[1] لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە توێژینەوەیەک بە ناوی بنەماکانی ئێکۆلۆژیکی نەوەی ئایندەی ژێرخانەکان ، ڕەخنەی لە تاک ڕەنەهەندی بوون، ئەستەم بوون و لە یەک ترازانی فیزیکی و یاسایی تۆرەکانی ژێرخانی مۆدێرنی شارەکان دەگرێت. ئەو ئاماژە بە گەڕانەوەی پەیوەندی سیمبۆلیکی و ئێکۆلۆژیکی، ئێکۆسیستەمەکانی سروشتی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و ڕۆڵی چەند کارکردی ژێرخانەکانی بەر لە پیشەسازی و شارستانیەتە کۆنەکان دەکات کە دەتوانن ڕێگاچارەمان پێ پێشان بدەن. هاوکات پیتەر بلانژ لە ساڵی ٢٠١٠ دا بە پێشکەشکردنی زاراوەی ژێرخانی دیمەنی سروشتی[2]  ڕەخنە لە ڕۆڵی تاکەڕەهەندی ژێرخانەکانی مۆدێرن و دەسەڵاتی ئەندازیاریی شارستانی لە سەر ژێرخانەکان، بە گوێرەی پێویستییە ئابوورییە نوێیەکانی جیهانی و شاری، پێویستی بە لامەرکەزی و نا ئەندازەیی لە ژێرخانەکانی سەردەمی پاش پیشەسازی  پێشکەش دەکات و باس لە ڕوانگەیەکی تازە و نەرمی و ئینتەردیسیپلەنەری[3]، وەک سروشتی جوان، کە ژێرخانەکانی شار بەشێکە لە چوارچێوەی بەرنامەدانان و دیزاینی زۆر پێویستە. لە سەدەی بیست و یەکدا ڕێگاچارەگەلێک بۆ دەرچوون لە ئەستەمی ژێرخانەکانی مۆدێرن و بە مەبەستی دەستگەیشتن بە ژێرخانەکانی ئایندە، جێگرەوەیەک بۆ ژێرخانەکانی مۆدێرن کە وەڵامدەری پێویستییەکانی کۆمەڵگای پاش پیشەسازی لە ڕۆژائاوا بێت پێشکەشکرا.

یەکێک لە تازەترین ژێرخانەکانی شار، ژێرخانی سایبرییە، ژێرخانێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆه گرنگتر و پڕ بەهاتر دەبێت، ژێرخانێک کە ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر تەواوی ژێرخانەکان شار و وڵاتی هەیە، ژێرخانی بۆشایی سایبری[4] بۆ یەکەمین جار لە لایەن ویلیام گیبسۆن[5]، نووسەری چیرۆکەکانی زانستی خەیالی لە کتێبی نۆرۆمەنسێر[6] لە ساڵی ١٩٨٤ دا بەکار هاتووە. کاریگەرییەکانی بۆشایی گریمانەیی[7] لە کۆمەڵگاکان وەک ژیانی دووەم[8] ئاماژەی پێدەکرێت ئەنتەرنێت دۆخێکی ڕەخساندووە کە ژیانێکی دووەمی بۆ هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگاکاندا بەدی هێناوە. بە بەرنامەیەکی ئایندەنەخشی[9] دا هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت لە ئایندە دا لە پێشبەرکێی ڕکابەریەکانی شار و وڵاتان سەرکەوتووتر بێت. تەکنۆلۆژی زانیاری و پەیوەندییەکان بڕبڕەی بۆشایی سایبریە. تەکنۆلۆژی زانیاری زانستی سوودوەرگرتن لە ئامرازەکان و شێوازەکانی: پرۆسێس، ڕاگرتن، کۆکردنەوە، کۆگاکردن، دابەشکردن، گواستنەوە و ئاسایش کە لە سەر زانیارییەکان جێبەجێدەکرێت سێ تەوەر لە خۆی دەگرێتەوە: سۆفت وێر[10]، هاردوێر[11] و هزروێر[12]. بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم تەوەرانە پێویستە توێژینەوەی تایبەتی بۆ بکڕێت چونکە تەکنۆلۆژی زانیاری بەشێکی هەرە گرنگی تەواوی سێکتەرەکان دەبێت و بە بێ تەکنۆلۆژی زانیاری، دەبنە شار و وڵاتێکی کلاسیکی. هەروەها بەمەبەستی دوانەکەوتن لە ڕکابەرانی شار و وڵات دا بە بەردەوامی دەبێت ئایندەنەخشی و ئایندەتوێژی[13] بۆ بابەتی تەکنۆلۆژی زانیاری بکرێت.

براندسازی شار لە فەرهەنگۆکە نێودەوڵەتییەکانی بەم شێوەیە ئاماژەی پێکراوە: Urban Braning, Destination Branding, Place Branding کە پێشتر وەک بەبازارکردنی شوێنەکان، بەتایبەتە شوێنە گەشتیارییەکان پێناسەدەکرا. بەڵام ئەمرۆکە بە گؤڕانکاری لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن، براندسازی ئەولەویەتێکی زۆرتری لە بەبازارکردن هەیە و بەرپرسانی شار زۆرتر بیر لە براندسازی شار دەکەنەوە.

بابەتێک کە لە براندسازی شار گرنگە ئەمەیە کە چۆن فەرهەنگ، مێژوو، گەشەی ئابووری و گەشەی کۆمەڵایەتی، ژینگە و دیمەنەکان، ژێرخان و بیناسازی لەگەڵ یەکتردا کۆدەبێتەوە و لە چاوی خەڵک پەسەند بێت. لە براندسازی شار دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە بزانین دۆخی شارەکەمان بۆ براندسازی چۆنە؟ ئایا توانای پیویست بۆ ئامادەکردنی براندێکی شار بوونی هەیە؟ ژێرخانەکان ئامادەن؟ و چەندین پرسیاری دیکە. شارێک بە بێ براندوەک کەسێکی بێ ناسنامە و بی بڕوانامەیە. پاریس، فرانکفۆرت، نیۆیۆرک، تۆکیۆ، مۆسکۆ، بەرلین، مادرید، بارسیلۆنا و دەیان شاری دیکەی جیهان کە خاوەن براندی تایبەت بە خۆیانن.

هەدنێک جار لە شارەکانی بابەتگەڵێک وەکو گواستنەوەی گشتی، قوتابخانەکان، ئاسایشی گشتی ( بە پێی قوتابخانەی کۆپێنهاگ[14] ئاسایش بریتییە لە: ئاسایشی ئابووری، ئاسایشی سیاسی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی ژینگەیی)، لە ناوبردنی زبڵ و خاشاکەکان پشتگوێ دەخرێن و لە بەرامبەر دا کۆمەڵێک ئایدیا وەک دروستکردنی یاریگایەکی وەرزشی کە ڕەنگە شاری هیچ پێویستی ئەوتۆی پێ نەبێت یان کۆمەڵێک بینای گەورە و سەرنج ڕاکێش ببێتە ئەولەویەتی بەرنامەی شارسازی کە ئەمەش بە هۆی لاسایی کردەنەوەی کوێرکوێرانە دەبێت و ئەمانە ناتوانێت خوشگوزەرانی و کوالیتی ژیانی هاوڵاتیان بەرزبکاتەوە تەنها ئەنجامەکەشی شێواندی ڕوخساری شارە.

بەرپرسانی شار دەبێت ویست و پێویستییەکانی ئێستا و ئایندەی شار لەبەرچاو بگرن و دابینی بکەن. ئەم کارانە و هەوڵانە دەبێت لە سەر بنەمای بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی ژیانی هاوڵاتیان بێت. بۆ نمونە ئەگەر هەلسەنگاندنی کەسێک لە سەر شارەکەی بە بەردەوامی لە بەرزبوونەوە دابێت ئەمە پێشان دەدات لە وابەستەیی و پەیمان بۆ شارەکە لە بەرزبوونەوە دایە. هەڵسەنگاندن و شیکاری ڕەزاەمدنی دانیشتوانی شار لە بارەی ژیان و گوزەرانی ژیانیان دەبێتە پێوەری کرداری بنەڕەتی بەرپرسانی شار.

شارەکان هەمیشە ناوەندی گۆڕانکاری بوونە. ئەمڕۆکە شارنشینی بووەتە دیاردەیەکی جیهانی: لە ساڵی ١٩٢٥ دا تەنها ٢٥ لە سەدی جیهان شارنشین بوو بەڵام پێشبینی دەکرێت هەتا ساڵی ٢٠٢٥ ئەم ڕێژەیە بۆ ٧٥ لە سەد بەرزببێتەوە. لە تەوەاوی بوارەکانی شیکاری ئابووری، ژینگەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بارزگانانی کۆمەڵێک گروپی زۆر گرنگ هەبن لە دەبێت ڕەچاوبکرێن.

زۆر لە بیرمەندانی بواری براندسازی وەک ئانهۆڵت، کلارک، دینی، تێمپۆراڵ و چەندین کەسی دیکە لە سەر گرنگی بەهای دروستکردنی براندێکی پۆزۆتیڤانە بۆ نەتوەیەک و وڵاتێک و شارەکان جەخت دەکەنەوە و دەرەنجامەکانیشی بەم جۆرەیە باس دەکەن:

لە سەر ئەم چەند خاڵە دەکڕێت دوو خاڵێکی دیکە زیادە بکەین، یەکەم سوودەکانی پرۆسەی بەرنامە دانان، دووەم سوودەکانی جێبەجێکردن.

بەمەبەستی ئامادەکردنی بەرنامەی براندسازی شار دەبێت لە ڕووی ئایندەتوێژی دا پرسیار بکەین کە لە ئایندەدا لە بوارەکانی ئابووری جیهانی دا، ئابووری نیشتیمانی، ناوچیەیی، ژینگە، کۆمەڵگا و تەکنۆلۆژی دا  چی ڕوو دەدات و کاریگەرییەکانی چین و چەندن؟ پێویستە بزانین بۆ ئایندەدا پێویستیمان بە چ تواناییەکە و پێویستیمان بە چ سەرچاوەگەلێکە؟ تواناکان و سەرچاوەکانی ئایندەی شار چی دەبن و چۆن دەتوانین سوودی لێ وەربگرین؟ ئایا ئەم چالاکییانەی کە ئێستا دەیکەین و بەهای ئابووری هەیە لە ئایندەش هەر هەمان بەهای هەیە؟ ئەمانە نمونەیەکە لە چەندین پرسیاری دیکە لە بارەی ئایندەیە.

لە ئایندەتوێژی دا بە وردی لە گۆڕانکارییەکان دەڕوانین و هەوڵ بۆ تێگەیشتن لە ئەنجامە گەورەکانی دەدەین. ئەگەر نەتوانین لە شار و ئامادەکاری ژێرخانەکانی شار بۆ ئایندە تێبگەین بە دڵنیاییەوە بە بچوکترین شۆکی ژینگەیی توشی دارمان دەبین. سکات، سیمپسۆن و سیم[15] لە ساڵی ٢٠١٢ دا لە توێژینەوەیەک لە سەر زیادبوونی ئاستی ئاوی دەریا و گەشتیاری کەناری دەریا بەم ئەنجامە گەیشتن کە بە پێی زانیارییە جۆگرافیاییەکان و هەڵسەنگاندنی سیناریۆکانی زیاد بوونەوەی ئاستی دەریاکان و کاریگەری لە سەر شوێنە گەشتیارییەکانی کەنارەکانی دەریا لە نۆزدە وڵاتی ناوچەی دەریا کارائیب، ڕێژەی جیاوازی بەرزیانکەوتن لە هێڵی کەنارەی دەریایی و ژێرخانەکانی گەشتیاری دەتوانێت لە  ڕکابەری کردن و بەردەوامی ناوچەکانی گەشتیاری کەنارەکانی دەریای لە ناوچە جیاجیاکان دا گۆڕانگاری ڕیشەیی دروست دەکات.

ئیان یاومەن[16] ئایندەتویژی بواری گەشتیاری لە کتێبەکەی خۆی بە ناوی گەشتیار لە ساڵی ٢٠٥٠دا ئاماژە بە چەندین هۆکاری گۆڕانکاریکەری بنەرەتی دەکات وەک: تەکنۆلۆژی، خۆراک، گۆڕانکاری کەش و هەوا، گواستنەوە (بۆ نمونە لێخۆرینی ئۆتۆمبیل بەبێ شۆفێر)، بواری ئابووری و ڕکابەرییەکان.

ئامانج لە ژێرخانی شار و براندسازی شار دەبێت پاراستنی فیزیکی شارەکان، بەهێزکردنەوەی توانایی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی دانیشتوان، گەشەی درێژخایەن، دروستکردنی دەفەتی کاری گونجاو، بەدی هێنانی هاوسەنگی نێوان بەرژەوەندی دانیشتوان و گەشتیاران بەرچاوبگرێت. هەروەها کاتێک دەتوانین لەم بەرنامەیە سەرکەوتن بەدەست بێنین کە ژێرخانی شار گونجاو بێت و دامەزراوەکان یەکپارچە بن و لەگەڵ یەکتر بە هەماهنەگی کار بکەن. بەڕێوەبردنی شار دەبێت لە بوارەکانی سیاسەت، فەرهەنگ، کۆمەڵگادا ژیرانە بێت. زۆر لەو هەولانەی کە بۆ ئامادە سازی شار وەک پێگەیەکی گەشتیاری دەدەین، ئەنجامەکانی بە پێچەوانە دەبێت، زیانەکانی زۆرتری لە سوودەکانی، شێوازی شار دەشێوێنین و فەرهەنگ و کلتووری دانیشتوانی ڕەسەنی شار تێکدەدەین.

لە ئامادەکردنی براندی شار تەنها یەک دامەزراوە لە براندی شار بەرپرس نییە و بەڵکو هەموو بەیەکەوە دەبێت هەم بەشدار بن و هەم بەرپرس بن. بەشداران دەبێت لە سیاسەتە جیاوازەکان تێبگەن، لە بارەی ئایندە شار بڕیار بدەن، بەهای سیاسەتەکان دەستنیشان بکەن. هەرچەندە رەنگە هاوبەشکردنی دیگای جیاواز و دژ بە یەک زۆر ئەستەم بێت بەڵام دەبێت بزانین بۆ بنیاتنانی ژێرخانی شار و ئامادەکردنی براندی شار دەبێت یەک هەڵوێست بین، بەرژەەندییەکانی ئایندە دەبێت لە سەرووی هەمو شتێک بێت. لە دوای ڕێککەوتن لە سەر براندی شار دەبێت دەست بە پیادەسازی بەرنامە براندی شار بکەین. نابێت لە بیر بکەینەوە کە ئایندە روالەتی هەموو شارەکان دەگوڕێت، گۆڕانکارییەکان خێراتر و خێراتر دەبێت، ڕکابەرییەکان زیادتر دەبێت، کۆمەڵیک شاری تازە پێگەیشتوو سەرهەڵدەدەن و هاوسەنگییەکانی تێکدەدەن، پێشبینییەکان وا دەڵێت کە لەم سەدەیە کۆمەڵێک شاری گەورە دروست دەبن، ئیتر تۆکیۆ و ئەستەنبۆل و نیۆیۆرک لە شارە گەورەکانی جیهان نابن، بەڵکو چەندین شار لە هیندستان و کیشوەری ئەفیرقیا دەبنە گەورە شاری جیهان، بە پێی پێشبینییەکانی ئینیستیوتی جیهانی شار[17]، شاری بەغدا لە ساڵی ٢١٠٠ دا ڕێژەی دانیشتوانی دەگاتە سەروو ٣٤ ملیۆن لەس و پڵەی بیستەمی جیهان دەبێت، نیۆیۆرک لە پلەی بیست و یەکەم دەبێت. کەواتە چۆن دەتوانین ژێرخانەکانی شار و براندی شارمان بە پێی گۆڕانگارییەکانی ئایندەدا بێت؟ چۆن دەتوانین خۆمان ئامادە بکەین؟ ئەم گۆڕانکاریانە لە چ ئاستێک دەبن؟ و کۆمەڵە پرسیارێکی دیکە کە دەتوانین بە سوود وەرگرتن لە زانستی ئایندەتویژی بەدوای وەڵامەکانیان بگەڕەین.

شارەکانی کوردستان پێویستیان بە ئاماەکردنی ژێرخانەکانە و بۆ ناساندنی شارەکانیش پێویستی بە براندسازی شارە، بە دڵنیاییەوە بە بێ ئاگاداری لە گۆڕانکارییە خێراکانی ئایندە ناتوانین لە بەرنامەکانمان دڵنیا بین کە واتە پێویستە لە کاتی ئامادەکردنی بەرنامەی براندی شار بەبەردەوامی چاومان لە ئایندەتوێژی دا بێت.

[1] Hillary Braown

[2] Landscape

[3] Interdisciplinary

[4] Cyber Space

[5] William Gibson

[6] Neuromancer

[7] Virtual Space

[8] Second Life

[9] Foresight

[10] Software

[11] Hardware

[12] Toughtware

[13] Future Studies

[14] Copenhagen Peace Research Institute(CPRI)

[15] Scott,  Simpson, Sim

[16] Ian Yeoman

[17] Global Cities Institute

" />

ژێرخانی شار و براندسازی شار لە ڕوانگەی ئایندەتوێژی دا

2019-10-08 11:05:09

کامەران حەسەن

دکتۆرای پیشەیی بەڕێوەبردنی کار

ئەمڕۆکە مەبەست لە ژێرخان سیستەمەکان و ئەو چالاکیانەیە کە فۆرمێک دەبخشنە  کۆمەڵگاکان و ئابوورییەکانی مۆدێرن و بە گشتی بۆ پێناسەکردنی هەر سەرچاوەیەکی مرۆڤبەرهەمهێنەری گرنگ، بەکاردێت. لە ساڵی ١٩٩٦ دا لیژنەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پاراستن لە ژێرخانەکان، کۆمەڵە چالاکیی و خزمەتگوزارییەک دەستنیشان کرد لە بریتیین لە: گواستنەوە، بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی گاز و نەوت، دابینکردنی ئاو، خزمەتگوزاری فریاکەوتن، خزمەتگوزاری کەرتی گشتی، بانک و وەبەرهێنان، وزەی کارەبا، زانیاری و پەیوەندییەکان. ژێرخانەکان تۆرێک لە سیستەمەکان و ڕەوتە تایبەتەکانی مرۆڤ بەرهەمهێنەرە کە لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەردەوامی کاڵا و خزمەتگوزاری کار دەکات و بەبێ ئەمانە کۆمەڵگای هاوچەرخ، بە تایبەت کۆمەڵگای شار ناتوانیت درێژە بە ژیانی بدات.

هیلاری براون[1] لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە توێژینەوەیەک بە ناوی بنەماکانی ئێکۆلۆژیکی نەوەی ئایندەی ژێرخانەکان ، ڕەخنەی لە تاک ڕەنەهەندی بوون، ئەستەم بوون و لە یەک ترازانی فیزیکی و یاسایی تۆرەکانی ژێرخانی مۆدێرنی شارەکان دەگرێت. ئەو ئاماژە بە گەڕانەوەی پەیوەندی سیمبۆلیکی و ئێکۆلۆژیکی، ئێکۆسیستەمەکانی سروشتی و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و ڕۆڵی چەند کارکردی ژێرخانەکانی بەر لە پیشەسازی و شارستانیەتە کۆنەکان دەکات کە دەتوانن ڕێگاچارەمان پێ پێشان بدەن. هاوکات پیتەر بلانژ لە ساڵی ٢٠١٠ دا بە پێشکەشکردنی زاراوەی ژێرخانی دیمەنی سروشتی[2]  ڕەخنە لە ڕۆڵی تاکەڕەهەندی ژێرخانەکانی مۆدێرن و دەسەڵاتی ئەندازیاریی شارستانی لە سەر ژێرخانەکان، بە گوێرەی پێویستییە ئابوورییە نوێیەکانی جیهانی و شاری، پێویستی بە لامەرکەزی و نا ئەندازەیی لە ژێرخانەکانی سەردەمی پاش پیشەسازی  پێشکەش دەکات و باس لە ڕوانگەیەکی تازە و نەرمی و ئینتەردیسیپلەنەری[3]، وەک سروشتی جوان، کە ژێرخانەکانی شار بەشێکە لە چوارچێوەی بەرنامەدانان و دیزاینی زۆر پێویستە. لە سەدەی بیست و یەکدا ڕێگاچارەگەلێک بۆ دەرچوون لە ئەستەمی ژێرخانەکانی مۆدێرن و بە مەبەستی دەستگەیشتن بە ژێرخانەکانی ئایندە، جێگرەوەیەک بۆ ژێرخانەکانی مۆدێرن کە وەڵامدەری پێویستییەکانی کۆمەڵگای پاش پیشەسازی لە ڕۆژائاوا بێت پێشکەشکرا.

یەکێک لە تازەترین ژێرخانەکانی شار، ژێرخانی سایبرییە، ژێرخانێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆه گرنگتر و پڕ بەهاتر دەبێت، ژێرخانێک کە ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر تەواوی ژێرخانەکان شار و وڵاتی هەیە، ژێرخانی بۆشایی سایبری[4] بۆ یەکەمین جار لە لایەن ویلیام گیبسۆن[5]، نووسەری چیرۆکەکانی زانستی خەیالی لە کتێبی نۆرۆمەنسێر[6] لە ساڵی ١٩٨٤ دا بەکار هاتووە. کاریگەرییەکانی بۆشایی گریمانەیی[7] لە کۆمەڵگاکان وەک ژیانی دووەم[8] ئاماژەی پێدەکرێت ئەنتەرنێت دۆخێکی ڕەخساندووە کە ژیانێکی دووەمی بۆ هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگاکاندا بەدی هێناوە. بە بەرنامەیەکی ئایندەنەخشی[9] دا هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت لە ئایندە دا لە پێشبەرکێی ڕکابەریەکانی شار و وڵاتان سەرکەوتووتر بێت. تەکنۆلۆژی زانیاری و پەیوەندییەکان بڕبڕەی بۆشایی سایبریە. تەکنۆلۆژی زانیاری زانستی سوودوەرگرتن لە ئامرازەکان و شێوازەکانی: پرۆسێس، ڕاگرتن، کۆکردنەوە، کۆگاکردن، دابەشکردن، گواستنەوە و ئاسایش کە لە سەر زانیارییەکان جێبەجێدەکرێت سێ تەوەر لە خۆی دەگرێتەوە: سۆفت وێر[10]، هاردوێر[11] و هزروێر[12]. بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم تەوەرانە پێویستە توێژینەوەی تایبەتی بۆ بکڕێت چونکە تەکنۆلۆژی زانیاری بەشێکی هەرە گرنگی تەواوی سێکتەرەکان دەبێت و بە بێ تەکنۆلۆژی زانیاری، دەبنە شار و وڵاتێکی کلاسیکی. هەروەها بەمەبەستی دوانەکەوتن لە ڕکابەرانی شار و وڵات دا بە بەردەوامی دەبێت ئایندەنەخشی و ئایندەتوێژی[13] بۆ بابەتی تەکنۆلۆژی زانیاری بکرێت.

براندسازی شار لە فەرهەنگۆکە نێودەوڵەتییەکانی بەم شێوەیە ئاماژەی پێکراوە: Urban Braning, Destination Branding, Place Branding کە پێشتر وەک بەبازارکردنی شوێنەکان، بەتایبەتە شوێنە گەشتیارییەکان پێناسەدەکرا. بەڵام ئەمرۆکە بە گؤڕانکاری لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن، براندسازی ئەولەویەتێکی زۆرتری لە بەبازارکردن هەیە و بەرپرسانی شار زۆرتر بیر لە براندسازی شار دەکەنەوە.

بابەتێک کە لە براندسازی شار گرنگە ئەمەیە کە چۆن فەرهەنگ، مێژوو، گەشەی ئابووری و گەشەی کۆمەڵایەتی، ژینگە و دیمەنەکان، ژێرخان و بیناسازی لەگەڵ یەکتردا کۆدەبێتەوە و لە چاوی خەڵک پەسەند بێت. لە براندسازی شار دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە بزانین دۆخی شارەکەمان بۆ براندسازی چۆنە؟ ئایا توانای پیویست بۆ ئامادەکردنی براندێکی شار بوونی هەیە؟ ژێرخانەکان ئامادەن؟ و چەندین پرسیاری دیکە. شارێک بە بێ براندوەک کەسێکی بێ ناسنامە و بی بڕوانامەیە. پاریس، فرانکفۆرت، نیۆیۆرک، تۆکیۆ، مۆسکۆ، بەرلین، مادرید، بارسیلۆنا و دەیان شاری دیکەی جیهان کە خاوەن براندی تایبەت بە خۆیانن.

هەدنێک جار لە شارەکانی بابەتگەڵێک وەکو گواستنەوەی گشتی، قوتابخانەکان، ئاسایشی گشتی ( بە پێی قوتابخانەی کۆپێنهاگ[14] ئاسایش بریتییە لە: ئاسایشی ئابووری، ئاسایشی سیاسی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی ژینگەیی)، لە ناوبردنی زبڵ و خاشاکەکان پشتگوێ دەخرێن و لە بەرامبەر دا کۆمەڵێک ئایدیا وەک دروستکردنی یاریگایەکی وەرزشی کە ڕەنگە شاری هیچ پێویستی ئەوتۆی پێ نەبێت یان کۆمەڵێک بینای گەورە و سەرنج ڕاکێش ببێتە ئەولەویەتی بەرنامەی شارسازی کە ئەمەش بە هۆی لاسایی کردەنەوەی کوێرکوێرانە دەبێت و ئەمانە ناتوانێت خوشگوزەرانی و کوالیتی ژیانی هاوڵاتیان بەرزبکاتەوە تەنها ئەنجامەکەشی شێواندی ڕوخساری شارە.

بەرپرسانی شار دەبێت ویست و پێویستییەکانی ئێستا و ئایندەی شار لەبەرچاو بگرن و دابینی بکەن. ئەم کارانە و هەوڵانە دەبێت لە سەر بنەمای بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی ژیانی هاوڵاتیان بێت. بۆ نمونە ئەگەر هەلسەنگاندنی کەسێک لە سەر شارەکەی بە بەردەوامی لە بەرزبوونەوە دابێت ئەمە پێشان دەدات لە وابەستەیی و پەیمان بۆ شارەکە لە بەرزبوونەوە دایە. هەڵسەنگاندن و شیکاری ڕەزاەمدنی دانیشتوانی شار لە بارەی ژیان و گوزەرانی ژیانیان دەبێتە پێوەری کرداری بنەڕەتی بەرپرسانی شار.

شارەکان هەمیشە ناوەندی گۆڕانکاری بوونە. ئەمڕۆکە شارنشینی بووەتە دیاردەیەکی جیهانی: لە ساڵی ١٩٢٥ دا تەنها ٢٥ لە سەدی جیهان شارنشین بوو بەڵام پێشبینی دەکرێت هەتا ساڵی ٢٠٢٥ ئەم ڕێژەیە بۆ ٧٥ لە سەد بەرزببێتەوە. لە تەوەاوی بوارەکانی شیکاری ئابووری، ژینگەیی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بارزگانانی کۆمەڵێک گروپی زۆر گرنگ هەبن لە دەبێت ڕەچاوبکرێن.

زۆر لە بیرمەندانی بواری براندسازی وەک ئانهۆڵت، کلارک، دینی، تێمپۆراڵ و چەندین کەسی دیکە لە سەر گرنگی بەهای دروستکردنی براندێکی پۆزۆتیڤانە بۆ نەتوەیەک و وڵاتێک و شارەکان جەخت دەکەنەوە و دەرەنجامەکانیشی بەم جۆرەیە باس دەکەن:

  • ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی
  • ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی
  • متمانە و باوەرپێکراوی لە لایەن وەبەرهێنەرەکان
  • بەرزکردنەوەی کاریگەری سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوە وڵات
  • هاوبەشی جیهانی باشتر و داهێنەرانەتر لەگەڵ شارەکانی دیکە، دامەزراوەکانی زانکۆیی و توێژینەوەی گشتی و یاتبەتی و ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت
  • کاریگەری "شاری شوێنی بەرهەمهێنان" لە سەر بەرهەمەکان و خزمەتەکان
  • شانازی هاوڵاتیی بوون، توانای تەرکیز و هەماهەنگی، متمانە و بیرکردنەوەی خۆماڵی.