
2026-06-05 07:56:14
سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریو بازرگانییەکانی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست وخواری عێراق، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانیبازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد یوسف مەککیگەنناوی، پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف و شاندی یاوەری کە لەبەرپرسانی باڵای حکومەتی خۆجێیی ئەو شارە پێکهاتبوون.
لە دیدارەکەدا کامەران سەڵاح باجگر، مەعروف عەزیزخان هەرکی،جێگرانی سەرۆکی ژوور، خەلیل گۆران، کامەران محەممەد ساڵح،ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوەبەریگشتیی ژوور ئامادە بوون گفتوگۆی ورد کرا لەسەر پەرەپێدانیپەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و نەجەف و رێکخستنی دیداریهاوبەش لە نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هەردوولا، بە مەبەستیسوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر لە کەرتی ئاوەدانکردنەوە وگەشەپێداندا. پارێزگاری نەجەف رایگەیاند: "ئێمە هاتووین بۆ ئێرەتاوەکو لە نزیکەوە سوود لە ئەزموونی پێشکەوتوو و سەرکەوتوویهەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانداوەرگرین."
تەوەرێکی تری گرنگی دیدارەکە، راگەیاندنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بوو لەلایەن پارێزگاری نەجەفەوە، کە ئاشکرای کرد لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدادەروازەیەکی نێودەوڵەتیی نوێ لە نێوان پارێزگای نەجەف و وڵاتیعەرەبستانی سعوودی دەکرێتەوە. ناوبراو هیوای خواست ئەم دەروازەستراتیژییە ببێتە دەرگایەکی گەورەی خێر و گەشەسەندنی ئابووری بۆسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
لای خۆییەوە، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوەنیشان دا و ئامادەیی تەواوی ژووری دەربڕی بۆ دروستکردنی پردیبازرگانی لە نێوان خاوەنکارانی هەرێم و نەجەف و بەشداریکردن لەودەرفەتە وەبەرهێنانە نوێیانەی کە لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوەدەخوڵقێن.