2019-10-08 18:42:31
سامان
مامۆستا زیاد ڕه‌ووف، ساڵی (1986) له زانكۆی هاوڕێیه‌تی نێوان گه‌لان، به ناوی باتریس لۆمۆمبا له مۆسكۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری یاسای به‌ده‌ستهێناوه. پاشان چووه‌ته پۆلۆنیا و له ساڵی (1990)ه‌وه ده‌ستی به كاری ئازاد كردووه، به سه‌ركه‌وتوویی كاری له بواری دووباره‌بنیادنانه‌وه‌ی شوێنه‌وار و ڕێكخستن و كاركردنی له كه‌رتی هوتێل و گه‌شتیاری كردووه. له ساڵی (2004)ه‌وه بووه‌ته نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆلۆنیا.
له سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مامۆستا زیاد، له‌باره‌ی ئه‌زموونی پۆڵۆنیا و چۆنییه‌تی ڕه‌چاوكردنی لۆبیی ڕه‌وه‌نده‌كانی ئه‌م وڵاته له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا قسه‌مان كرد، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستكردنه‌وه‌یان به نیشتمانی خۆیان؟ مامۆستا زیاد باسی ئه‌وه‌ی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی پۆلۆنیا 39 ملیۆن كه‌سه، 18 ملیۆن كه‌سیش وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه. ڕۆیشتنه‌كه‌یان بۆ كات و قۆناغی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌وه به‌هۆی هۆكاری سیاسیی ده‌ستپێده‌كات، له‌وانه‌ش: دابه‌شكردنی پۆلۆنیا، تا ده‌گاته ڕۆژی ئه‌مڕۆ و كۆچكردن به‌هۆی هۆكاری ئابووری. بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م توانایانه، پۆلۆنیا كۆمه‌ڵێك یاسا و به‌ندی له ده‌ستوور داناوه، به تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی ئه‌م ڕه‌وه‌ندانه و گرنگیدان به خانه‌واده‌كانیان. دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌رزترین ئاستییه‌وه، له سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومی و ناحكوومی، ناچاركراون كه گرنگی به ڕه‌وه‌نده‌كان بده‌ن و چاودێرییان بكه‌ن، پڕۆگرام و پلانێكی تۆكمه‌ی كاركردنیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌نده یاساییانه دانراوه و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زنامه‌ی پۆڵۆنی و ناسنامه‌ی باری مه‌ده‌نییش ده‌درێته ڕه‌وه‌نده‌كان و ئه‌مه‌ش مافی كاركردنیان له‌م وڵاته پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ساڵانه هه‌ندێك زانكۆ، قوتابخانه‌ی هاوینه بۆ ڕه‌وه‌نده‌كان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی پۆڵۆنیا له وه‌رزی پشووی هاوینه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار ده‌هێنن. دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت له زانكۆكان هه‌یه، هه‌ندێك گه‌شت و سه‌ردان ڕێك ده‌خه‌ن كه تیایدا وانه‌یان له‌باره‌ی مێژووی پۆڵۆنیا و فێركردنی زمانی پۆلۆنی و سه‌ردانی مۆزه‌خانه و شوێنه‌واره دێرینه گرنگه‌كان بۆ ڕێك ده‌خه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئێمه له‌وه‌ی كه تا چه‌ند ده‌توانرێ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی پۆڵۆنیا لێره په‌یڕه‌و بكرێت، له‌پێناوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لۆبیی ڕه‌وه‌ندانی كوردی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان؟ له وه‌ڵامدا گوتی: ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی گونجاو و كارنامه و بودجه‌یه‌ك هه‌بێ بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆسه‌كه، به‌ڵێ ده‌توانرێ په‌یڕه‌وی لێ بكرێ. لۆبیی ڕه‌وه‌ندی كوردییش له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌یه و ده‌توانرێ پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان دروست بكرێ كه ئێستا نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میشیان لێ دروست بووه. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌وانه شاره‌زایی زانستیی و هونه‌ریی پێشكه‌وتوویان په‌یدا كردووه و ئێمه زۆر پێویستمان پێیانه بۆ ڕێڕه‌وی گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێم.
پاشان قسه‌وباسمان له‌باره‌ی توانای گواستنه‌وه‌ی زانیاری له پۆلۆنیاوه و ده‌رفه‌تی هاندانیان له كوردستان كرد، كه ئایا هیچ ڕێگرییه‌ك هه‌یه؟ مامۆستا زیاد له وه‌ڵامدا گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌زموون و شاره‌زایی پۆلۆنیا له كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ بنیاتنانی ڕێگایه‌كی خێرا له عێراق و سه‌ره‌ڕای پله‌ی مه‌ترسی به‌رامبه‌ر كۆمپانیا پۆلۆنییه‌كان له كاركردنیان له كه‌شوهه‌وای ئێستای كوردستان، به‌ڵام نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له پێدانی ته‌نده‌ر (Tenders) له هه‌رێم، تائێستاش یه‌كێكه له ڕێگرییه گه‌وره‌كان له‌به‌رده‌م به‌شداری كۆمپانیا پۆڵۆنییه‌كان له بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان. هیواخوازین كه چاوخشاندنه‌وه به‌م پرسه‌دا بكرێت و به جۆرێك كار بكرێت كه خزمه‌تی كاروانی وه‌به‌رهێنان بكات، هه‌روه‌ها كار ئاسانیمان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین كۆمپانیای پۆلۆنی بێنینه كوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا و له نێویشیاندا پۆڵۆنیا، وه‌كو كه‌رتێكی گرنگ و زیندوو بۆ ئاسایشی خۆراك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌رتی كشتوكاڵدا ده‌كرێت، ئێمه له كوێی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌داین؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ساماندا گوتی: گومانی تێدا نییه كه كه‌رتی كشتوكاڵ له كوردستان، به‌راورد به وڵاتانی هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی، وه‌كو پێویست جێی گرنگیپێدان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانێ وه‌كو پێویست ڕۆڵی خۆی له ئاسایشی خۆراكدا ببینێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردستان وه‌كو سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراكیی هیوابه‌خش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئێستا له‌و ئاسته‌دا نین كه ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كانی ئاسایشی خۆراك و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك بگرن كه ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌زموونی گواستنه‌وه‌ی پۆلۆنیا له سۆسیالیستییه‌وه بۆ ئابووریی بازاڕی ئازاد و سه‌رمایه‌داری، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه چاوی لێ بكرێت، پۆلۆنیا زۆر ده‌سكه‌وتی له‌مباره‌یه‌وه به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه‌ش: پیشه‌سازی خۆراكی زۆر پێشكه‌وتوو و نرخی گونجاو به به‌راورد به ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها پۆلۆنیا زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ڕوسیا و ته‌نانه‌ت وڵاتی چینیش ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌توانرێ سوود له ئه‌زموونی پۆلۆنیا وه‌ربگیرێ له بواری گه‌شتوگوزاریی كه دوای گۆڕانكارییه ئابووری و سیاسییه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌رانه پێشكه‌وت. بۆ نموونه ساڵانه 10 ملیۆن گه‌شتیار له سه‌رانسه‌ری جیهان، ته‌نیا بۆ شاری كراكوف گه‌شت ده‌كه‌ن.
له‌كۆتاییدا له‌باره‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو پرسیارمان كرد، كه له‌پاڵ نووسینگه‌ی سیاسی، نووسینگه‌ی بازرگانیشیان هه‌یه (Trade Office)، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له كوردستانیش ئه‌مه بكرێت؟ مامۆستا زیاد گوتی: بێگومان زۆر پێویسته په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بدرێت. هه‌بوونی نووسینگه‌ی ئابووری و بازرگانی له نێو بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ده‌توانێ په‌ره به‌م په‌یوه‌ندییانه بدات و له ڕێگای نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه ڕێكی بخات، ئه‌مه‌ش به ده‌وری خۆی، ده‌توانێ به‌شداری له پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌رێم بكات.