
2026-05-10 06:30:10
رێكەوتی ٦/٥/٢٠٢٦ گیلان حاجی سعید سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە صباح صالحى سەرۆكی ژووری بازرگانی كەركوك و شاندی یاوەری كە بە مەبەستی پیرۆزبای كردن بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی سەردانیان كرد،
لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ژووری بازرگانی كەركوك كرد.
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا كامران باجگر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و ابراهیم گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەی دیدارەكە بوون