: مەیادە محەمەد نەجار

وەبەرهێنانی گەنج و پێشخستنی تواناكانیان یەكێكە لەهەنگاوە گرنگ و پڕەنسیپیپەكانی كۆمەڵگەی مۆدیرن، ئەوەی تیبینی دەكرێت ئەمڕۆ لەجیهاندا وەك بەرنامەیەكی فراوان و تۆكمە كار لەسەر برەودان بەتوانای گەنج ، وەبەرهێنان لەتواناكانیاندا دەكرێت، یەكێك لەهەنگاوە گرنگەكان كە ئەمڕۆ كاری لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی گەنجان پشت بەخۆیان ببەستن و ببنە كاراكتەرێكی گرنگی كۆمەڵایەتی گرنگیدانە بە مەعریفە و رەهەندە فكرییەكانی گەنجان چونكە دەوڵەمەندكردن و بەهێزكردنی مەعریفەی گەنج هەنگاوێكی سەرەكیە بۆئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگە. شایەنی باسە هەنگاوەكانی پێشخستن و برەودان بەتواناكانی گەنجان زۆرن ، بەلام چەند هەنگاوێكی سەرەكی هەیە دەبێت كاری لەسەربكرێت بەتایبەتی دروستكردنی ژینگەیەكی پێگەیاندن بۆ تواناكانی گەنجان ئەمیش پێیوستە هەرلە سەرەتای لەدایكبوونی مرۆڤەوە كارێكی وەها بكرێت كە ژینگەیەكی پەروەردەیی بۆ گەنج بخوڵقێت، بەتایبەتی هەر لەخێزان كەیەكەم قوتابخانەی پێگەیاندنی تاكە و دواتر پێویستە لە قۆناغەكانی خوێندندا هەر لە باخچەی ساوایانەوە تادەگاتە ئاستی خوێندنی بنەرەتی و ئامادەیی و پەیمانگا و زانكۆ و خوێندنی باڵا كار لەسەر دروستكردنی گەنجی بەتوانا بكرێت وگرنگیان پێبدرێت هەوڵی ئەوە بدرێت كە تاكی وەبەرهێن دروست بكرێت. چونكە هەتا ئاستی رۆشنبیریی تاك بەرزبێت باشتر دەتوانێت وێنەیەكی گەش لەداهاتووی خۆیان بڕوانن و بەهزری وردبینیان باشتر رێنمایی و كارئاسانی بۆ گەشەی ئاست و توانای خۆیان دەكەن، هەرەوەها دروستكردنی گەنجی وەبەرهێن و چارەسەری كێشەكانی كۆمەڵگە دەكات ، واتا گەنجی وەبەرهێن كاریگەریەكی زۆری لەسەر پێشخستنی ئاستی ئابووری ووڵات دەبێت ، بەتایبەتی ئەمرۆ لەزۆربەی ووڵاتانی جیهاندا ئەوەندەی گرنگی بەپێشخستنی گەنجی وەبەرهێن دەدەن بۆ ئەوەی توانا مرۆییەكان بەهێز بكەن. ئەوەی جێگەی سەرنجە بەهێزكردنی توانا مرۆییەكانیش پێویستی بەماوەیەكی زۆرە لەكاتێكی كەمدا ئەنجام نادرێت و پێویستی بەوە هەیە كە نەخشەیەكی وورد بۆ ئەم كارە ئامادە كرابێت. میدیاو گەنجی وەبەرهێن ئەوەشمان لەیاد نەچێت كە كەناڵە جۆربەجۆرەكانی میدیا لە چۆنایەتی ژینگەی پەروەردەیی گەنجدا كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ژیانی هەیە، چونكە میدیا دەتوانێت گەنج بەشێوازێك پەروەردە بكات كە كەسێكی وەبەرهێن بێت نەك كەسێكی بەرخۆ، بەدیوێكی تردا دەتوانم بلێم كە میدیا دەتوانێت گەنجی خەمۆك و بێ ئومێد، یان سەركێش و توندوتیژ بەرهەم بهێنن، هەمیشه دەتوانێت گەنجی وەبەرهێن و ئەهلی مەعریفە و بیركردنەوە و هێمن و لەسەرخۆ و تەنانەت زانا و داهێنەریش دروست بكات،لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانين ئەوە بخەینە روو كە چۆن میدیا رۆڵی لەپێگەیاندن و ئاراستەكردنی مەعریفەی گەنجاندا هەیە، وەك دەبينن میدیای پرۆفیشناڵ دەتوانێت زۆربەی بەرنامەكانی بۆ ئاراستەكردن و پێشخستنی گەنجان تەرخانبكات، بەپێچەوانەشەوە دەتوانێت گەنج بەرەو جیهانێكی نامۆ و ئاراستەبكات و جیهانی لەبەرچاو وون بكات. لێرەدا كۆمەڵیك خاَل شیدەكەمەوە بۆ زیاتر روونكردنەوەی بابەتەكە: ــ بەمەبەستی بنیادنانی گەنجی وەبەرهێن و پێشخستنی سەرمایەی مرۆیی پێویستە لە پرۆسەی خوێندن (هەر لە قۆناغی بنەڕەتییەوە تا زانكۆ)، كار لەسەر گەشەپێدانی تواناكانی تاك بكرێت، چونكە بۆ گرنگیدان بەسەرچاوە مرۆییەكان پێویستمان بەنەخشەیەكی دوورمەودا هەیە لەتەمەنی مندالی لايةنى كەم هەرزەكارییەوە دەست پێبكات. ــ یەكێك له پرەنسیپە سەرەكی و گرنگەكانی دروستكردن و بنیادنانی گەنجی وەبەرهێن ، گرنگی دانە بەتواناكان و دەرخستنى هێزی مرۆییە لە تەمەنی مندالیدا كە زۆربەی زاناكان پییانوایە كە دەبێت منداڵ لەماوەی نۆ ساڵی قۆناغی بنەڕەتیدا ناسینێكی لەسەر تواناو هێزی مەعریفی خۆی هەبێت لايةنى كەم شارەزایی لەسەر هێزی زهنی خۆی هەبێت و بزانێت كە بۆ كام پیشە گونجاوە. واتە بەپێی پلانێكی دوورمەودا لە دوای قۆناغی نۆی بنەڕەتییەوە هەموو خوێندكارێك بچێتە یەكێك لە كۆلێژەكان و بە ویستی خۆی لە پسپۆڕییەكدا. ــ دەكرێت بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتە پێشكەوتووەكان زۆرپشت بە تەكنەۆژیا ببەتسین چونكە ئێستا جیهان بەهۆی تەكنەلۆژیاوە وەك گوندێكی لێهاتووە و بە ئاسانی دەتوانین سوود لە ئەزموونی پەروەردەیی وڵاتانی دیكە وەربگرین. ــ گرنگیدان بە خوێندنی پیشەیی ، بۆ دروستكردنی گەنجی وەبەرهێن لەبەر ئەوەی كە خوێندن بربڕەی پشتی هەموو هەنگاوێكی پێشكەوتنی توانای مرۆییە لە جیهاندا. ــ بەهێزكردنی میدیا بەهەموو كەناڵە جیاوازەكانیەوە بەمەرجێك ئەو میدیایە لە خزمەتی پێشخستنی تواناكانی گەنجاندا بێت.

ماجستیر كارگێری كار

" />

برەودان بەتوانای گەنج ، وەبەرهێنان لەتواناكانیان

2019-10-07 20:58:28

نووسینی : مەیادە محەمەد نەجار