پۆڵا مەحموود
" />2024-08-15 06:19:47
داتاکانی ئەم دواییەی تایبەت بە خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل ئاماژە بەوە دەکەن، هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی زیاتری دانیشتووانەکەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتن بەراورد بە دراوسێکانی لە ناوچەکە لەوانە عێراق، سووریا، ئێران، تورکیا و ئەردەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، لە كوردستان ملیۆنێك و 985 هەزار و 727 ئۆتۆمبێل تۆمار كراون و بەپێی دوایین ئامار بە نزیكەیی شەش ملیۆن كەس لە كوردستان دەژین، بەم پێیە %33ی دانیشتووانی كوردستان خاوەن ئۆتۆمبێلی تایبەتن، لە كاتێكدا لە عێراق %15 و لە ئەردەن رێژەكەی %17یە بەگوێرەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و داتای ژمارەی دانیشتووانی.
داتاكان بە ژمارە:
هەرێمی کوردستان:
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو: ملیۆنێک و 985 هەزار ئۆتۆمبێل
ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی شەش ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 33%
ساڵی ئامار: 2022
سەرچاوەی داتا: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم
عێراق:
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو: حەوت ملیۆن
ژمارەی دانیشتووان: 44 ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 15.9%
ساڵی داتا: 2023
سەرچاوەی داتا: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
سووریا:
ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان: دوو ملیۆن
ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی 21 ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 9.5%
ساڵی داتا: 2021
سەرچاوەی داتا: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سوریا
ئێران:
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو: 25 ملیۆن
ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی 88 ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 28.7%
ساڵی داتا: 2022
سەرچاوەی داتا: هاتوچۆی ئێران
توركیا:
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو: 26 ملیۆن
ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی 85 ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 30.6%
ساڵی داتا: 2022
سەرچاوەی داتا: پەیمانگەی ئاماری توركیا
ئەردەن:
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو: ملیۆنێک و 900 هەزار ئۆتۆمبێل
ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی 11 ملیۆن کەس
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل: 17.3%
ساڵی داتا: 2022
سەرچاوەی ئامار: ئاماری ئەردەن
شیكارییەكان چیمان پێدەڵێن؟
ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی هەرێمی کوردستان کە 33%یە، بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی دراوسێی زیاترە؛ چۆن؟
بە بەراورد لەگەڵ عێراق کە ڕێژەکەى 15.9%یە، هەرێمی کوردستان نزیکەی دووئەوەندەی ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی هەیە.
بە بەراورد لەگەڵ سووریا کە ڕێژەکەى 9.5%ە، ڕێژەی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هێندە و نیو زیاترە.
بە بەراورد لەگەڵ ئێران، بە ڕێژەکەی 28.7%ە، ڕێژەی هەرێمی کوردستان نزیکەی 15% زیاترە.
بە بەراورد بە تورکیا کە ڕێژەکەى 30.6%ە، ڕێژەی هەرێمی کوردستان بە نزیکەیی 8% زیاترە.
بە بەراورد لەگەڵ ئوردن کە ڕێژەکەى 17.3%یە، ڕێژەی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو هێندە زیاترە.
دەرەنجام:
بەرزیی ڕێژەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، ئاستێکی بەرچاوی جووڵەی کەسی و دەستڕاگەیشتن بە گواستنەوەی تایبەت نیشان دەدات بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەری، لە کاتێکدا ئەم داتایانە پێوەرێکی گشتگیر نییە بۆ خۆشگوزەرانی، بەڵام لایەنێکی بەرچاوی گەشەسەندنی ناوچەیی و توانای ئابووریی خەڵكەكەی نیشان دەدات.
42 وشە - پۆڵا مەحموود