
2026-06-05 08:10:58
رێكەوتی ٢١/٥/٢٠٢٦ گیلان حاجی سعید سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانیبازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد سیپان شێروانیئەندامی پەڕلەمانی عێراق كە بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتیژوورەكانی بازرگانی سەردانیان كرد .
لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە لێژنەكانی پەڕلەمانیعێراق كرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی گونجاو بۆ كێشە بازرگانیەكانیهەرێمی كوردستان .
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا حاجی اسماعیل سورچی ئەندامیئەنجومەنی كارگێریی یەكێتی ژوورەكان و كامران محمد ئەندامیئەنجومەنی كارگێریی ژووری بازرگانی هەولێر ئامادە بوون.