جۆرە جیاوازەکانی نوێترین ڤێرژنی ئایفۆن
تیم دەڵێ "ئەم کامێرا نوێیانە باشترین کامێران کە ئەمڕۆ لە مۆبایلێکی زیرەکدا هەبن. بەستراونەتەوە بە بزووێنەرێکی سرووشتی لەنێو تەختەیەکی بایۆ ئایۆنیدا. کۆکردنەوەی ئەم تەختە ئەلیکترۆنییانە لەگەڵ کامێراکان ئەزموونێکی زۆر تایبەت بەو کەسە دەدەن، کە مۆبایلێکی زیرەکی هەیە، یان دەیەوێت باشترین وێنەی تۆماربکات".
نرخەکانی ئایفۆن 11 و پرۆ 11 لەنێوان 700 دۆلار بۆ 1100 دۆلاری ئەمریکین، ئەمەش هەرزانترین نرخی ئایفۆنە لە یەکەمین وەشاندیدا، بۆیە پێشبینی دەکرێت پڕفرۆشترین نەوەی نوێی ئایفۆن بێت.

ئایڤۆنە نوێکە بە رەنگی جیاواز بەردەست دەبێت
تیم باجارین باس لەوە دەکات "ئایفۆن 11، سەرەتاییەکەی بە 699 دۆلارە، ئەمەش هەرزانترین نرخە لەماوەیەکی زۆردا بۆ ئایفۆنێکی کوالێتیی بەرز، بەڵام لەجیاتی هەبوونی سێ کامێرا وەک لە پرۆمۆکەیدا هەیەتی، تەنیا دوو کامێرای هەیە" ئەو پێشبینیش دەکات ئەم ئایفۆنە پڕفرۆشترین بێت لە پشووی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا.
ڤێرژنە نوێکەی ئایفۆن لە 20-9-2019 دەکەوێتە بازاڕەکانەوە، جگە لە ئایفۆن 11، ئایفۆن XR، ئەپڵ وۆچ، هەروەها ئایپادی نوێی کۆمپانیای ئەپڵ دەخرێنە بازاڕەوە.

نرخی ئایفۆنە نوێکە بەراورد بە ئایفۆنەکانی دیکە لەکاتی دەرچوونیان، هەرزانە
" />
2019-10-08 20:20:20
کۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنی نوێی ئایفۆنی ئاشکراکرد و، دەڵێ لە ئایفۆنە نوێکەدا باشترین جۆری کامێرا زیادکراوە کە لەگەڵ زوومی وێنەکان، دەنگەکەشی لەگەڵدا زوومدەبێت.
تیم باجارین، یەکێکە لە دیارترین راوێژکار و لێکۆلینڤانەکانی سێکتەری تەکنەلۆجیا لە جیهان و سەرسامە بە کامێرای ئایفۆنە نوێکە.