پێشانگای کارەبایی کۆماری ئیسلامی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

پێشانگای کارەبایی کۆماری ئیسلامی لە شاری سلێمانی کرایەوە.




2024-08-18 06:12:51


نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عوبێد ئەحمد، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای تایبەتی پیشەسازی کارەبای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی.

ڕێورەسمەکە بە ئامادەبونی کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرانی چەند فەرمانگەیەکی شاری سلێمانی و بازرگانان و وەبەرهێنەران دەستی بەکارەکانیکرد.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،کۆمپنیا بەشداربوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەسەر کردەوە لەنزیکەوە گفتوگۆی لەبارەی بەرهەمی کارگەکان لەگەڵ بەشداربونداکرد، داوایکرد کارگە بەشدارەکان هەوڵبدەن لەگەڵ وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی بگەنە ڕێکەوتن بۆ دامەزراندنی کارگەکانیان چونکە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان گرنگی بەکەرتی پیشەسازیدەدات.

لەپێشانداکەدا زیاتر لە ٢٥ کۆمپانیای پیشەسازی کارەبای کۆماری ئیسلامی ئێران تیادا بەشدارن هەموو ئەو بەرهەمە کارەبایانە بەرهەمیان دەهینن نمایشکراوە و وەبەرهێنەران و پیشەسازان و بازرگانان دەتوانن سەردانیانبکەن ڕۆژانە لە کاتژمێر 11 بەیانی بۆ 5 ئێوارە لە ڕێکەوتی 13-14-/2024 لە ناو هۆڵی هۆتیل گراند میلینێۆم.