كاریگەرى گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى لە بازرگانى نێودەوڵەتی

كاریگەرى گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى لە بازرگانى نێودەوڵەتی




2019-10-08 12:00:43


چالاكیەكانى بازرگانى ئەلیكترۆنى و ئەو پەیوەندیە یاسایانەى كە لەدەرئەنجامی دروست دەبێت كاریگەرى ڕاستەوخۆیان بەسەر یەكتریەوە هەیە بەشێوەیەك هەر كردەوەیەك وچالاكیەكى بازرگانى ئەلیكترۆنى دواجار چوارچێوەیەكى یاسایی دیاركراوى هەیە كە حوكمى بەسەر دا دیاریدەكات و دەسەپێنێت, لێردا گرێبەستى فرۆشتنی ئەلیكترۆنیش كاریگەریەكى زۆرى هەیە لەسەر بەرەو پێشبردنی وزیاتركردنى چالاكیەكانى بازرگانى نێودەولەتى ئەمیش دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانكارى و خێرایی لەبەستنى گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى بەجۆرێك گرێبەستكار دەتوانێت هەر لەشوێنى دیاریكراوى خۆى بە گەڕان لە سایتە ئالیكترۆنیەكان چەندین گرێبەستى هەمەچەشنە ببەستێت لەماوەوكاتێكى كەمدا بۆیە ئەمەش وایكردووە كە زۆربەى كارى بازرگانى لە ئێستادا كە لەلایەن كۆمپانیاكان دەبەسترێت لە ڕێگەى ئەلیكترۆنى بێت كە ئەمەش كارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى  زیاتر كردووە بەهۆى نەمانى هەبوونى بەرەبەستى سنورو هاتووچوَو هەروەها بەرەبەستى كات وڕێكاریەكانى  گومرگى نێوان وڵاتە جیاوازەكان ,ئەمە جگە لەوەى بەهۆى زیاتر بوونى گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى كارى بازرگانى نێودەوڵەتى لە بوارى گواستنەوەى كالآو كەلوپەل زیاتر بووە هەروەكوو دەبینین لە ئێستادا چەندین كۆمپانیاى جۆراوجۆرى گواستنەوەى كاڵا وشتومەك لە هەرێمى كوردستانیش بوونیان هەیە ئەمە جگە لەوەى كە بەهۆى گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى شێوازى پارەدانی ئەلیكترۆنیش پێشكەوتنى گەورەى بەخۆى بینیوە بەجۆرێك بەهۆى خێرایی لەبەستنى گرێبەستەكە وپێدانی پارەدانى ئەلیكترۆنى لە ڕێگەى جۆروشێوازى جیاوازەوە كارى بازرگانى خێراتر كردووە.هەموو ئەوگۆراناكارى و كاریگەریانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە كارى  گرێبەستى ئەلیكترۆنى چەند تایبەتمەندیەكى هەیە جیاى دەكاتەوە كە ئەوانیش خۆى لەوەدا دەبینێتەوە كە گرێبەستى ئەلیكترۆنى پێویست بە ئامادەبوونى مادی هەردوو لایەنى گرێبەستكار ناكات بۆ بەستنى گرێبەستەكە بەڵكو گرێبەستەكە دەبەسترێت لە نێوان دووكەس كە ئامادەبونێكى مادیان لە دانیشتنى شوێنى  گرێبەستەكە نیە چونكە خستنەڕوو وقبوڵكردنى گرێبەستەكە ئەنجام دەدرێت بە ڕێگەى هۆكارەكانى گەیاندنى ئەلیكتڕۆنى .ئەمە جگە لەوەى كە گرێبەستى فرۆشتن بەشێوەیەكى گشتى پەیوەندی هەیە بەچەندین  گرێبەستى ترى نێودەوڵەتى كە كاریگەرى ڕاستەخۆى هەیە لەسەر بەرەوپێشبردنى بازرگانی نێودەوڵەتى بۆنمونە بە فرۆشتنى زیاترى كاڵاوشتومەك كە بەڕێگەى ئەلیكترۆنى ئەنجام دەدرێت دەبێتە هۆى زیاتر هاوردەكردن وناردنەدەرەوەى ئەو موادوكەرەستەو پێداویستیانەى كە وڵاتى بەرهەمهێنەر  پێویستیان پێدەبێت بۆ بەرهەمهینانى كاڵاو بەرهەمەكە هەروەها بەزیاتر بوونى گرێبەستى فرۆشتن ئاڵوگۆركردن و حوالەكردنى دراویش لەو وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى تر جولەى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت ئەمە جگە لەوەى كە بە خێراتربوونى كارى فرۆشتنى كالآكە كاریگەریەكى زۆرى لە بازرگانى ناوخۆیش دەهێنێتە ئاراوە كە ئەمەش ڕەنگ دەداتەوە لە بەكارخستنى بەشێكى زۆرى كرێكارو دەستى كارى ناوخۆیی وكەم كردنەوەى ڕێژەى بێكارى و كە ئەمەش كاریگەرى ڕاستەخۆى هەیە  لە بەرەوپێشبردنی ئابوورى ولآت وزیاتر بوونى كارى كۆمپانیاكانى تایبەت بە ڕێكلام وگواستنەوە و فراوانكردنی بوارى گرێبەستەكانیان,لێرەدا بەهۆى ئەم خالآنەى كە باسمان كرد دەگەینە ئەو دەرئەنجامەى كە گرێبەستى فرۆشتنى ئەلیكترۆنى كاریگەریەكەى ڕاستەوخۆى هەیە لە بەرەوپێشبردن وخێراتركردنى چالاكى زیاترى بازرگانى نێودەوڵەتى.


 

      یونس عپمان علی 
مامۆستا لە زانكۆى لوبنانی فەرەنسی