2024-11-06 07:07:07
شاندێكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی د. محەممەد شەهابسەرۆكی لێژنەی بالای سەرپەرشتیاری ژوورەكانی بازرگانی بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوورەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، رۆژی سێشەممە، 2024/11/5، بەشداربوون لە پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار WTM لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا.
لە میانی بەشداریكردنیان، شاندی بازرگانی هەرێم، چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشداربووانی پێشانگا لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتان سازكرد، بە ئامانجی راكێشانیان بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان كردن لەم سێكتەرە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بە یەكێك لە گەورەترین پێشانگای نێودەڵەتی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، زیاتر لە 1000 كۆمپانیا، لە 184 وڵات بەشدارن.