سه‌باره‌ت به گرنگى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كانى گه‌شه‌كردن به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى هۆشيارى گه‌شه‌يى له كۆمه‌ڵگاى كوردستانيدا گوتى:
"له‌وانه‌يه گرنگى ئه‌م بابه‌ته گرنگيێكى حه‌ياتى به‌حت بێت ئه‌ويش به‌مه‌به‌ستى پێگه‌ياندنى هاوڵاتيێكى كارا‌و ئاشناكردنى به‌لايه‌نه‌كانى ژيانى ئابوورى له هه‌رێمدا به پشتبه‌ستن به به‌بنه‌ماكانى گه‌شه‌ى مرۆيى به‌رده‌وام له به‌شداريپێكردنى هاوڵاتى له به‌رپرسياره‌تى له‌ميانى هوشياركردنه‌وه‌ى و ئاگاداركردنى له موفره‌داتى گه‌شه‌كردن و ئه‌و ته‌حه‌ددياته‌ى كه هه‌ن و، رۆڵى له به‌ديهێنانى ئاستى پێويست له توانا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى گه‌شه‌ى وڵات كه ته‌نها گه‌شه ده‌گه‌يه‌نێ پێش هه‌موو شتێكى ديكه. له‌م بواره‌دا به‌پێويست زانرا كه ده‌زگاى تايبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى خۆى ببينێت له راگرتنى هاوسه‌نگى پێويست له نێوان هه‌نارده‌و هاورده له چالاكى بازرگانى چ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ يانيش وڵاتانى ديكه‌ى جيهان و جه‌ختى له سه‌ر گرنگى كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى بازرگانى هاوشێوه‌ى نوسينگه‌ى سياسي له فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنيه‌تى دروستكردنى هوشيارييه‌كى ئابوورى له كوردستاندا كه بتوانرێت له رێگه‌يه‌وه به‌شداريه‌كى ئه‌رێنى و ئه‌كتيڤ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاريانه‌ى كه له‌ده‌ره‌نجامى گواستنه‌وه بۆ ئابوورى بازاڕ دێنه كايه‌وه، دكتۆر كاوه پرسى كه ئايا چ جۆره بازاڕێك له كوردستان په‌يڕه‌و ده‌كرێت و ئايا ئه‌و بازاڕه كراوه‌يه يانيش به‌ربه‌ره‌ڵا؟ له‌م بواره‌دا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سياسه‌تى ئابوورى له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئابوورى بازاڕى به‌ره‌ره‌ڵا بونياد نراوه، ئه‌و به‌ربه‌ره‌ڵاييه‌يشى گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌مى ياساو رێساكانى ئه‌و بواره رێكده‌خه‌ن و هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنى هاوڵاتى كارا به پێوه‌ره‌كانى گه‌شه‌ى مرۆيى به‌رده‌وام كه به‌شدارى هاوڵاتيمان بۆ گه‌ره‌نتى ده‌كات له ئاماده‌كردنى بڕيارو به‌شداري كاراى راسته‌قينه له به‌رپرسياره‌تى له برى ئه‌و په‌راويزخستنه‌ى كه ئێستا به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنيت. ئه‌مه سه‌ره‌راى كێشه‌ى كه‌رتى تايبه‌تى خۆماڵى كه له‌سه‌ر مشه‌خۆري سه‌ر حكومه‌ت راهاتووه له‌برى ئه‌وه‌ى پشت به‌خۆى ببه‌ستێت و داهێنان بكات و پيشكه‌ويت. ئاماژه‌يشى به‌وه‌دا كه ئه‌ڵته‌رناتيڤى به‌ربه‌ره‌ڵايي له بازاڕ ئه‌وه نييه سياسه‌تێكى توند‌و مه‌ركه‌زييه‌تێكى چڕ په‌يڕه‌و بكرێت، به‌ڵكو سياسه‌تى ئابوورى بازاڕى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌روه‌ها په‌يڕه‌وكردنى شێوه‌يێك له شێوه‌كانى كينزى له سياسه‌تى ئابووريدا.
سه‌باره‌ت به پێويستى هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ريكلامانه‌ى كه خه‌ڵكى هانده‌ده‌ن بۆ زياده‌رؤيى له به‌كاربردن و، بڵاوكردنه‌وه‌ى هوشيارى سه‌باره‌ت به گرنگى ده‌ستگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى له هه‌رێمى كوردستان؟ دكتۆر كاوه گوتى:
" ئه‌و شه‌پۆڵه‌ى ريكلامه گوزارشته له‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان كۆمه‌ڵگايه‌كى ئيستيهلاكييه و ئه‌م ديارده‌يه‌ش ده‌ره‌نجامى ده‌رهاوێشته‌كانى عه‌قلييه‌تى ئابوورى ره‌يعييه كه ته‌نها پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابينكردنى داهاتى هاوڵاتيان. ئه‌وه‌ى پێويسته له‌سه‌ر راگه‌ياندنى ئابوورى رێگه خۆشبكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هوشيارى بۆ هاوڵاتيان به گرنگى به‌رهه‌مهێنان كه هه‌مه‌جۆرى ئابوورى و داهات گه‌ره‌نتى ده‌كات، هه‌روه‌ها چالاك كردنى ئه‌و كشتوكاڵ و پيشه‌سازييه‌ى په‌يوه‌نديدار، سه‌ره‌راى كاره ده‌ستييه‌كان و گه‌شت و گوزاريش كه له بنه‌ره‌تدا بنه‌ماكانى له كوردستان هه‌ن به‌ڵام پێويستى به‌وه‌يه كه پلانێكى رێك وپێكى بۆبكێشرێت.
هه‌روه‌ها لێمان پرسى كه تاچ راده‌يه‌ك گرنگى به پرسى ژينگه‌و هاوسه‌نگى له نێوان گه‌شه‌ى ئابوورى وژينگه راگيراوه‌و، ئايا وه‌كوو پێويست سوود له سامانه‌كان وه‌رگيراوه له هه‌رێمى كوردستان؟ گوتى:
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه گرنگيدان به ژينگه له كوردستاندا بۆته نه‌ريتێكى وه‌رزى و، كه‌م و كوڕييه‌كى زۆرمان هه‌يه له‌بوارى هوشيارى ژينگه‌يى به‌تايبه‌تى له‌نێو گه‌نجان دا. هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌مييه‌كى روون و ئاشكرا هه‌يه له‌لايه‌ن ئه‌و كۆمپانيا نه‌وتييانه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا كارده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى به‌دواى نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن، ده‌توانين له گله‌ييه‌كانى هاوڵاتيان هه‌ست به‌و حاڵه‌ته بكه‌ين. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه رۆشنبيرى ژينگه خۆشويستن و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ سروشتدا يه‌كێك بوو له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ناسنامه‌ى رۆشنبيرياتى له نێو كۆمه‌ڵگاى كوردستانى هه‌ر له‌سه‌رده‌مى زه‌رده‌شته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ديارده‌و خۆشه‌ويستييه خه‌ريكه ده‌توێته‌وه‌و له‌ناو ده‌چێت و ئێستاش پێويستمان به گه‌ڕانه‌وه‌يه بۆ به‌ئاگابوون ياخود بڵێين كاتى ئه‌وه هاتووه به‌ئاگابيێينه‌وه.
له پرسيارێكى ديكه‌ى سامان ده‌رباره‌ى گرنگى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ديارده ئابووريانه‌ى په‌يوه‌ندى به هاوڵاتيانه‌وه هه‌يه وه‌كوو قه‌يرانى سووته‌مه‌نى و كاره‌باو خزمه‌تگوزارييه‌كانى ديكه‌و هه‌روه‌ها ديارده‌ى هه‌لايسان و چاككردنى كرێى رۆژانه‌و مووچه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى هاوڵاتيان كه ده‌بێته رێ خۆشكه‌ر بۆ گه‌شه‌ى راسته‌قينه‌ى ئابوورى كۆمه‌ڵايه‌تى، دكتۆر كاوه جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مانه پێداويستى سه‌ره‌كى رۆژانه‌ى هاوڵاتيانن وده‌ستوور گه‌ره‌نتى كردوون، به‌ڵام تاكو ئێستا ديلى ئه‌و سياسه‌ته ئابوورييه هه‌ڵه‌يه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌و، گوتى سياسيانه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ل پرسه‌كه‌دا ده‌كرێت و دروشمى زۆر به‌رز ده‌كرێته‌وه له‌جياتى وتارى سياسى پڕ له پرۆگرام و پلانى توكمه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌وانه‌يه هۆكارى سه‌رنه‌كه‌وتنى راگه‌ياندنى ناوخۆيى له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى كێشه كۆمه‌ڵايه‌تى ئابوورييه‌كان( Socio-economy) پێش كه‌ڵه‌كه‌بوون و ئاڵۆزبوونيان بۆ حاڵه‌تى نه‌بوونى چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێته‌وه. له‌وانه‌يه ئه‌مه‌ش ئه‌و سيما وروژاندنه‌يه‌مان بۆ شيبكاته‌وه كه خه‌ريكه به‌سه‌ر راگه‌ياندنه‌كانماندا زاڵ ده‌بێت.
له‌كۆتاييدا لێمان پرسى ...ئه‌ى چار چييه؟ گوتى
" ئه‌م پرسياره سياسييانه بوو، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى وڵامه‌كه‌ى ئابوورى پاراو ده‌بێت. چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت پردێكى په‌يوه‌ندى و پێكه‌وه‌ژيان و لێكتێگه‌ييشتن له نێوان سياسه‌ت و ئابووريدا دروست بكرێت، هه‌روه‌ها له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانى داڕشتنى بڕيار يان بڵێين، سه‌نته‌رى بڕياردان و راو مه‌شووره‌ى شاره‌زاو پسپۆران له‌كوردستاندا.
دكتۆر كاوه محمود شاكر وه‌زيرى پێشووى رۆشنبيرى له كابينه‌ى 6ــ 7ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى بكالۆريۆسه له ياساو راميارى زانكۆى به‌غدا ساڵى 1979و ماسته‌رو دكتۆرا له زانيارييه ئيسلامييه‌كان له هۆڵه‌ندا. هه‌روه‌ها له خولى تايبه‌ت بوارى ئابوورى سياسى خوێندووه‌و له‌بوارى راگه‌ياندن كاري كردووه بۆ چه‌ند ساڵێك سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى رێگاى كوردستان بووه. له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه تا راپه‌ڕينى ئادارى 1991 كوردستان پێشمه‌رگه بووه
" />
2019-10-08 18:15:02
گفتوگۆى ئه‌مجاره‌مان سه‌باره‌ت به رۆڵى راگه‌ياندنى ئابووريه له ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و ته‌حدياتانه‌ى رووبه‌رووى پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بنه‌وه به‌شێوه‌يێكى گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته گفتوگۆكه‌مان له‌گه‌ڵ د. كاوه محمود بوو، ئه‌ويش له وڵامدا گوتى: ئێمه پێويستمان به سه‌نته‌رى پسپۆر هه‌يه له‌م بواره‌دا بۆ توێژينه‌وه‌و كۆكردنه‌وى داتا‌و زانياريي و ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و پێنوێنييانه‌ى كه پشتيان پێده‌به‌سترێت له ده‌ستنيشانكردنى ته‌حه‌ددياته‌كان و هه‌له‌كانى داهاتوو له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان چ له گه‌شه‌پێدانى ئابوورى يانيش مرۆيى پێويست. هه‌روه‌ها كوردستان به‌ده‌ست كه‌ميێكى ئاشكراى راگه‌ياندنى پسپۆره‌وه كه تواناى به‌ره‌و پێشڤه‌بردنى راگه‌ياندنى ئابوورى هه‌بێت، ده‌ناڵێنيت. ده‌بێ لێره‌دا رۆلى خوێندنى باڵا له پێگه‌ياندنى كاديرى پسپۆر له‌م بواره‌دا له‌بيرنه‌كه‌ين، ئه‌مه جگه له رۆڵى كه‌رتى تايبه‌ت له به‌شداريكردنێكى راسته‌قينه بۆ به‌ديارخستنى رۆڵى راگه‌ياندنى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى بۆ خزمه‌تى گه‌شه‌كردن به گشتى".