تەقتەق.. سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر بەڕێوە چوو

تەقتەق.. سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر بەڕێوە چوو




2024-08-25 06:24:15


دەیان جووتیاری ناوچەکانی تەقتەق، سێگردکان و ناحیەی شوان، لە فێستیڤاڵی هەنجیر کە بۆ ساڵی سێیەمە بەرێوە دەچێت، بە دەیان جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بەشداریان کرد و بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

فێستڤاڵی بەرهەمە خۆراکییەکان، هەزاران گەشتیاری هێناوەتە ناوچە گەشتیارییەکان، 80 جووتیاری گوندەکانی تەقتەق، ناحیەی شوان، جۆر بەرهەمی باخ و کێڵگە کشتوکاڵیەکانی خۆیان هێناوەتە فێستیڤاڵەکە.

ئالا قوتابی، قۆناغی سێیەمی کۆلێژی کشتوکاڵە و لە پسپۆریەکەی خۆی وەبەرهێنانی کردووە، هەنجیر و ترێیی ئۆرگانی لە فێستیڤاڵەکە نمایش کردووە، ئەو جیاواز لە جووتیارانی تر بڕاندیکی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کردووەتەوە و بۆ هێشتنەوەیان بە جوانی بەشێوەیەکی تەندروست پاکێجین بۆ بەرهەمەکانی دەکات ئینجا دەیفرۆشێت.

هاوکات گوتی: جگە لەوەی پاکێجین بۆ هەنجیرەکە دەکەم لە هەمانکاتدا بە شێوەیەکی جیاواز لێی دەکەمەوە و تەکنیکی کشتوکاڵی بەکار دەهێنم بۆ ئەوەی کوالێتییەکی تێک نەچێت.

ماوەی سێ ساڵە فیستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق لە کۆتایی مانگی ئاب و لە وەرزی پێگەیشتنی هەنجیر بەرێوەدەچێت.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئامانج لە سازدانی فێستیڤاڵەکە ئەوەیە ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە

 

K24