
2026-06-05 07:59:39
بەمەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی دارایی و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان،ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکییەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە فادی ئەلقائید، بەڕێوەبەری ناوچەیی لە بانکی ئەهلیی عێراقی وشاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا شاندەکە تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییەداراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان و رایانگەیاند کە بانکەکەیان بەنیازی فراوانکردنی زیاتری کار و خزمەتگوزارییەکانیەتی و لە ئێستاداخاوەنی 4 لقی سەرەکین لە شاری هەولێر کە خزمەتگوزاریی هاوچەرخپێشکەش بە هاووڵاتیان و خاوەنکاران دەکەن.
لای خۆییەوە، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان ئامادەی هەموو جۆرەپاڵپشتی و هەماهەنگییەکە لەگەڵ بانکە باوەڕپێکراوەکان، بە مەبەستیپێشکەشکردنی باشترین کارئاسانیی دارایی و سیستمی حەواڵە بۆبازرگانان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، کە ئەمەش رەنگدانەوەیئەرێنی لەسەر جووڵەی وەبەرهێنان لە هەرێمدا دەبێت.