2019-10-08 11:01:29
كشتوكاڵ به چەمكێكی گرنگی پێشكه‌وتنی ئابوری ولاتان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی داده‌نرێ ، ڕۆڵی هه‌یه له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وهه‌روها له دابین كردنی ئاسایشی خۆراك به‌و پێه‌یی زۆربه‌ی ماده خۆراكیەكان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێ ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه عێڕاق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ژێر هه‌ره‌شه وره‌حمه‌تی وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانكاری نرخی خۆراكه‌كان بن له بازاڕه‌كانی جیهان ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت و هاوڵاتیان هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی كشتوكاڵی ناوخۆی بده‌ن و ئاسایشی خۆراكی ریژه‌یی دابین بكه‌ن بۆ هاولاتیان .
هه‌ر بۆیه له دیێر زه‌مانه‌وه شۆرشی كشتوكاڵی به‌رپا بوه‌و وبه‌شۆرشێكی سه‌ره‌كی وبه‌رده‌وام داده‌نریت له نێو كۆمه‌ڵگاكان وبه‌تایبه‌ت له‌نیو كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تایه‌كاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان ، سه‌ره‌تا مرۆڤ گرنگی به ڕاوكردن داوه بۆ به‌ده‌ست هینانی خۆراكی رۆژانه‌یان و به‌رده‌وام له گه‌ران بوون تا ئه‌وكاته‌ی كشتوكالیان دۆزیه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له شارستانیه‌تی سۆمه‌ری وهه‌روها به پیی به‌ڵگه میژۆیه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار گه‌نم له گوندی چه‌رمۆ دۆزرایه‌وه هه‌ر لەو‌كاته‌وه مرۆڤ شۆرشی كشتوكاڵی ده‌ستی پیكرد وبه‌رده‌وامی هه‌بو تا گه‌شتوه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ئیستا، به‌هۆیه‌وه زۆریك له وڵاتان و كۆمه‌ڵگاكان له بواره‌كانی تری ئابوری پیشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به خۆیانه‌وه بینی و ئیستا كۆنتڕۆلی نیوه‌ی جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، ئه‌م شۆرشه له به‌شێك له قۆناغه‌كانی میله‌تی كورد توانیویانه سودی لێ ببین به‌لام به‌داخه‌وه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی گرنگیان به سێكته‌ری نه‌وت داوه‌و پشتیان پی به‌ستوه كه‌رتی كشتوكالیان پشت گوی خستوه ،نه‌یان توانیوه به‌رده‌وامی به شۆڕشه‌كه بده‌ن كه مه‌به‌ست لێی نه‌هیشتنی برسێتی و هه‌ژاریه له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌لگاو دابین كردنی ئاسایشی خۆراكه كه سه‌ره‌تاترین مافی هاولاتیانه .
پیویسته بلێین به‌ره‌و پیشچونی كه‌رتی كشتوكاڵ په‌یوه‌سته به پیشكه‌وتنی پیشه‌سازیكانی تر و بەر‌هه‌مهینانی ئامێری پیشكه‌وتنه هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌مان بۆ رون ده‌بیته‌وه كه كه‌رتی كشت‌وكال و پیشه‌سازی دو سیكته‌ری ته‌واو كه‌ری یه‌كترن و ئه‌نجامه‌كه‌شی پیشكه‌وتن وسه‌ركه‌وتنی ولاتان و كۆمه‌لگاكانه ، ئه‌و ولاتانه‌ی گرنگیان به هه‌ردوو سیكته‌ره‌كه داوه له سه‌ر ئاستی (نیوده‌وله‌تی ، هه‌ریمی ، ناوخۆی وتاك ) زیاتر پێشكه‌وتن و ئابوری وڵاته‌كه‌یان به‌روه پێشی به خۆیه‌وه بینیوه وگه‌شتونه‌ته كه‌ناری ئارامی ئابوری و ئاسایشی خۆراكیان سه‌قامگیر بووه.
كشتوكاڵ ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له پێشكه‌وتنی ئابوری وڵاتانی تازه پێگه‌شتو (الدول النامیه ) به‌و پێه‌ی ئه‌و وڵاتانه زۆربه‌ی داهاته‌كه‌یان بۆ خۆراك ودابین كردنی ئاسایشی خۆراكی هاوڵاتیان خه‌رج ده‌كه‌ن به‌م هۆیه‌شه‌وه ناتوانن گرنگی به سیكته‌ره‌كانی تری ده‌وڵه‌ت بده‌ن هه‌ر بۆیه كشت‌وكال وه‌ك به‌ردی بناغه‌ی پیشكه‌وتن وسه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكان داده‌نرێت ،هه‌رێمی كوردستان به‌و پێه‌ی به‌شێكه له عێڕاق و ئه‌م وڵاته‌ش له چوارچێوه‌ی وڵاتانی تازه پێگه‌شتوو هه‌ژمار ده‌كرێت ،گه‌شه‌ی كشتوكاڵ ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بیت له به‌ره‌وه پێشچونی وهیچی كه‌متر نابیت له بەر‌هه‌م هینانی نه‌وت .
ماده خۆاراكیكان كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیان كشتوكاڵه خواستی زۆری له‌سه‌ره به‌و پێه‌یی مرۆڤ به‌بێ خواردن ناتوانێت بژێت و چالاكیه جه‌سته‌یی و مێشیەكانی ئه‌نجام بدات و ئه‌گه‌ر خواردن نه‌بوایه ئه‌وه به‌شه‌ریه‌ت وجودی نه‌ده‌بوو ، بۆیه گرنگه خواست و خستنه‌رو( عرچ وگلب) له شمه‌كه‌كان هاوتا بن و ئه‌گه‌ر هاتوو خواست له خستنه‌ڕوو زیاتر بو ئه‌وه نرخ زیاد ده‌كات وبه‌و هۆیه‌وه هه‌ڵئاوسان ڕوده‌دات ئه‌مه‌ش باری سه‌رشانی هاوڵاتیان زیاتر قورس ده‌كات ، هه‌ر بۆیه گرنگه هاوسه‌نگی له نیوان خواست و خستنه ڕوو دروست بكرێت.
ئاسایشی خۆراک یەکێکی تره لە سەکتەرە ھەرە گرنگەکانی ھەر وڵاتێ کە بتوانێ بیکاتە خالی وەرچەرخانی ولاتەکەی بۆ پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و دابینکردنی پاشە ڕۆژێکی پرشنگدار بۆ تاکەکانی خۆی .
دابین کردنی ئاسایشی خۆراک کە کشتوکاڵ بە ھەردوو تۆخمەکەی سامانی ئاژەڵی وڕۆه‌كی و بە بەکار ھێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و ھی ئەو سەردەمە ،سەرچاوەیەکی ھەرە گرنگە کە بەدوایەوە ئەو وڵاتە لە حالەتی ئامادەباشیدابێت بۆ پێشکەوتن لە ھەموو بوارەکان .
ھەرێمی کوردستان ھەر ھەموو ئەو پێداویستیانەی کە لە سەری ، ئاسایشی خۆراکمان لێ دەست دەکەوێ ھەر لە سەرمایەوە تا دەگاتی زۆری ئەوزەویانەی بە پیتن، زۆری لەوەرگاکان ، سەرچاوەکانی بێشوماری سەرچاوە ئاویەکان ، کەشێکی لە بار ، وەدەست کەوتنی دەستی کار زۆر بە ھەرزانی وھەبوونی کادیرێکی زۆری کشتوکاڵی بە تونا ، کەرستەکانی خام لە كێڵگه‌ی کشت‌و کال و ئاژەلداری و ماسی و پەلەوەر . ئەمانەو زۆرێکی تر لە ھەرێمی کوردستان زۆر بە جوانی دەستمان دەکەوێ و ده‌توانین ئابوری هه‌رێمی لیوه پێش بخه‌ین.
ھۆکار زۆرن بۆ گرنگی نه‌دان به سێكته‌ری كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك لە ھەرێم و دەتوانم ھەندێکیان لەو خالانەی لای خوارەوە بەدی بکەم :
١-
پێویست بوو جوتیارەکان کە زۆربەیان لە سەردەمى حکومەتی پێشوو لە لادێکان دورخرابوونه‌وه بۆ شارەکان و ئۆردوگا زۆرە ملێکان و ھانیان بدەن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و ئاوەدانیان بکەنەوە. بەلام دەیانویست بەپشت بەستن بە نەوت ئاسیشی خۆراکی ھاولاتیان دابین بکات واتە ھێنانی لە سەروی ٩٠٪ پێداویستیەکان بە پارەی نەوت کە تا ڕادەیەک دەکاتە لاسایی کردنەوەی ولاتانی کەنداو .
٢- ھەولی ئەوەیان نەدا بەروبۆمە ناو خۆیەکانی ناو ولات کە پالپشتە بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆراک لە بەردەم کەلوپەلەھێنانەکان بپارێزن .
پشکی کەرتی کشتوکاڵ لە بودجەی نەوت تا بڵێیت بڕێکی کەمی بەر دەکەوت و لە ڕێگەیەوە نەدەتونرا ژێرخانی ئابووری و دانی قەرز بە جوتیاران و مسۆگەر کردنی کەرستەکانی وەبەرھێنان بۆ جوتیاران دابین بکەن .
٣- گەشەکردنی کشتوکاڵ و کە بە دوایەوە ئاسایشی خۆراکی پێ دابین دەکرێ پێویستی بە بانکێکی کشتوکالی باوەرپێکراو ھەبوو کە لە ڕێگایەوە سیولەی نەقدی ، جولەیەکی ھەرە فراوانی بەر بکەوێ و پێیەوە ھەم قەرزی کشتوکالی بدەنە جوتیاران ، مەرجەکانیش ئەوھا بێت کەئەو پارە لە بواری پەرەپێدانی کشتوکاڵ خەرج بکری .
بە پێی داتایەکی ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عیراقی ئەو زەیانەی بۆ کشتوکال لەبارن دەگاتە ٢٣ ملیۆن دۆنم کەچی تەنیا ١١،٤ ملیۆن دۆنمی لێ چاندراوە .
لە ھەرێمی کوردستان داتایەکی ئەوتۆمان لەبەر دەستدا نیە ، بتوانین رووبەری ئەو زەویانە دەست نیشان بکەین کە بۆ چاندن و لەوەرگاکان دەست دەدەن . بە پێی داتایەکی نافەرمی زەویە لەبارەکان بۆ چاندنی کشتوکاڵ بە ٦ ملیۆن دۆنم خەملێندراوە .
دەبێ ئەوەش بڵێین بە چەندەھا هه‌زار دۆنم لە زەویانه‌ی لەبارن بۆ کشتوکاڵ و بێگوێدانە ھیچ یاسایەک لە لایەن بەرپرسەکان تەلبەند کراون و ڤیلاو شتی تریان لە سەر دروست کراوە .
بە گوێرەی داتایەکی حکومەتی ھەرێم بای ١١- ١٢ ملیار دۆلزار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە تورکیاوهه‌ریمه‌و و ٦-٧ ملیار دۆلاریش لە نێوان ئێران و هه‌رێمه .
پرسیارەک لێرەوە خۆی دەر دەخا ئەگەر بھاتیه نیوەی ئەو پارەیە بۆ بنیاتنانی ژێر خانی ئابووری و لە بوارە جۆراو جۆرەکانی پەرەسەندنی کشتوکال ، خەرج کرایه ، ئەوا لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان ، دەمان توانی بە ڕادەیەکی زۆر بەرچاو ئاسایشی خۆراک بۆ ھەرێم دابین بکەین . بە کردار کردنی کاری وەھا ھەر تەنیا دابین کردنی ئاسایشی خۆراکی لێ نەدەکەوتەوە ، بەلکو دەتوانرا بە لای کەمەوە ، ھەلی کار بۆ نیو ملیۆن کەس لەو کەرتە دابین بکرێ ، نەک دەکاتە خالێکی گرنگ کە تەنیا پشت بە کەرتی نەوت ببەستین بەلکو لە ڕێگای ئەو پەرەسەندنانەوە ئەرکی حکومەتی ھەرێم زۆر زۆر کەم دەبووەوە لەو سوپا ھەرە فراوانەی بەتالە موقەنەعەو ئامادە کاریەکیش دەبوو کە زەمەنەکانی بە دواوەی بێت ، تەکانێکی ھەرە گەورە بدەین بۆ پێشکەوتنی کشت‌و کاڵ و بە پیشەسازی کردنی و بوژانەوەی تەواوی جموجۆلە ئابووریەکان .
ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت و نیه‌ت هه‌بێت ئابوری هه‌ریم سه‌قامگیر بێت و به‌روپیشچون به خۆیه‌وه ببینێ ئاسایشی خۆراكی هاولاتیانی نه‌كه‌وێته ژێڕ ره‌حمه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ئەقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه پێویسته و به‌جدی و به فعلی گرنگی به كه‌رتی كشت‌وكال بدرێت و ئه‌و چه‌ند خاڵه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك جیبه‌جی بكه‌ن :
1- ته‌رخان كردنی بوجه‌یه‌كی باش وشایسته بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ .
2- گرنگی دان به تویژینه‌وه‌ی زانستی ڕێنمایه كشتوكالێكان و كۆنفرانس وۆركشۆپه‌كانی تایبه‌ت بەكشتوكاڵ .
3- هێنانی تۆی باوه‌ڕپیكراو دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر جوتیاران .
4- هاندانی وه‌به‌رهێنان له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تایبه‌ت به كشتوكاڵ .
5- گرنگی دان به ده‌رچوانی به‌شه كشتوكاڵی وڤیتیرنه‌ریكان و هاندانیان له ڕێگای دابه‌ش كردنی زه‌وی كشتوكاڵی به‌سه‌ریان و پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی درێژ خایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یكی زانستی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع تواناكانیان به‌گربخه‌ن .
6- گرنگی دان به پیشه‌سازی خۆراك و هاندانی وه‌به‌رهێنه ناوخۆی وده‌ره‌كیكان و ڕاكێشانیان بۆ ئه‌م بواره .
7- دابنكردنی بازاری ناوخۆ و ده‌ره‌كی بۆ جوتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی گونجاو ساغ بكه‌نه‌وه .
8- پیدانی قه‌رزی كشتوكاڵی درێژخایه‌ن به جوتیاران وهه‌روها كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهینان له سه‌ر شیوازه‌كانی چاندنی نوێ .
9- دابینكردنی ئامێره‌كشتوكاڵیه نویكان و پێشكه‌وتۆكان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر جوتیاران به نرخێكی گونجاو ودابین كردنی ساردكه‌روه بۆ جوتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا هه‌ڵبگرن و له وه‌رزی تردا بیخه‌نه بازاره‌وه .
10- هاندانی جوتیاران بۆ به‌كارهینانی خانوی پلاستیكی بۆ چاندنی سه‌وزه‌و میوه له‌وه‌رزه‌كانی سال .
ئه‌مانه‌و چه‌ندین خاڵی تر كه پیویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت و رێكخراوه و كۆمه‌له‌و ده‌زگاكانی تایبه‌ت به كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك گرنگی پیبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری ولات گه‌شه بكات و چی دی ترسی داخستنی سنوره‌كانمان نه‌بیت .
شیماء جه‌مال كویخا
ماموستای زانكو
ماسته‌ر له ئاسایشی خۆراك