(Infrastructure)  چی دەگەرێتەوە و دەتوانین لە چەند خاڵێکدا کۆی بکەینەوە لەوانە:

  1. رێگاوبان-پردە:

 لە شێوەی رێگەی سەرەکی و لاوەکی لەسەرتاسەری وڵات کە شارەگەورەکان و قەزاو ناحیەو گوندەکان بەیەکەوە ببەسترێتەوەو رێگاکان بە کوالێتی بەرزو فراوان دروستکرابن و توانای مانەوەیان هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژو رەنگدانەوەی خراپ لەسەر هاتووچۆ دروست نەکات، کە ئەمەش بە شادەماری ئابووری هەموو وڵاتێک دادەنرێت، جا ئەگەر سەیری  پڕۆژەکانی رێگابانی هەرێمی کوردستان بکەین، لەگەڵ ئەوەی کاری لەسەر کراوەو ئاسانکاری کراوە، بەڵام لە ئاستی پێویست نەبووەو رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارە گەورەکان تا ئێستا بە رێگەی مەرگ ناودەبرێت و ساڵانە سەدان کەس توشی رووداوی هاتووچۆ دەکەن و دەبێتە هۆی مردن و کەمئەندامبووونی دەیانی دیکە.

  1. ئامرازەکانی گواستنەوەو هاتووچۆ:

 جا ئەگەر باس لە ئامرازەکانی هاتووچۆش بکەین ئەوە هێشتا زۆر لە دواوەین تەنها لە بواری  فڕۆکەخانە نەبێت لە ئاستێکی باش دایە، کەچی تەنها بۆ گواستنەوەی دەرەکی بەکاردەهێنرێت و هێشتا نەخراوەتە خزمەتی گواستنەوەی ناوەخۆیی لە نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان. بە جۆرێک دەبنین هێشتا بۆ گواستنەوە ئۆتۆمبێلی کەسی بەکاردەهێنرێت و هێشتا شەمەندەفەرو میترۆ کە کار ئاسانی زۆر بۆ بواری ئابووری دەکەن هێشتا هەربونی نییە لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت هێشتا ماستەرپلانی رێگاکەشی بوونی نییە!.

  1. کارەباو ووزرە:

ئەمەش بە یەکێک لە بنەماسەرەکییەکانی ژێرخانی وڵات دادەنرێت، بە داخەوە هێشتا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە نەوت دەبەسترێت و کەرتی تایبەت رۆڵی سەرەکییە هەیە تیایدا، بەڵام ئەوەش لە بیر نەکەین هێشتا مۆلیدەی گەڕەکەکان سەرچاوەی سەرەکی وزەی کارەبای مڵان و تەنانەت کارگەو کۆمپانیاکانیش پشت بە مۆلیدەی خۆیان دەبەستن، کەوایە هێشتا قسەکردن لەسەر ژێرخانی کارەبا زیاتری دەوێت و پێویستەی بەوە هەیە بە جدی حکومەت کاری بۆ بکات.

٤.بوونی بەنداو، تۆڕی ئاوی خواردنەوەو ئاودان و ئاوەڕۆ:

لەگەڵ ئەوەی دوو بەنداو هەیە لە کوردستان، بەڵام بۆ ژێرخانێکی ئابووری بەهێز پێویستمان بە دیان بەنداوی دیکە هەیەو لە ئەرزی وقیعیشدا هبچ رێگرییەک نییە بۆ دروست نەکردنی، هەروەها بۆ ئاوەڕۆو پاشماوەکان هێشتا لە ئاستێکی لاوازداین و کار بۆ ئەوە نەکراوە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان یەک سیستەمی ئاوەڕۆ هەبێت و ئەوەش بەکاربهێنرێتەوە بۆ بەرهەمێنانی کارەبا یا شتی دیکە هاوشێوەی وڵاتانی جیهان.

٥.هەبوونی دامەزراوەیی باڵا بۆ گەشەپێدانی ئابووری وڵات:

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەیەو ئەنجومەنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام ئەوانە یەکیان کۆکردنەوەی داهاتو دابەشکردنیەتی لە شێوەی خەرجی، ئەوەی دیکە پێکهاتوە لە کۆمەڵێ کەسی پلە باڵای نا پسپۆڕی ئابووری، بێگومان ناشکرێت چاوەڕاوانی ئەوەیان لێبکەیت ژێرخانێکی ئابووری دروست بکەن لە دانانی یاساو رێساو رێنمایی لە پێناو گەشەی ئابووری تاک و کۆمەڵگەو هەنگاوهاوێشتن بۆ ژیانێکی خۆشگووزەرانی ئابووری.

٦. هەبوونی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی، دەرمانخانە، دامەزراوی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی حکومی.

٧.بوونی باڵەخانەی قوتابخانەو باخچەی ساوایان و کەمپی زانکۆکان وسیستەمێکی سەردەمیانەی بواری فێرکردن و فێربوون لە گشت قۆناغەکانی خوێندن.

٨. هەبوونی دامەزراوەی یاسادانان و دادەوەری کە پارێزەری هاوڵاتی بێت و هەموو کەسێک بە بێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیت و سیاسی و شارو ئینتیمای حیزبی  جێبەجێیبکەن و کەس لەسەروی یاساو نەبێت.

٩.هەبوونی سەرچاوەی سروشتی لە شێوەی ( کشتوکاڵ- ووزە.....هتد

ژێرخانێکی بەهێز

بوونی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز، پێویستی بە نەخشەرێگەی ستراتیژی لە نێوان (١٠ -٢٠) ساڵ بەرەو سەرەوە هەیە، تا لە نێو ئەو پلانە دوورمەودایەدا روانگەی گەشەپێدان و دروستکردنی ژێرخان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو سونگەیەوە هەرێمی کوردستان دوای (٢٨) ساڵ لە بوونی قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆ( لە ٢٠٠٥یشەوە هەرێمێکی فیدڕاڵ) سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەمیدابووە بە ئابڵووقە ئابووری و سیاسییەکانیشەوە دەیتوانی لەگەڵ ئەرزی واقیع ژێرخانێکی بەهێز دروست بکات، هەرچەندە کارییشی لەسەرکراوە، بەڵام لە ئاست خواستی خەڵکدانەبووە لەم ماوەیەدا بە بەراورد بەو داهاتەی لەبەردەستدابوە یا دەکرا هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر لە پێناو پڕکردنەوەی پێداویستییە گشتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی، چونکە رووداوە خێراکانی جیهان و ناوچەکە لە روانگەی پێشکەوتنە خێراکانی بواری تەکنەلۆژیا، وایکردووە حکومەت تەنها بۆ ژێرخانی ئابووری بیر لە رێگاوبان و تەلارو پڕۆژەی زەبەلاح و نەخۆشخانەو قوتابخانەوفڕۆکەخانە....هتد نەکاتەوە، بەڵکو لە پاڵ ئەمانەشدا دەبێت بیر لە ژێرخانێکی کارگێڕی سەردەمیانە بکاتەوە  کە هاوگونجبێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ ئەوەی بە کەمترین کات و تێچوو زۆرترین خزمەتگووزاری بگەیەنێتە کۆمەڵگە، ئەمەش بە سیستەمێکی کارگێڕی هاوچەرخ بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا دێتە ئاراوە کە کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێت. جا ئەگەر بە درێژایی مێژووی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێندنەوەیەکی زانستیانە بکرێت بۆ کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناوەندی بڕیار لە نێو دامەزراوە گشتییەکاندا دەبینین سەرچاوەی سەرەکی ئیفلجبوونی دامەزراوەکان لە نەبونی بەرهەمی کەم و تەنانەت لەناوبردنی هۆکارەکەی سەرچاوەی مرۆیی بووە، نەک سەرچاوەی سروشتی و نەبونی بودجەی پێویست.

تاکی کورد تاکێکی وەبەرهێنە یا بەکاربەرە

ئەگەر بە راشکاوی قسە بکەین لەو بارەیەوە، بە داخەوە تاکی کورد بە گشتی تاکێکی بەکاربەرە، جا ئەگەر ئەمە بۆ بە ساڵاچوان و مندڵان تا ڕادەیەک گونجاو بێت، بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان چەمکی بەکاربەر بەکاربهێنین ئەمە شوورەییە، چونکە ئێستاو داهاتووی ئەو وڵاتەی دەنگمان بۆیدا تا سەربەخۆ بێت، لەسەر شانی گەنجانە، جا هیواو ئاواتی هەموو کورد بۆ سەربەخۆیی تەنها لە دەنگدان کۆنابێتەوە، بەڵکو دەبێت کاری بۆ بکرێت بە هزرو بیرکردنەوە، بە پڕۆژەو کردار، ئەمە بە ماندوو بوون دەکرێت، پێویستی بە شەونخونی هەیە، بەڵام بە داخەوە ماوەی ٢٨ ساڵە نەوەیەک پەروەردە بووە، خاڵییە لە هەستی بەرپرسیاریەتی، خاڵی لە هەستی نیشتیمانی، چونکە هەستی نیشتیمانی ئەوە نییە، بڕۆیتە بەرەکانی جەنگ خوێن ببەخشی و شەهید بیت، بەڵێ ئەمە پیرۆزە، بەڵام لە پاڵ ئەمەدا دەبێت بخوێنی بڕوانامەی بەرز بەدەست بهێنیت و سوود بەخش بیت بۆ کوردستان و کار بکەیت بۆ ژێرخانێکی ئابووری بەهێز، نەک بڕوانامەت هەبێت خزمەتی کوردستانی پێنەکەیت، کەسانێک هەنە بڕوانامەیان نییە، نمونەی پیشەگەری پینەدۆز یا ئاسەنگەری....هتد کەچی دوو ئەوەندەی کەسی خاوەن بڕوانامەی بەرز خزمەتیان بە کوردستان بە کرداری کردووە، بە دیوێکی دیکە دەتوانین بڵێن دەبێت سیستەمی پەروەردەی کوردستان تاکێک بەرهەمبهێنێت کە ئەو تاکە نەک فێری ماسیگرتنی بکات،بەڵکو فێری ئەوەی بکات قولابی ماسیگرتنەکەش ئەو تاکە خۆی دروستی بکات، نەوەک لە وڵاتانی دیکە بۆی هاوردە بکرێت، کەچی بەداخەوە تاکی کورد تەنها فێری ماسی خواردنە و بەس، ئەمەش بەرهەمی ئەو پەروەردە سەقەتەیە کە ئاوێزانی کلتوور بووە، پەروەردەیەک کە دیاردەی گەندەڵی بردۆتە هەموو ماڵێک، گەندەڵی لە سەرەتای دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەر وڵاتێکی دیکە دیاردە بووە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەو هاتنی پشکیی بودجەی کوردستان لە بەغدا دیاردەی گەندەڵی بووە کللتوور، ئێستا گەندەڵی چۆتە خوێنی هەموو کەسێک، بۆتە کلتوور، وەک رەگی دەرختێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی لێهاتووە، رەگی لە خاکی کوردستان بڵاو بۆتەوە، هەر ئەوەش وایکردووە کە تاکی ئێمە ببێتە تاکی بەکاربەر. هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەوەن چۆن چارەسەری ئەو نەخۆشییە کوشندەیە بکەن، ناتوانن، هۆکارەکەی ئەوەیە هیچ دەرمانێک نییە، بەرەنگاری کللتووری تەمبەڵی بێتەوە، مەگەر بە پەروەردەیەک نەبێت کە دیسان ٢٨ ساڵی دیکەی دەوێت بۆ چارەکردن، جا ئەو کاتە تاکی بەرهەمهێن لە دایک دەبێت و پاشتریش کۆمەڵگەی بەرهەمهێن دێتەکایەوە، هەڵبەتە ئەو قسانەی دەیکەین بە رێژەییە نەوەک بە شێوەیەکی رەها، بەڵام دەبێت ئەو بزانین بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز دەبێت، لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێبکەین بۆ بونیادنانەوەی تاک، واتە ژێرخان بە بێ بونی سەرخان هیچ کاتێک دروست نابێت.

 بارەک سەنتەرێکی سیاسی و ئابووری بۆتە تونێڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تاران و ئەنقەرەو شارەکانی د

کلتووری گەندەڵی و ژێرخانی ئابووری

بەڕێوەبردن سەرەتا زانستە، دواتر هونەرە، ئینجا پیشەیە، بۆیە ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگووزەرێ، ئەگەر سەیری سیستەمی بەڕێوەبردن بکەین، ئەوا سیستەمی سەدەکانی رابردووەو تەنانەت لە هەندێ وڵاتی دواکەوتویش ئەو سیستەمە پەیڕەو ناکرێ، بۆیە کاتێک سیستەمی بەڕێوەبردنت دواکەوتوبێت، چۆن دەکرێ، کارگێڕییەکی لێهاتوو دروست بکەیت. لە لایەکی دیکەوە  دانانی بەرپرسانی کارگێڕی لە کوردستان لەسەر بنەمای حیزبیەو لە نێو حیزبەکانیشدا لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی و بەرژوەندی ئابوورییە، بۆیە دانانی کەسەکان لەسەر بنەمای کارامەیی و لێهاتوویی نییە، بە جۆرێک بۆ کاندیدکردنی هەرپۆستێک ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی نزیک خۆیان کاندید دەکەن، لە دوا رۆژی بڕیاردان لەسەر دانانی ئەو کەسە لەو پۆستە، خراپترینی نێو خراپەکان دیاری دەکرێت، هۆکاری دەستنیشانکردنی کەسانی لاوازیش بۆ پۆستەکان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسە لاوازانە زیاتر و خێراتر دەچنە ژێرباری داوا و خواستە نایاساییەکانی ئەو کەسانەی بڕیار لەسەر پۆستەکان دەدەن، زۆرینەی پۆستە کارگێڕییەکانی کوردستان لە بەرپرسی هۆبەیەکەوە تا دەگاتە وەزیرێک لەسەر ئەو بنەمایە دیاری دەکرێت، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا دەکرێ لەو دۆخەدا کوردستان کارگێڕییەکی کارامەی هەبێت هەم سیستەمی دواکەوتوو، هەم بەرپرسی ناکارامە، ئەمە هەموو ئاست و کەسەکان ناگرێتەوە، بەڵام زۆرینەی ئاوایە. جا ئەگەر بمانەوێت کارگێڕیەکی لێهاتوو لەسەر ئاستی گشتی دامەزراوەکانی حکومەت دروست بکەین، دەبێت سەرەتا سیستەمی کارگێڕی بگۆڕین، پاشان بە کەمترین کارمەند زۆرترین کار بکەین، شێوازی بەرپرسیاریەتی بگۆڕدرێت بۆ خزمەتکاری، چونکە سادەترین پێناسەی کارگێڕی خزمەتکردنی ئەوانی دیکەیە کە دەکاتە خەڵک، کەوایە ئەگەر بەرپرس خۆی بە خزمەتکارزانی و مووچەکەی جیاوازیەکی ئەوتۆی نەبێت لەگەڵ کارمەندەکانی مەگەر بە ساڵانی خزمەت و بڕوانامە بێت، ئەوا کارەکان بە تیم بەڕێوە دەچن، پاش کارامەیی کارمەندان زیاد بکرێت لە رێگەی مەشقکردن و راهێنانەوە لەلایەن کەسانی شارەزا، مەرج نییە بنێردرێنە دەرەوە ، بەڵکو دەکرێت تەنها یەک کەسی شارەزای بیانی بهێنرێت بۆ سەدان کەس، بە کەمترین تێچوو، زۆرترین کەڵک بە دامەزراوەکانی حکومەت دەکرێت، خاڵێکی دیکە کە زۆر گرینگە دەستی هێزە سیاسیەکان دەربهێنرێت لە نێو دەزگاکان، چونکە هەرکەسێک ئاستی لاواز وناکارامە بێت، ئەوان پشتگری دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، بۆیە ئەو کاتە لە نێو هەر دەزگایەک سزاو پاداشت نەما، ئەو دەزگا حکومییە ئاستەنگی دێتەبەردەم و لە کۆتایی ناکارا دەبێت و رۆڵ خۆی نابینێت و نەخۆشی گەندەڵی دەچێتە ناو هەموو جومگەکانیەوە، ئەو گەندەڵییەش تەنها بەرپرسە باڵاکان ناگرێتەوە، بەڵکو کارمەندەکانیش دەگرێتەوە، بەشێکی زۆری کارمەند لە دەزگاکانی حکومەت پێش قەیرانی داراییش، دەوامیان نەکردوە هەموو رۆژەکانی هەفتە، یا دەوامیان کردووە، بەڵام بەرهەمیان نەبووە کە بەزمانی ئابووری پێی دەگوترێ ( بێکاری شاراوە)، مووچە وەردەگرن و دەوامیش دەکەن، بەڵام زۆرینەی کاتەکانیان لە کافتریای دەزگاکەن، یا لە ژوورێکدا کۆبوونەتەوە، بە گروپ باس لە گەندەڵی و کەموکوڕییەکان دەکەن و رەخنەیان لە حکومەت هەیە یا لەنێو تۆڕەکۆمەڵاتییەکان خەریکی کۆمێنت وشێرو لایکن، دەوام کۆتایی دێت کەسیان بۆ چرکەیەکیش کاریان نەکردوەو مووچەش وەردەگرن، جا هەموو ئەمانە وەک سەرخان دەبنە بنەمایەک بۆ ئەوەی ژێرخانی ئابووری دروست نەکرێت، چونکە کارکردن لەسەر ژێرخان وەک باسمانکرد بە رۆژێک و دوو رۆژ ئەنجام نادرێت، پێویستی بە (پلان و ستراتیژ) هەیە، ئینجا جێبەجێکردن بە پێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە، ئەمەش کەسی شارەزاو لێهاتوو، خزمەتکار، دڵسۆز، نیشتیمانپەروەری کرداری نەک زارەکی و قسە.ی ئاوایە، و کەسەکان ناگرێتەوە، بەو دۆخەدا کوردستان کارگێڕییەکی کارامەی هەبێت هەم سیستەمی دواکەوتوو، هەم بە

" />

چۆن ژێرخانێکی ئابووری  بەهێز دروست بکەین؟

2019-10-08 11:06:21

هۆشمەند رەفیق

بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر بچێتى بنج و بنەوانی چەمکی ژێرخانی ئابوری و تێگەیشتن لەو چەمکە پێویستە بزانین ژێرخانی ئابووری(Infrastructure)  چی دەگەرێتەوە و دەتوانین لە چەند خاڵێکدا کۆی بکەینەوە لەوانە: