2019-10-08 18:13:13
سامان
ئەو قەیرانە ئابوورییەى كە ئێستا عیراق و هەرێمى كوردستان تیایدا
تێدەپەڕێت پێویستى بە دەستكردن بە چاكسازى ئابوورى هەیە كە پشت بە ستراتیژییەتتێك بۆ گەشەپێدان ببەستێت بە ئامانجى گۆڕانكارى لە ژێرخانى ئابوورى تاك لایەن لە میانى هەمەجۆركردنى ژێرخانى بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانى دابەشكردنى زۆرترو فراوانترى داهات و سامان.
سەبارەت بە چۆنیەتى چاكسازیش دەبێ خوێندنەوەیەكى ورد بۆ واقیعى ئەو قەیرانەى كە ئێستا بەرۆكى گرتووین و بۆتە هۆى كەسادێكى روون لە بەرهەم وبازاڕى ناوخۆیی كە تووشى خنكاندن هاتووە لە كالآ، رووبەرووبوونەوەى لەسەر ئاستى ناوخۆ ئەستەمە. هەروەها هەیكەلییەتى نرخەكان و تاى ترازووى بازرگانى و هێزى كار شێواوەو كورتهێنان لە بودجەى گشتى وقەرزارى جووڵەى بەئامانجى بەرەوپێشڤەچوون و بەدیهێنانى رێژەى گەشەى ئابوورى مامناوەند سنووردار كردووە.
سەبارەت بەچۆنییەتى چارەسەركردنى قەیرانێكى ئاڵۆزكاوى بەم قەبارەیە سامان چاوپێكەوتنێكى سازدا لەگەڵ دارا جلیل خەیات سەرۆكى یەكێتى ژوورەكانى بازرگانى و پیشەسازى لە كوردستان بەمەبەستى تاوتێكردنى چۆنیەتى دۆزینەوەى چارەسەر بۆ ئەم كێشانە.
بەڕێز دارا جلیل خەیات لە سەرەتاى چاوپێكەوتنەكەدا باسى لەوەكرد كە ئابوورى عیراق بەشێوەیەكى گشتى تووشى چەندین شۆك هاتووە كە ئاخیرییەكەیان هەڵبەزین و دابەزینى نرخى نەوت بوو و هەروەها لە داهاتى لە دراوى بێگانە كە ئەویش هۆكارەكەى ئەم هەڵبەزین و دابەزینە بوو، بۆیە بۆچوونى ئێستا روو لە سازدانى چاكسازى ئابوورى دەكات، كە ئەویش پێویستى بە بەرچاوروونییەكى سیاسى هەیە بۆ داڕشتنى بڕیارى پەیوەندار بەمەبەستى گەرەنتى هەیكەلییەتێكى ئابوورى بە پێى پرەنسیپ و پێداویستییەكانى گۆڕان بەرەو ئابوورى بازاڕ.
لە روانگەى ئابوورییەوە دەبێ دەبێ رۆڵێكى گەورەتر بە كەرتى تایبەت بدرێت، چونكە شارەزایى وتواناى حكومى ئەو ئامادەییەى تێدا نییە بۆ كار لە هەندێ بواردا كە پێویستە بۆ كۆمەڵگاو بنەماكانى لەكەرتى تایبەتدا هەن. ئەویش بەمەبەستى باشتر بەڕێوەبردنى كارەكان و دابینكردنى هێزى كار و گەرەنتى چاكتركردنى تواناكان لە بەكاربردن و بەڕێوەبردنى سامانە سروشتییەكان بۆ زیادكردنى بەرهەم و زاڵبوون بەسەر هەردوو كێشەى هەلایسان و بێكارى كە لە ولآتدا بلآوبوونەتەوە.
سەبارەت بە چۆنییەتى چاكسازى بێ ئەوەى پشێوى لەناو گۆمەڵگادا دروست بێت هەروەكو چۆن لە رووسیادا دروست بوو د. دارا جەختى لەوە كردەوە كە دەبێ دابەزین و هاوسەنگى لە كورتهێنانى دەرەكى بكرێت لەگەڵ رەچاوكردنى ئەوەى كە دەبێ رێكبكەوێت لەگەڵ بەدیهێنانى رێژەى گونجاو لە گەشەسەندنى ئابوورى و جێگیریی نرخ. چونكە سەڵمیندرا كە تاكە رێگەچارە بۆ كەمكردنەوەى كورتهێنانى بودجە، فراوانكردن و هەمەجۆركردنى سەرچاوەكانى داهاتى گشتییە غەیرى داهاتى نەوت و كۆنترۆڵكردنى خەرجییەكانى حكومەت و كەمكردنەوەى فاكتەرەكانى فشار لەسەر بودجەى گشتى. جونكە نەفەقەى گشتى لە بودجەى حكومەت دا نەفەقەى ئیدارین بە پلە یەك و ئەو نەفەقانەش ئاماژە بە هەبوونى گرفتێك دەكەن لە كاروبارى حكومەت لە بوارى بەڕێوەبردنى بوارى ئابووریداو. پێویستییەكى زۆر هەیە بۆ گەڕاندنەوەى هاوسەنگى بۆ بودجەى حكومەت لەبەرژەوەندى پرۆگرامى وەبەرهێنان لەسەر حیسابى خەرجى كار (تشغیلی ) كە ئەویش پێویستى بە هەبوونى كەرتى تایبەتى ئەكتیڤ و كارا هەیە، سەرەراى پێویستى هاتنى وەبەرهێنانى ناوخۆیى و دەرەكى بۆ ناو ئابوورى نیشتیمانى.
دەبێ ئاماژەش بەوە بدەین كە سەوداكردنى رێك و پێك لەگەڵ لایەنى كۆمەلآیەتى ئابوورى (Socio Economy) بۆتە یەكێك لە پێداویستییەكانى چاكسازى ئابوورى لە زۆربەى ولآتانى پێشكەوتوو و، سەرەراى رێژەى بەرزى بێكارى، بارودۆخى ئێستاى ولآت لە هەڵكشان یاخود كپى ئابووریى دایە.دەبێ رێگەچارەیێك و شێوازێك بدۆزرێتەوە بۆ هاندانى جومكەكانى ئابوورى بەمەبستى ڤالاككردنى ئابوورى.
سەبارەت بە واقیعى سیاسەتى دراویى لە عیراقدا كە یەكێك لە كێشەسەرەكییەكانە لەبوارى ئابووریداو پێویستى بە چارسەریێكى واقیعبینانە هەیە لەسەر رۆشنایى پێویستییەكانى ولآت و پەرەسەندنى ئابوورى نیشتیمانى و پێوەرە دراوییەكانى نێودەوڵەتى بۆ چاكسازى دراوى پێویست، د. دارا جەختى لەوە كردەوە كە وەكو پرەنسیپ بانقی ناوەند خاڵى سەرەكییە لە سیاسەتى نەختى لە ولآتدا سەرەراى ئەوەى كە ئامرازێكى گرنگە لە چاكسازى وچارەكردنى زۆر لە كێشە ئابوورییەكان. چونكە ناكرێ كێشە ئابوورى و كۆمەلآیەتییەكان وەكو بێكارى و بەرزبوونەوەى ئاستى هەژارى و تێكچوونى ژێرخان بێ ئەوەى بانقى ناوەندى بەشدارى لە بەشێوەیەكى بەرچاو بەشدارى لە چارەسەركردنى ئەو كێشانە نەكات.
لایەنەكەى دیكەى هاوكێشەكە یەدەگى نەختینەى بێگانە دەبێتە دیاردەیەكى ئەرێنى ئەگەر بەشێوەیەك بەكارهات كە خزمەت بە گەشەسەندنى راستقینە بكات، بەلآم ئەم نەختینەیە هێستا بە نیمچە سڕكراوى ماوەتەوەو بیانووى بەهێز نادات بۆ بەكارنەهێنانى بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستییەكانى ئێستاى ئابوورى بگونجێت.
سەبارەت بە پرسیارى سامانیش دەربارەى پەیوەندى نێوان سیاسەتى نەختى و كاریگەرییەكانى لەسەر كۆى گشتى گەشەى ئابوورى، خەیات دووپاتى كردەوە كە پرسى گەشەى ئابوورى لە بنەرەتدا فاكتەرێكى گرنگە بۆ دەستنیشانكردنى راستیى سیاسەتى نەختى كە دەبێ سیاسەتى نەختى و گەشەى ئابوورى تەواو بێت، كە ئەمەش تا ئێستا لە ئاستى پێویستدا نییە. بۆیە چاكسازى لە سیستمى دراوى و بانقى لە كوردستاندا بەتایبەتى و لە عیراقدا بەگشتى واتە دۆزینەوەى سیستمى دراویى و بانقى رێك و پێك كە تواناى ركابەرى هەبێت و سوود لە ئەزموونى ولآتە پێشكەوتووە جۆراوجۆرەكان وەرگرێت لەم بوارەداو بەتایبەتى ولآتانى دراوسێ بەمەبەستى پتەوكردنى سەقامگیرى ئابوورى گشتى ومیكانیزمى بازاڕو پابەندبوون بە پێداویستى وخواستى ئابووریێكى ئازادترو هەنگاونانى زیاتر بەرەو كەرتى تایبەت.