
2026-05-10 06:36:25
برای بەرێزم / گەیلان حاجی سعید / سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی
سلاو رێز...
گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم بۆ هەلبژاردنتان وەك سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان .
دلنیام كە بەهەلبژاردنتان بۆ ئەو پۆستەو سەرپەرشتی كردنی ژوورە بازرگانیەكانی كوردستان گروتینەك دەدەیتە پەیوەندی نێوان بازرگانانی كوردستان بەگشتی و زیاتر لەیەكیان نزیك دەكەیتەوە كە ببنە مایەی زیاتر بەرەو پێش بردنی ئابوری ولات ،
هەروەها دلنیام كە هەوڵی ئاسانكاری زیاترو نەهێشتنی ئەو درزە دەدەی كە بەداخەوە هەندەك جار لەنێوان شارەكانی كوردستان دروست دەكرێ لە رووی بازرگانیەوە گواستنەوەی كاڵا لەو شار بۆ ئەو شار بەهیمەتی بەڕێزتان نامێنێ و چارەسەری كوردانەو مەردانەی دەكەیت .
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەم وە ئومێدی سەركەوتنتان بۆ دەخوازم .
شوان حمید باتاس
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی خاوەن كار