەم جۆرە نانە بۆ ماوەی چەند مانگێك دەمێنێتەوە و تێكناچێت، هەروەها وەرزی درێژی زستان ئەوەی پێویست كردبوو كە شوێنی تایبەت لە قوڕ دروست بكرێت، بۆ پارستنی كەلوپەل و خۆراك و پێداویستی بۆ ئەم وەرزە، بۆ نموونە شوێن بۆ پاراستنی گۆشتی قاورمە، شوێن بۆ پاراستنی خواردنی كلاسیكی وەكو تڕخێنە، شوێنی پاراستنی سەوزەوات و تێكەڵەی تورشی و شێلم و چەوەندەر، شوێنی پاراستنی پەنیری سوێركراو، هەروەها قاپوقاچاغ لە دار یان لە قوڕ دروست دەكرا بۆ پاراستنی میوەی وشككراوە، گۆزەی گڵیین دروست دەكرا بۆ پاراستنی ئاو، جا چ گۆزەی بچووك با كە پێیان دەگوت شەربە، یانیش گۆزەی گەورە. قەڕابەش لە پێست دروست دەكرا و ئاوی تێدەكرا بۆ جووتیاران، بۆ ئەو كاتەی دەچوونە سەر كار، یان بۆ شوانەكان، ئەو كاتەی دەچوون ئاژەڵەكانیان بلەوەڕێنن. چێشتخانە كۆنەكانی كوردستانیش پڕ بوون لە قاپوپاچاغ و مڵاكی دار و مەنجەڵی گڵیین. چارەسەری نەخۆشییەكان، پێشتر و تا ئێستاش پشت بە گژوگیای تەندروستی دەبەستێت كە لە گرد و دۆڵ و چیاكانی كوردستان هەن. هەروەها باپیر و داپیرەكان بڕێك گژوگیای وشكی چارەسەرییان لای خۆیان هەڵدەگرت، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان خۆیانی پێ بپارێزن. (بڕوانە ئەو زاراوانەی پەیوەندارن بەم بابەتە و لەم ژمارەیەدا بڵاوبوونەتەوە).

پاشان گفتوگۆمان لەبارەی چارەنووسی هەندێ لەم پیشانە كرد، لەوانەش كاری دارتاشی كە تا ئێستاش ماوە و لە بازاڕە میللیەكان داواكاری لەسەرە، بەڵام پیشەكانی وەكو ئاسنگەری و گڵسازی خەریكە لەناودەچن، باسی ئەوەشمان كرد كە هەندێ پیشەی میللی وەكو ڕستن و چنین و دەزووكاری، تەنیا لە چوارچێوەی داواكارییدا ماون. بەڵام بەرگدروویی تا ئێستاش ماوەتەوە و لە گەشەی بەردەوامدایە. بەتایبەتیش دوورینی بەرگی ئافرەتان لەگەڵ پێشكەوتنی پیشەسازی زێڕ، داواكاری زۆری لەسەرە.

 دەبێ دان بەوەدا بنێین كە جوانیی بینا و باڵەخانە و خانووە كلاسیكییە قوڕینەكان، یان ئەوانەی لە خشت و كەرپووچ دروستكراون و دەرفەتی هەناسەدانی دیوارەكانیان هەیە، خەریكە لەبەردەم شەپۆڵی بینا و باڵەخانە نوێیەكان لەناو دەچن، كە چیمەنتۆ زۆربەی پێكهاتەكانی پێكدێنێ. كارگەكانی بلۆك و بەرد و كاشیی زەوییە كشتوكاڵییە بە پیتەكان، خەریكە شتە كۆنەكان لەناو دەبەن. بۆیە پێویستە كولتوور و دابونەریتی گوند و شارە بچووكەكانی كوردستان زیندوو بكرێنەوە، بەتایبەتیش لەبەرئەوەی دەستوپەنجەی خەڵكی كوردستان بەوە ڕاهاتووە لە خاكی خۆی كار بكات و بەم خاكە خۆڵاوی بێت.

بەگشتی ئەم پیشە میللییانە گوزارشت لە كەلەپووری خەڵكی كوردستان دەكەن و لە بنەڕەتدا پەیوەستن بە كولتووری نەتەوەییەوە (Cultural Identity)، پاراستنی ئەم كولتوورەش بەرپرسیارێتییەكی بە كۆمەڵە و دەكەوێتە ئەستۆی حكوومەتی خۆجێی و كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوە پەیوەندارەكان. هەمووانیش كۆكن لەسەر ئەوەی كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سیاسەتی كۆچی پێچەوانە، لە شارە قەرەباڵغەكانەوە بۆ گوندە چۆڵكراوەكان، پیادە بكرێت.

" />

چارەنووسی كەلەپووری میللی لە كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆرە عەتیە حەمەسەعید

2019-10-08 18:46:56

سامان

لەبارەی كەلەپووری میللی و شوناسی نەتەوەیی، ئەم چاوپێكەوتنەمان لەگەڵ بەڕێز دكتۆرە (عەتیە حەمە سەعید ساڵحی)ی ئەنجام دا. دكتۆرە عەتیە لەسەر ئاستی كوردستان و دەرەوە، كەسایەتییەكی دیار و ناسراوە، لە خانەوادەكەیدا بە (داكە عەتیەخان) ناسراوە، لە ساڵی (1967) بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی پزیشكیی بەغداد بەدەستهێناوە، لە ساڵانی (1968-1969) لە هەولێر و كۆیە خزمەتی كردووە. لە شاری پزیشكی بەغدا، لە بەشی ئافرەتان و لەدایكبوون ڕاهێنانی كردووە، لە ساڵی (1971) لە بەشی هەناو، بڕوانامەی دبلۆمی باڵای لە پسپۆرێتی هەناوی ئافرەتان بەدەستهێناوە. ساڵی (1972) بۆ خوێندنی كۆلێژی شاهانەی بەریتانی بۆ نەخۆشییەكانی ئافرەتان و لەدایكبوون (MRCOG/FRCOG) چووەتە ئینگڵتەڕا، پاشان تا ساڵی (1985) وەكو پسپۆر و ڕاوێژكار لە نەخۆشخانی كۆماری هەولێر و پاشان لە مەدینە توب (نەخۆشخانەی ڕزگاریی ئێستا) كاری كردووە. لە مانگی شوباتی ساڵی (2003)یەوە، وەكو ڕاوێژكار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە و هاوكات لە كارگێڕی پڕۆگرامی پسپۆر لە نەخۆشییەكانی ئافرەتان لە كوردستان كاری كردووە، لە ساڵی (2014) خانەنشین بووە. (22) بۆردی عێراقی و (6) ماستەر و دبلۆم لەسەر دەستی دكتۆرە عەتیە خوێندنیان تەواو كردووە. چووەتە ڕاهێنان بۆ ئەندامێتی بەریتانی/ كۆلێژی شاهانە بۆ نەخۆشییەكانی ئافرەتان لە لەندەن و دەیان كەسی بۆ بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە ڕاهێناوە.