کونسوڵی گشتی ئیمارات، بەڵێنی چارەسەری پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە دەدات

کونسوڵی گشتی ئیمارات، بەڵێنی چارەسەری پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە دەدات




2024-08-31 09:46:31


 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 26/8/2024 ، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەسەرۆکایەتی گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور و بەیاوەری کامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆکی ژوور، حاجی ئیسماعیل سورچی و کامەران محەممەد ساڵح ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و شڤان عەبدولڕەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئیماراتیان کرد لە شاری هەولێر، لە لایەن ئەحمەد ئیبراهیم سەعید ئەلزاهیری کونسولی گشتی پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا کێشە و گرفتەکانی رێکارەکانی ڤیزا بە بازرگانان و هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، پاش گفتوگۆ کردن، کونسوڵی ئیمارات بەڵێنیدا  بەزوترین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
هەر لەم دانیشتنە، باس لە سازدانی کۆنفڕانسێکی ئابووری کرا لە نێوان هەردوو وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان و راکێشانی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان کرا.