Business Climate) لە هەرێمی كوردستان؟ ئەو گوتی: ئێمە لە عێراق بەشێكین لە جیهان، بێگومان ئێمە كاریگەریی ئەو ڕووداوانەمان دەكەوێتەسەر كە لە دەوروبەرمان ڕوودەدەن، جیهانی ئەمڕۆ، ئابووریی بازاڕی بەسەردا سەپاوە. هەر وڵاتێك (لە ناویشیاندا عێراق) ئەگەر ویستی ببێتە پانتاییەك بۆ كار و وبەرهێنان، سەرەتا دەبێ لە پێداویستییەكانی بازاڕ بكۆڵێتەوە و ئینجا بە گوێرەی پێداویستییەكان هەنگاو بنێ. زۆر پێویستیمان بە پەرەپێدانی كاری بانكەكان هەیە لە هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك كە لەگەڵ پێویستییەكانی وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری بگونجێت، چونكە بانكەكان بنەمای سەرەكین لە كارەكانی گەشە و بونیادناندا. بۆ دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتێكی وەكو عێراق و چاككردنەوەی ئابوورییەكەی، پێویستە مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییە ئاستبەرزەكانی كار و تەكنەلۆژیا بكرێت، دەبێ ئێمەش لە ئاستێكی پێویستی پیشەییانە و كردەییانە پەیوەندییان لەگەڵ بكەین، ئەمەش پێویستی بە كەشێكی هێمن و دڵنیای كاری ئازاد و خزمەتگوزاری بانكیی و دڵنیایی كۆمەڵایەتیی كارمەندەكان و پاراستنی داتابەیسەكان هەیە. دەبێ ئەمە هاوشان بێ لەگەڵ هەبوون و پەرەپێدانی ئەو یاسایانەی لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای وڵات گونجاون و دانانی كەس و كارمەندانی كارگێڕیی كە بە باشی كار بۆ جێبەجێكردنی ئەم یاسایانە بكەن، بۆ ئەوەی ئامانجەكە وەدی بێ.

لەبارەی ئەوە پرسیارمان كرد كە سەرەڕای قەیرانی دارایی، گروپەكانی سەردار چ شتێكی نوێیان هەیە؟ بەڕێز سەردار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر پێشكەشكردنی كاری نوێ و ڕۆیشتن لەگەڵ پێشكەوتنەكان لە هە بوارێكی ئابووری، بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانی ململانێكە دانەبڕێن. گوتیشی: ئێمە بەپێی بەرنامەی خۆمان، بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ بەو شێوازە ناكەین كە جەماوەر لە عێراق و كوردستان لەسەری ڕاهاتوون، بەڵكو لەسەرەتاوە سووربووین لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزاری تەواوی ئۆتۆمبێڵەكان بۆ كڕیارەكانمان، لەم چوارچێوەیەشدا ئێمە سوورین لەسەر پێشكەكردنی سێینەی خزمەتگوزارییەكانی فرۆشتن و چاككردنەوە و هەروەها دەستەبەركردنی پارچەی ئەسڵی. ئاشكراشە كە كاری ئێمە لە ژێر چاودێری كۆمپانیای دروستكەردایە، واتا ئەوانەی ئێمە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەین، كە ماركە جیهانییەكانن، هەروەها ئێمە بە سیستەمی وەكالەت كار دەكەین كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سیستەمێكی نوێیە، بەردەوامیشین لەسەر كاروانی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانمان بۆ هەر شتێكی نوێ كە لە جیهانی ئۆتۆمبێڵدا هەبێت. ئەمەش پێویستیی بە زانیارییەكی تەكنیكی قووڵ (Know How) و ڕێڕەوەوی پێداویستییەكانی كارگێڕیی مۆدێرن (Modern Management) هەیە، سەرەڕای گواستنەوەی تەكنەلۆژیای چاككردنەوە (Transfer of Technology). هەموو ئەمانەش لە گروپی سەردار، پێویستییان بە كادیری پێشكەوتوو و بەڕێوەبەری لێهاتوو هەیە، بە شێوەیەك كە هاوشان بن لەگەڵ كادیرەكانی كۆمپانیا جیهانییەكان. دیارە ئەمەش كارێكی ئاسان نییە، بە تایبەتیش لە بارودۆخێكی وەك ئەوەی ئێستا ئێمە تیایدا دەژین، ئێمە لە گروپەكەمان وەكو ئەو ئەركە نیشتمانییەی هەمانە، ئامادەین ڕووبەڕووی ئەو مەترسیی و كاریگەرییانە ببینەوە كە تووشی بازاڕی كاری ناوەخۆ دەبێت، وڵات لە لایەن (ڕۆڵە و نەوە)كانیانەوە بنیات دەنرێت، لەم سۆنگەیەشەوە ئێمە بە جددی مامەڵە لەگەڵ قەیرانەكان دەكەین.

بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم وەڵامە، سامان لەبارەی مانای دەسپێشخەریی بۆ بازرگانیكردن بە ئۆتۆمبێڵی دووڕەگ (Cars Hybrid) پرسیاری كرد كە لە لایەن كۆمپانیای توێتای جیهانیی بەرهەم هێنراوە؟ بەڕێز سەردار لە وەڵامدا گوتی: پێویستە سوود لەو شتانە وەربگرین كە خەڵكی دیكە لە جیهان سوودیان لێ وەرگرتووە، دەبێ ئەو شتانەش پەسند بكەین كە خەڵكانی دیكە پەسندیان كردووە، هەروەها بەردەوام بین لەگەڵ نوێگەری و داهێنان. ئاشكرایە كە توێتا، یەكێكە لە كۆمپانیا پێشەنگەكانی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێڵی دووڕەگ، كە هەم بە سووتەمەنی و هەم بە كارەباش كار دەكات، یەكێكە لە داهێنانە نوێیەكان. نموونەی نوێی ئۆتۆمبێڵی توێتاش بریتییە لە ئۆتۆمبێڵی پڕۆس (Prius)، یەكێك لە سوودەكانی ئەم ئۆتۆمبێڵە تایبەتە داهێنەرانەیە، بارە ئابوورییەكەیەتی: ڕێژەیەكی زۆری سووتەمەنی دەگەڕێنێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ڕێژەیەی ئۆتۆمبێڵێكی ئاسایی ڕۆژانە بەكاری دەهێنێت، ئەویش بە كەمكردنەوەی ڕێژەی بەكارهێنانی سووتەمەنی بۆ شەش یەك (6/1) لە تێكڕای بەكاربردنی ئێستا، سوودی دووەمی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێڵە ژینگەییە، ئەو گازەی لە میانەی سووتانی سووتەمەنییەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی گەرمبوونی كەشوهەوا و زیان بە هەسارەی زەوی دەگەیەنێت، بەكارهێنانی ئەم ئۆتۆمبێڵانە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەم گازە پیسە. هەندێ وڵات (لەوانەش ئوردن)، لە چوارچێوەی هاندان بۆ هێنانی ئۆتۆمبێڵی دووڕەگ، هێنانی ئۆتۆمبێڵە دووڕەگەكان لە دانی گومرگ دەبوێرن و پارەی دڵنیایی و نوێكردنەوەی مۆڵەتی تۆماكردنی ساڵیانەش كەمتر لە ئۆتۆمبێڵە ئاساییەكان وەردەگرن.

لە كۆتایی گفتوگۆكەدا بەڕێز سەردار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو گەشبینە و گوتی: سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموارە، جگە لە گەشبینی بۆ داهاتووێكی باشتر، هیچ شتێكی دیكەمان لەدەست نایەت، هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی هەبوونی ڕاگەیاندنێكی ئابووری تایبەتمەند كردەوە، بە تایبەتیش لە بارودۆخی ئەمڕۆدا بۆ مامەڵەكردنێكی بابەتی و پیشەییانە لەگەڵ كێشەكانی قەیرانی دارایی و ڕۆیشتن لەگەڵ جووڵەی بازاڕ و دانانی كەرتی گشتی لە بەرامبەر بەرپرسیارێتییەكانی، هەروەكو جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی ڕێكخراوە پیشەییە مەدەنییە تایبەتییەكانی كەرتی بازرگانی كردەوە، لەوانەش نموونەی ژوورەكانی بازرگانی و ئەنجوومەنەكانی كار و ڕۆڵی گرنگییان لە تێگەیشتنی كێشەكانی كەرتی كار و بازرگانی و هەستان بە ڕۆڵی پێویستی ئابووریی بازاڕ لە كوردستان.

" />

دەرفەتی وەبەرهێنان لە ژێر كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی گفتوگۆ لەگەڵ سەردار حوسێن، بازرگانی بواری ئۆتۆمبێڵ لە كوردستان

دەرفەتی وەبەرهێنان لە ژێر كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی گفتوگۆ لەگەڵ سەردار حوسێن، بازرگانی بواری ئۆتۆمبێڵ لە كوردستان

2019-10-08 18:36:17

سامان

لەناو جەرگەی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا عێراق و وڵاتانی دیكەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و بۆ گرنگی تیشك خستنەسەر ئەم قەیرانە، لەسەر دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان و ڕێگاچارەی دەربازبوون لەم قەیرانە، ئەم دیدارە ڕاشكاوانەیەمان لەگەڵ بەڕێز سەردار حوسێن حەسەن ساز كرد، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی گروپەكانی سەردارە، بە مەبەستی ئەوەی تێڕوانینەكانی خۆی لەبارەی ئەوە بخاتەڕوو كە ئایا تا چەند دەتوانرێ بازاڕی ناوەخۆ لە لافاوی ئەم قەیرانە بپارێزێرێ و ڕێڕەوەكەی ڕاست بكرێتەوە و لەم هەڵكشان و داكشانەدا سنوورێكی بۆ دابنرێت. بەڕێز سەردار حوسێن یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی پیاوانی كارە لە عێراق و كەسێكی شارەزا و لێهاتووی بواری بازرگانی و خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێڵە، كارەكەی ئەو، درێژكراوەی كارەكانی بەڕێز حوسێن حەسەن بیبانیی باوكییەتی، كە لەسەرتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، لە كەركووكەوە دەستی پێ كردووە و كەسێكی چاڵاك بووە.

سەرەتای پرسیارەكانمان بەوە دەستپێكرد: ئاخۆ ئەو كێشانە چین كە ڕووبەڕووی بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ دەبنەوە، بە تایبەتیش دوای ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە؟ بەڕێز سەردار لە وەڵامدا گوتی: گومانی تێدا نییە ئەو قەیرانە داراییەی وڵاتانی ناوچەكەی گرتووەتەوە و ئەو قەیرانە نەختینەییەی ناوەخۆی گرتووەتەوە، بەیەكەوە كاریگەرییەكی زۆر گەورەیان لەسەر پەكخستنی جووڵەی بازاڕ بە شێوەیەكی گشتی هەیە. هەمیشە لە حاڵەتێكی لەم جۆرەدا، وڵاتان پشت بە پاشەكەوتە یەدەكییە نەختینەكانیان دەبەستن، جا ئەم یەدەكە چ دراوی قوڕس بێ، یان دراوی نیشتمانی، ئەمەش بۆ دەستەبەركردنی بڕێك دینامیكییەتە لە كاردا. هەروەها لە بەرامبەر بارودۆخێكی وەك ئەوەی ئێستا، دەبێ پلەی مەترسی لە بەكارخستنی سەرمایە و وەبەرهێنان لە بازاڕی ناوەخۆ، بەرز بكرێتەوە. لە بەرامبەر كێشەی سیولە و سستی سوڕانەوەی سەرمایە، پێویستمان بە ڕێوشوێنێكی یاسایی هەیە، بۆ ئەوەی جووڵەی بازاڕ و كاركردن بە شێوەیەك ڕێك بخات، كە خزمەتی ئامانجەكە بكات، ئەمەش بۆ گرەنتیكردنی ئازادی جووڵەی كار و بەرپرسیارێتییەكی پەیوەندار كە بەدڵنیاییەوە دەبێتەهۆی ڕێكخستنی بازاڕ. سەردار حوسێن گوتی: ئەو یاسا و سیستەمانەی پەیوەستن بە ئابووری، دەبێ بە بەردەوامی و بەپێی پێویستییەكانی ئابووریی بازاڕ هەموار بكرێنەوە و گۆڕانكارییان بەسەردا بێت، بەتایبەتیش ئەوانەی پەیوەندارن بە بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ كە لە گەشەكردنێكی خێرادایە، هەروەها كەرتی كار لە چەند سەرچاوەیەكەوە بارێكی زۆری كەوتووەتە ئەستۆ، لە لایەكی دیكەوە.. كرێ، بە گوێرەی ساڵانی پێشتر و ئەو كاتانە دانراوە كە بازاڕ پڕبوو لە پارە، بەڵام بارودۆخی ئێستا بەو شێوەیە نییە. جووڵەی بازاڕی پێویست، بازاڕی ئەمڕۆ بە دەست بێبەرهەمیی و بەفیڕۆدانی سەرمایە و مایەوە دەناڵێنێ. لەگەڵ پاشەكشەی داهاتی پڕۆژە بازرگانییەكان و كەمبوونەوەی قازانج و زیانكردنی بە ژمارە و بەڵگە، كەرتی كار ناچار كراوە پارەیەكی زۆر بداتە باج و ڕەسم و دڵنیایی كۆمەڵایەتی. سەرەڕای ئەوەش، دەبێ مووچەی كارمەندەكانی بۆ ماوەیەكی نادیار دابین بكات. بۆیە وەكو ڕێوشوێنێكی خۆپارێزیی لە بەرامبەر قەیرانە داراییەكان، ئێمە لە گروپەكانی سەردار، سوورین لەسەر ئەوەی كە چالاكییە بازرگانییەكانمان جۆراوجۆر بكەین، لەم چوارچێوەیەشدا گروپەكەمان بە ڕێژی 20%ی داهاتە گشتییەكەی لە كەرتی هوتێل و خزمەتگوزاریی خستووەتەكار.

لەبارەی پرسیارێكی سامان كە ئایا كێ بەرپرسە لە بەرزبوونەوەی نرخەكان و ڕێكخستنیان و ئایا هەڵئاوسان كێشەی بازاڕە یان كێشەی كڕیار؟ سەردار حوسێن گوتی: هەڵئاوسان كێشەیەكی گشتییە و تەنیا یەك لایەن لێی بەرپرسیار نییە، بە بۆچوونی ئێمە چارەسەری ئەوە بە ڕێگایەكی تەواو یاسایی دەكرێت، ئەویش بە چاڵاككردنەوەی ئەو یاسایانەی ئێستا هەن و دانانی یاسای نوێ كە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا بگونجێن. هەروەها جەختكردنەوە لەسەر چارەسەرە ئابوورییە چاڵاكەكان، لە ڕێگای پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكان بەتواناكانی ناوەخۆ و دابینكردنی دڵنیایی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆ و بیانی بەیەكەوە. هەروەها ڕەخساندنی دەرفەت بۆ كەرتی تایبەت لەوەی ڕۆڵی گریمانەكراوی خۆی ببینێ، بەو شێوەیەی لە وڵاتانی ناوچەكە هەیە و كاری پێ دەكرێ. لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی بەكارخستنی شارەزایی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی نیشتیمانیی و بە شێوەیەكی گشتی خزمەتی كاروانی گەشەی ئابووری نیشتمانی و دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان كۆمپانیاكانی وڵاتانی جیهانی پیشەسازی پێشكەوتوو دروست بكات و ببێتە هۆی دووركەوتنەوە لە ئەنجامدانی هەڕەمەكییانەی كاری ئابووری.

سامان لەبارەی ئەوە پرسیاری لە سەردار حوسێن كرد كە ئایا چ شتێك پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بۆ كەشوهەوای كاركردن (Business Climate) لە هەرێمی كوردستان؟ ئەو گوتی: ئێمە لە عێراق بەشێكین لە جیهان، بێگومان ئێمە كاریگەریی ئەو ڕووداوانەمان دەكەوێتەسەر كە لە دەوروبەرمان ڕوودەدەن، جیهانی ئەمڕۆ، ئابووریی بازاڕی بەسەردا سەپاوە. هەر وڵاتێك (لە ناویشیاندا عێراق) ئەگەر ویستی ببێتە پانتاییەك بۆ كار و وبەرهێنان، سەرەتا دەبێ لە پێداویستییەكانی بازاڕ بكۆڵێتەوە و ئینجا بە گوێرەی پێداویستییەكان هەنگاو بنێ. زۆر پێویستیمان بە پەرەپێدانی كاری بانكەكان هەیە لە هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك كە لەگەڵ پێویستییەكانی وەبەرهێنان و گەشەی ئابووری بگونجێت، چونكە بانكەكان بنەمای سەرەكین لە كارەكانی گەشە و بونیادناندا. بۆ دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتێكی وەكو عێراق و چاككردنەوەی ئابوورییەكەی، پێویستە مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییە ئاستبەرزەكانی كار و تەكنەلۆژیا بكرێت، دەبێ ئێمەش لە ئاستێكی پێویستی پیشەییانە و كردەییانە پەیوەندییان لەگەڵ بكەین، ئەمەش پێویستی بە كەشێكی هێمن و دڵنیای كاری ئازاد و خزمەتگوزاری بانكیی و دڵنیایی كۆمەڵایەتیی كارمەندەكان و پاراستنی داتابەیسەكان هەیە. دەبێ ئەمە هاوشان بێ لەگەڵ هەبوون و پەرەپێدانی ئەو یاسایانەی لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای وڵات گونجاون و دانانی كەس و كارمەندانی كارگێڕیی كە بە باشی كار بۆ جێبەجێكردنی ئەم یاسایانە بكەن، بۆ ئەوەی ئامانجەكە وەدی بێ.