‎كونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد

‎كونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد




2024-08-31 10:00:25


‎نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور، تەواوی ئەندامامنی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەراو و بازرگانانی پارێزگای سلێمانی ڕێکەوتی، 29/8/2024 پێشوازیانکرد لە بەڕێز(ستێڤ بیتنەر) کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان. ‎لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وێڕای بەخێر هاتی کۆنسوڵی ئەمریکا ڕایگەیاند" خۆشحاڵین بەکۆبونەوەی کۆنسوڵی ئەمریکا بۆ گوێگرتن لە بازرگانان و وەبەرهێنەران لە شاری سلێمانی، وە پەیوەندی گەلی کورد و گەلی ئەمریکا مێژوویەکی دورو درێژی هەیە و ئێمە شانازی بەو پەیوەندیەوە دەکەین ". ‎نەوزاد غەفور، بەشێک لە قسەکانی تایبەتبوو بە پەیوەندی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ کۆنسوڵیەتی ئەمریکا، زۆرجار سەردان و میوانی کۆنسوڵی ئەمریکا بوین و بەپێچەوانەوە سەردانیانکردوین بەشداری پێشانگا و کۆنفرانسەکان بوون، وە لەسەرەتای دیسەمبەری 2016 شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی واشنتۆن پایتەختی ئەمریکایانکر، کە پێکهاتبون لە نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت و ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، بەندە سەرۆکی وەفدە بازرگانیەکەی هەرێمی کوردستانبوو، لەو سەردانەمدا لەگەڵ سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی ئەمریکا کۆبوینەوە باسمان لە پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابوری کرد، لەو کۆبونەوەیەدا بڕیارماندا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و یاداشتنامەی لێک تێگەشتن واژۆ بکرێت ، کە لە ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠١٩ لە شاری هەولێر ( یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان) لەگەڵ (ژووری بازرگانی ئەمریکا) یاداشتنامەکەی واژۆکرد، ئەو یاداشتە بۆ پتەوکردنی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئەمریکایە.