ئایا پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان لەم سەردەمى جیهانگیریەدا ودارمانى ئابورى جیهانى، و بە تایبەت لە ئەمڕۆی کوردستاندا دەکرێت داینەمۆیى پیشەسازیى وە کەمکردنەوەی بێکارى بێت  ؟ لە کۆتایدا هەوڵدەدەم وەڵامى ئەم پرسیارە بخەمە روو.

پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان بریتیە لە سێکتەرێکى ئابورى، کە لەلایەن زۆربەى ووڵاتانى دونیا وسەرجەم ڕێکخراوە نێودەولەتى و هەرێمایەتیەکانەوە کرنگى پێ دەدرێت، بەتایبەتى لە گۆرانکاری ئابورى نێودەلەتى، ئەمەش لەبەر ئەوەى ڕۆلیکى زۆر گرنگ دەگێرێت لە پڕۆسەى بەرهەمهێنان ، بەگەرخستن ، فراهەمکردنى داهات، داهێنان و پێشکەوتنى تەکنەلۆژى، هەروەها بەرجەستەکردنى ئامانجە ئابوریی و کومەڵایەتیەکان بۆ هەموو ووڵاتانى دونیا.

پرۆژە بچوک ومامناوەندەکان گرنگیەکى زۆرى پێ دەدرێت لە سیاسەتە پیشەسازییەکان، کە بۆ کەمکردنەوەى رێژەى بێکارى لە ووڵاتە تازە گەشەکردوەکاندا و ووڵاتە پێشکەوتوە پێشەسازییەکان بەکاردێت.

لەبەر ئەوەى زۆربەى فاکتەرەکانى بەرهەمهێنان بونیان هەیە، دەکرێت پرۆژە بچوکەکان و مامناوەندەکان لە کوردستاندا گرنگیەکى زۆرى هەبێت.

فاکتەرە ئەرێنیەکانى پرۆژەى بچوک:

١.بەهۆى دابەش بونى لە ناوچە جیاوازەکان دەکرێت دابەشکردنى داهات دادپەروەر بێت، ئەمەش گەشەى هاوسەنگ لە هەمەموو ناوچەکان دروست دەکات.

٢.پرۆژەى بچوک ومامناوەند شمەک و خزمەتگوزارى دروست دەکات بۆ ئەوکەسانەى کە داهاتیان سنوردارە، بەنرخێکى گونجاو کە دەگونجێت لەگەڵیان.

٣.دەبێتە هۆى پاراستنى کارى دەستى و پیشەییەکان، کە دەبێتە ڕێگایەک بۆ دامەزراندنى گەنجان وبەتایبەتى ئافرەتان، وە ئەمەش دەبێتە هۆى زیادکردنى داهاتى نەتەوەیى لە رێگای ناردنى بەرهەمەکان بۆ دەرەوەی ووڵات.

٤.پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان دەبێتە هاریکاریەک بۆ پرۆژە گەورەکان لە چالاکیەکانى وەکوو بەبازارکردن و دابەشکردن و چاککردنەوە ودروستکردنى یەکەى یەدەک.

٥.دەکریت ببێتە سەرچاوەیەک بۆ داهێنان ودروستکردنى کادرى بەرێوەبردن و هونەرى کە بتوانێت لە پرۆژە گەورەکاندا  کار بکات.

٦.پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان دەبێتە هۆى بەگەرخستنەوەى سەرمایە وپاشەکەوت.

گرنگى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان لە کوردستاندا:

پرۆژە بچوک و مامناوەندەکانى کوردستان کە زیاتر لە ١٠ کرێکار وکەمتر لە ٢٤٩ کرێکار دادەمەزرێنن لە ساڵى ٢٠١٥ دا بریتی بووە لە  ٩٥.٧% لە کۆى پرۆژەکانى کوردستاندا.

لەلایەکى دیکەوە ٧٨.٣٤% دەستى کار لە کوردستاندا لە پرۆژەى بچوک و مامناوەندا کاردەکەن، واتا نزیکەى زیاتر لە سێ لەسەر چوارى دەستى کار لە کەرتى تایبەتدا لەم سێکتەرە گرنگە کاردەکەن هەروەها بڕى سەرمایەی بەگەرخراو لە ساڵى ٢٠١٥ لەم سێکتەرەدا بریتیە بووە لە  ٤٦٨.٣٨٨ ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى.

پێناسەى پروژەى بچوک و مامناوەند:

لەسەر ئاستى نێودولەتى کومەڵێک پێناسە هەن بۆ پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ جیاوازى سیستەمە ئابوریەکان لە جیهاندا بەپێى دەوڵەتەکان. بۆیە زۆر پێوەر هەن بۆ دیاریکردنى بنەمای چوارچێوەی پرۆژەکان. بەپێى کۆمسیۆنى یەکێتى ئەوروپا پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان بریتیە لەو پرۆژانەى کە زیاتر لە ١٠ کرێکار و کەمتر لە ٢٤٩ کرێکار بەگەردەخەن.

رۆڵى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان لە کەمکردنەوەى بێکارى:

پرۆژەى بچوک و مامناوەندەکان کۆمەڵێک هونەرى بەرهەمهێنانى سادە بەکار دەهێنن، بە بەکارهێنانى دەستى  کارى زۆر ، هەر بۆیە پێى دەگوترێت چڕى دەستى کار(کپافە العمل).

هەروەها پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان دەبێتە هۆى دروستکردنى هەلى کارى نوێ ئەمەش هەندێک لە بێکارى کەمدەکاتەوە، لە لایەکى دیکەشەوە خواست لەسەر دامەزراندنى حکومەت کەم دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات کە هاوکارى ئەو ووڵاتانە بکات کە کێشەی بێکاریان هەیە وە بەبێ تێچونێکى زۆر. پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان هەلى کار دەرەخسێنێت بۆ چەند توێژێک وە بەتایبەت ئافرەتان و گەنجان وئەو کەسانەى کە تازە کۆچیان کردووە لە لادێوە بۆ شار وە ئامادە نەکراون بۆ کار کردن لە پرۆژە گەورەکاندا. لە ووڵاتە پیشکەوتووەکاندا پرۆژەى بچوک و مامناوەند زۆر گرنگە،   بۆ نمونە لە کۆریای باشور ٨٨% دەستى کار لەم سێکتەرەدا کار دەکەن، لە ئەمەریکا ٧٠% دەستى کار لە پرۆژەی بچوک و مامناوەندا کار دەکەن.

بەربەستەکانى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان:

١.لایەنى رێکخراوەیى: پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان پەیوەندیان هەیە بە چەند وەزارەتێکەوە بۆ نمونە وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى و یەکێتى ژورە بازرگانیەکان و کومەڵە هەرەوەزیەکان و شارەوانیەکان، نەبونى ئەم جۆرە پەیوەندیانە دەبێتە هۆى شکستى ئەو پرۆژانە وە هەروەها تێچونێکى زۆرى تى دەچێت.

٢.لایەنى یاسایى: زۆربەی یاساکان و دانانى رێنمایى بۆ ئەم پرۆژانە هاندەر نین بۆ گەشەپێدانیان.

٣.لایەنى دارایى: پەیوەندى نێوان بانکەکان و پرۆژە بچوک و مامناوەندیەکان زۆر لاوازە، بۆ نمونە شێوازى دڵنیایى، وکاتى گەرانەوەى قەرز، هەروەها کومەڵێک ڕێنمایى کە دەبێتە هۆى دروستبونى بیرۆکراتیەت ودواکەوتنى پرۆژەکان، راپۆرتێکى بانکى نێودەولەتى لەسەر ژینگەیى وەبەرهێنان دەڵێت پارەدارکردن وزیادبونى تێچونەکانى بەربەستێکى گەورەیە لەبەردەم  پرۆژە بچوک و مامناوەندەکاندا، هەروەها ئەم ڕاپۆرتە روونى کردوەتەوە کە لە ٥٦% پرۆژەکان پارەدارکردنیان خۆییە(کەسییە)، و کەمتر لە ٤٤% بریتیە لە پارەدارکردن لە لایەن بانکەکانەوە ،وە ١٣% لە بانکە حکومییەکان و ٢٦% لە لایەن بانکە تایبەتەکانەوە پارەدار دەکرێن.

لەلایەکى دیکەوە دەرکەوتووە کە هەرچەندە قەبارەی پرۆژەکان زیاتر بێت، قەرزدانەوە باشتر دەبێت.  بە پێى ئەو ڕاپۆرتەى بانکى نێودەولەتى ٧٨% پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان بە هیچ شێوەیەک داوایى قەرزیان لە بانکەکان نەکردووە، و٩٢% ئەو پرۆژانەی کە داوای قەرزیان کردووە رەتکراونەتەوە لە لایەن بانکەکانەوە.

٤.لایەنى بەبازارکردن: جیاوازی نرخى فاکتەرەکانى بەرهەمهێنان (هۆکارەکان) دەبێتە هۆى زیادبونى تێچونى بەرهەمەکان وە نرخى کاڵاکان، ئەمەش رکابەرى نرخ لە بازاردا کەمدەکاتەوە ( کە یەکێکە لە بنەماکانى سەرمایەدارى ئازاد). ئەمە دەبێتە هۆى لاوازبونى رکابەرى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان و کەمى بەبازارکردن و لاوازبونى ریکلامکردن و بەشداریکردن لە بازارى ناوخۆو دەرەوەو وە هەوڵنەدان بۆ دۆزینەوەى بازارى تازە.

بەڵێ دەکرێت بە هەماهەنگى لەگەڵ پرۆژە گەورەکاندا ببێتە هۆیەکى بەهێز بۆ دروستبونى پیشەسازى و دابینکردنى کەرەستەی تەواوکاریى بۆ پرۆژە گەورەکان، باشترین نمونە (یابان و کۆریاى باشورو تایوان و ......هتر) کە توانیان بە هاوشانى دروستکردنى پرۆژەی گەورە پرۆژەی بجوک و مامناوەند بنیاد بنێن، لە ڕێگەی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا لە پرۆژە گەورەکانەوە بۆ پرۆژە بچوکەکان و مامناوەندەکان و پابەندبونیان بە کڕینى بەرهەمی پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان.

ئەمەش دێتە دى لە ڕێگەیى جێبەجێکردنى ئەم جۆرە پێشنیارانەی خوارەوە:

-دابینکردنى داتاوزانیاریى تەواو لە کەرتى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان.

-هەماهەنگى لە نێوان هەموو ئەو دامەزراوانەی کە لەگەڵ پرۆژە بچوک ومامناوەندەکاندا کاردەکەن.

-دانانى سیاسەتێکى گشتى ودیاریکردنى  ئامانجەکان.

-دابینکردنى پارەدارکردن لە ڕێگەی بانکەکانەوە وە بە نرخێکى گونجاو.

-هەبونى چوارچێوەیەکى رێکخراوی گونجاو بۆ لە خۆگرتنى ئەم پرۆژانە، و هەروەها پاراستنیان لە ڕێگای دانانی ڕێنمای بە مەبەستى بەردەوام بونیان.

-هاندانى پرۆژە بچوک ومامناوەندەکان لە لایەن حکومەتەوە بۆ بەگەرخستنى گەنجان وە ئافرەتان.

-دابینکردنى ڕاهێنانى تەواو بۆ کارمەندانى ئەم پرۆژانە ، و هاندانى داهێنان.

-دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان لەگەڵ  پرۆژە گەورەکان، ئەمەش دەبیتە هۆى بە بازارکردنى بەرهەمى پرۆژە بچوک و مامناوەندەکان و ساغکردنەوەی کالاکانیان وە گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، کە دەبێتە هۆى بەردەوامبونیان لە بەدەستهێنانى قازانج و داهات و بەگەرخستنى گەنجان و ئافرەتان وە کەمکردنەوەی بێکارى. 

" />

پروژە بچوک و مامناوەندەکان وە کاریگەریان لەسەر كەرتى پیشەسازى

2019-10-08 12:03:42