لەندەن شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد

لەندەن شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد




2024-10-17 09:37:21


چوارشەممە، 2024/10/16، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرپرسی ئەو نوێنەرایەتیە پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا باس لە پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕە بازرگانەییەکانی نێوان وڵاتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.

لە دیدارەکەدا باس لە ئاسانکاری بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کرا بەمەبەستی کاری بازرگانی و بەشداریکردنیان لە بۆنە و کۆنفڕانسە ئابووریەکان و پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەها جەخت لە راکێشانی زیاتری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بەریتانیەکان کرایەوە بۆ کارکردن و وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان و بەشداری کردنیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان.

شایانی باسە لەم سەردانە، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، یاوەریان بوو.