PPP: Public-Private Partnership) چالاك بكات. سەركەوتنی ئەم شەراكەتە پەیوەستە بە چەند هۆكارێك، گرنگترینیان: یاسا و دەقە یاساییەكان و سیاسەتی باجی جێبەجێكراو و فەراهەمكردنی ژێرخان و سیاسەتی ئابووری گونجاو، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەك یاسای عێراقی هەن لەوانەش یاسای ژمارە 103ی ساڵی 1964 لەبارەی كۆمپانیاكانی كەرتی تێكەڵاو و یاسای كۆمپانیا پشكدارەكان ژمارە 21 و 22ی ساڵی 1997.

بەگوێرەی پێناسەی وێكیپیدیا، شەریكایەتی: جۆرێكە لە جۆرەكانی گرێبەست، كە لە نێوان كەرتەكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت دەبەسترێ، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە گەورانەی پێویستیان بە پارەیەكی زۆر هەیە، بۆ نموونە پڕۆژەكانی ژێرخان كە بریتیین لە پەیكەرە ڕێكخراوەییە پێویستەكان بۆ بەكارخستنی كۆمەڵگا، یان پڕۆژە و پێداویستییەكانی دی، بۆ ئەوەی ئابووری بەشێوەیەكی كارا، كار بكات. زۆربەی كات ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو كارە تەكنیكییانەی پێداویستییەكانی كۆمەڵگا پڕدەكەنەوە، بۆ نموونە: ڕێگاوبان و پردەكان، سەرچاوە ئاوییەكان، لایەنی تەندروستی، تۆڕەكانی كارەبا، كارگەكانی داوودەرمان، پڕۆژە نوێیەكانی چیمەنتۆ و كارگەكانی ئاسن و پۆڵا.. ئەمەش یارمەتی ژێرخانی ئابووری دەدات بۆ بەرزكردنەوەی تێكڕای گەشەی ئابووری، هەروەها دەرفەتێكی نوێی ئابووریش دەڕەخسێنێ و ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنانی سەرمایەی دارایی مرۆیی دەكات. لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەم جۆرە شەراكەتە، حكوومەتی بەریتانی، توانیویەتی زیاتر لە هەزار پڕۆژەی ژێرخانی گەورە جێبەجێ بكات. ئەزموونی فەڕەنساش لە جێبەجێكردنی هەمان جۆری شەركەت، لە بواری گواستنەوەی گشتی، لە ئەزموونی بەریتانیا كەمتر نییە، بێگومان وەبەرهێنانی ژێرخان لە بازاڕی گەشەسەندوو و لە ئابوورییە تازە پێگەیشتووەكان، زۆر گرنگە.

ئامانجە گشتییەكانی ئەم هاوبەشییە بریتیین لە:

1- تەركیزكردنە سەر چالاكییەكانی حكوومەت لەڕووی بەكارخستنی ژێرخانی بنەڕەتی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان، بەو پێیە كە دەتوانرێ ئەمانە بكرێت:

    1. تەركیزكردن لەسەر بارودۆخی سیاسەتی كەرتی ژیرخانی بنەڕەتی.
    2. ڕێكخستنی ئەولەویاتەكان، لەڕووی ئامانج و پڕۆژەكانی ژێرخانی بنەڕەتی.
    3. چاودێریكردنی ئەو لایەنانەی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكەن و ڕێكخستنیان، بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدان.

2- گواستنەوەی ئەو ئیدارە و شارەزایەی لەلایەن كەرتی تایبەت هەیە بۆ بواری خزمەتگوزارییە گشتییەكان و هاوبەشیپێكردنی بواری گشتی لە مەترسییەكان و خستنەژێر بەرپرسیارێتی.

3- بەدیهێنانی باشترین بەها و دەرەنجامی باش لە بەرامبەر بەخشینی گشتی.

4- جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە كاتێكی دیاریكراو و بە بودجەیەكی دیاریكراو.

5- گواستنەوەی مەترسییەكان بۆ كەرتی تایبەت، لەكاتێكدا ئەگەر بزانرێ كەرتی تایبەت باشتر و بەگوێرەی داهاتی دیاریكراوی حكوومەت، ئیدارەی ئەو مەترسییانە دەكات و چارەسەریان دەكات.

لە شەریكایەتی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتدا، حكوومەت پەیكەری بازاڕ وەكو خۆی و لەژێر موڵكایەتی خۆیدا دەهێڵێتەوە و گرێبەستی تاك تاك لەگەڵ كۆمپانیاكان مۆر دەكات، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە نوێیەكان و گرێبەستی ماف و بەرپرسیارێتییەكانی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت بەیەكەوە دیاری دەكات.

شێوازە باوەكانی شەراكەتی نێوان هەردوو كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتیش، بریتیین لەمانە:

1- گرێبەستی كارگێڕی: بریتییە لە گرێبەستی بەكرێگرتنی خزمەتگوزارییە كارگێڕییەكان، كە كەرتی تایبەت پێشكەشی دەكات و بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەڕێوەبردنی لایەنی كارگێڕی دەزگایەك دەگرێتە ئەستۆ، یاخود لایەنی گشتی بەرپرسیارێتی كارگێڕی چەند چالاكییەكی كەرتێكی دیاریكراو، بۆ بەڕێوەبردن ڕادەستی كەرتی تایبەت دەكات. لەم حاڵەتەدا لایەنی گشتی لەڕووی دارایی و وەبەرهێنانەوە یارمەتی كەرتی تایبەت دەدات و سیاسەتی گەڕاندنەوەی تێچووەكان دیاری دەكات. ماوەی ئەم جۆرە گرێبەستانە لە نێوان 3-5 ساڵە.

2- گرێبەستی خزمەتگوزاری: ڕێككەوتنێكە تیایدا لایەنی گشتی، بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی لەڕووی كارگێڕی و بەكارخستنەوە بەتەواوی دەپارێزێ، بەڵام گرێبەست لەگەڵ كەرتی تایبەت مۆر دەكات، بۆ پێشكەشكردنی چەند خزمەتگوزارییەكی وەكو خوێندنەوەی ژمێرەكان و لێكدانەوەی پسوولەكان و چاككردنەوە و.. ماوەی ئەم جۆرە گرێبەستە لە نێوان ساڵێك بۆ سێ ساڵە.

3- گرێبەستی بەكرێدان: لەم جۆرە گرێبەستەدا، حكوومەت خزمەتگوزارییەكان بەكرێ دەداتە كەرتی تایبەت، لە بەرامبەر بڕێك پارەی دیاریكراو، ئەو لایەنەی خزمەتگوزارییەكان بەكرێ دەگرێ، قازانجێك دەكات و لە بەرامبەردا "بەكرێگرتە" بەرپرسیارێتی تێچووی كارپێكردن و چاككردنەوەی دەكەوێتەئەستۆ، بەو واتایەی مەترسییەكانی بەكارخستنی دەكەوێتەئەستۆ، لەكاتێكدا لایەنی "بەكرێدەر" بەرپرسیارێتی وەبەرهێنانی لە بنەما جێگیرەكان لە ئەستۆدا دەمێنێ. واتا "بەكرێگرتە" مافی زۆرێك لە داهاتەكان دەكڕێت، لە بەرامبەردا بڕێكی زۆری مەترسییە بازرگانییەكانی دەكەوێتە ئەستۆ. ماوەی ئەم جۆرە گرێبەستە لە نێوان پێنج بۆ یازدە ساڵە و دەكرێ درێژیش بكرێتەوە.

4- گرێبەستی ئیمتیاز: هەموو سیماكانی گرێبەستی بەكرێگرتن دەگرێتەوە و بەرپرسیارێتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی كەرتی تایبەت، كە هەڵوەشانەوەی بنەما جێگیرەكان و هەندێ فراوانكردنی دیاریكراوی دامەزراوە گشتییەكان بۆ ماوەی پازدە تا سی ساڵ دەگرێتەوە، پاشان موڵكدرارێتی و بنەمای دامەزراوە گشتییەكان دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكە. بەگوێرەی ئەم شێوازە، زۆر ڕێگا داهێنراوە بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان هەردوو لایەن و بە سیستەمی (BOT بونیادنان- كارپێكردن- گواستنەوەی موڵكایەتی) دەناسرێ، ئەم سیستەمە 75 لق و شێوازی جۆراوجۆری هەیە، كە كارەكانی بەگوێرەی شێوازی  (Build –Operate –Transfer) پۆلێن دەكرێ.

ڕێكخستن و كاركردنی دامەزراوەكان، یان بەو جۆرە دەبێت كە هەموو كارە سەرەكییەكانی لەلایەن حكوومەتەوە بەڕێوە دەبرێ، یان هەمووی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە بەڕێوە دەبرێ، یاخود ڕۆڵەكان لە نێوان هەردووكیان و بەگوێرەی ڕێكخستنی دامەزراوەكان دابەش دەكرێت، زۆرترینی ئەو پۆلێنبەندییانەشی كە لەم بوارەدا باون و زۆرێك لە توێژەران باسیان كردووە، لەسەر ئەم بنەمایانەن:

1- شەریكایەتی هاریكاری collaborative   Partnerships:

لەم جۆرەیاندا، ئیدارە و ڕێكخستنی شەراكەتەكە لەسەر بنەمای هاوبەشیكردنی نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت دەبێت، پەیوەندی ئەم جۆرە شەراكەتە، پەیوەندییەكی ئاسۆییە لە نێوان هاوبەشەكان و بریارەكانیش بە كۆڕایی دەبێت، هەر یەكە لە هاوبەشەكان ئەرك و بەرپرسیارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ و بەگوێرەی بنەماكانی شەراكەتەكەش، هیچ لایەنێك بەتەنیا سەرپەرشتی كارەكان ناكات.

2- شەریكایەتی بە گرێبەست contracting Partnerships:

لەم جۆرە شەریكایەتییەدا، گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بەگوێرەی گرێبەستێك دەبێت لە نێوان هەردوو لایەن، پەیوەندی نێوان لایەنە شەریكەكان، پەیوەندییەكی ستوونییە، یەك لایەن و مەرجەع هەیە كە سەرپەرشتی چالاكییەكان دەكات و كۆنتڕۆڵی دەكات، دەبێ لایەنەكانی دیكەش لەم شەریكایەتییەدا پشكدار بن، لایەنی سەرپەرشتیار كارەكان ڕاناپەڕێنێ، بەڵكو بۆ ئەم مەبەستە پشت بە لایەنەكانی دیكە دەبەستێت، هەندێ جار دەتوانرێ ئەم جۆرە شەریكایەتییە تاكلایەنە كۆتایی پێبهێنرێ، ئەویش بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لە نێوان هەردوو لایەندا هەیە و پەیوەندی نێوانیان ڕێكدەخات.

" />

هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت خواست و ئاستەنگەكان

2019-10-08 11:21:52

دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد عەبدوڵڵا بەرزنجی

سیاسەتی گەشەی بەردەوام، پشت بە توانای پێكەوەژیانی هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت دەبەستێت، چونكە ئەم دوو كەرتە، دوو پاڵپشتی سەرەكی ئابووریی نیشتمانین، ئامادەكردنی كەشوهەوای گونجاو و دروستیش پێویستی بە هاوبەشێتی نێوان هەردوو كەرتەكە هەیە، لەسەر بنەمای كێبڕكێ و تەواوكاری، نەك لەسەر بنەمای ململانێ و پێكدادان. ئەم چەمكی هاوبەشێتییەش كە لەسەر بنەمای جەمسەرگیریی كەرتی تایبەت دادەمەزرێ، بەمەبەستی پەرەپێدان و یارمەتیدانی پڕۆژەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكانە، خزمەتگوزارییە گشتییەكانیش لە بەرامبەر بڕێك داهاتی ماددی پێشكەش دەكرێن و داهاتە ماددییەكە بۆ پڕكردنەوەی وەبەرهێنانە داراییەكان و بڕی ئەو تێچووەیە، كە لە لایەن حكوومەت و وڵاتە جیاوازەكانی سەرانسەری جیهانەوە گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت، بەتایبەتیش لەدوای جەنگی جیهانی دووەم.

دەبوو نەخشەی پلانەكانی ساڵانی ڕابردووی عێراق، كە بڕیاربوو لە ساڵی 2007ەوە دەست پێ بكات، لەگەڵ ئەو ڕێككەوتنانە گونجاو بێ كە لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی مۆركراون و پێویستە پشت بە بنەماكانی گەشەی بەردەوام ببەستێت، تا دەگاتە قۆناغی ئەو جۆرە لە چارەسەری گشتی، كە بە ئابووری هەمووەكی ناسراوە. ئەم جۆرە چارەسەرە پێویستی بە چالاككردن و ڕێكخستنی ژینگەیەكی تەواو بۆ كەرتی تایبەت هەیە، بەئامانجی باشكردنی بارودۆخی ئابووری و فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و پەرەپێدانی ئیدارەی ڕەشید و پتەو، كە ئەمەش حكوومەت ناچار دەكات شەراكەتی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت  (PPP: Public-Private Partnership) چالاك بكات. سەركەوتنی ئەم شەراكەتە پەیوەستە بە چەند هۆكارێك، گرنگترینیان: یاسا و دەقە یاساییەكان و سیاسەتی باجی جێبەجێكراو و فەراهەمكردنی ژێرخان و سیاسەتی ئابووری گونجاو، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەك یاسای عێراقی هەن لەوانەش یاسای ژمارە 103ی ساڵی 1964 لەبارەی كۆمپانیاكانی كەرتی تێكەڵاو و یاسای كۆمپانیا پشكدارەكان ژمارە 21 و 22ی ساڵی 1997.