سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەڵبژێردران

سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەڵبژێردران




2026-05-10 06:27:54


• گیلان حاجی سعید / سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان

• نەوزاد غفور كریم ، نێچیرڤان لەزگین ، تاهیر عزالدین / جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان

رێكەوتی ٥/٥/٢٠٢٦ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە سەرەتا ووتارێك لە لایان دكتور محمد شهاب سەرۆكی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورەكانی بازرگانی خوێندرایەوە كە تیشكی خستە سەر كارەكانی لێژنە لە ماوەی ڕابردودا و پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوورەكانی بازرگانی ، دواتر دەرگای خۆ پاڵاوتن كرایەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی بەڕێز گیلان حاجی سعید بە تێكڕای دەنگ بەسەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.

دواتر پڕۆسەی هەڵبژاردنی جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی دەستی پێ كرد و بەڕێزان ( نەوزاد غفور كریم و تاهیر عزالدین و نێچیرڤان لەزگین ) بە تێكڕای دەنگ بە جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردران