چارەسەرى قەیران پێداچوونەوەى كارگێرییە

چارەسەرى قەیران پێداچوونەوەى كارگێرییە




2019-10-07 20:42:40


شیلان بیبانى

كاتێك چەند هەنگاوێك بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە ، لە پەراوێزى ئابورى ئەم وڵاتە لێكدانەوەى گرفتەكان روو لە خاڵێكى زۆر گرنگ دەكەن ئەوێش شێوازى كارگێرییە ، كارگێرى بریتیە لە بانگهێش كردن بۆ بەدەست هێنانى خەڵكى و كاركردن پێكەوە لە پێناو ئامانجێك یا كارێكى دیارێكراو ئەم لایەنە كومەڵایەتى و ئابورى و دەزگا زانستیەكانیش دەگرێتەوە ، راستیەك هەیە و نكلۆڵى لێ ناكرێت ئەوێش ئەوەیە سەردەمانى پێشوو زیاتر كار لە پێناو پارە دەكرا بەڵام لە ئێستا ئەو بیرۆكانە گۆڕان بە جۆرێك دەبێت كە دەستى كارەكان لە پێناو رازى كردنى بەرامبەر و بەرپاكردنى خۆشگوزەرانى لە كارەكانیان بۆ دەكرێت ، بۆیە لە كاتى نەبوونى ئەو سیستەمە بەهێزە دەستى كارەكانیش سڵ لە كاریان دەكەن و بەو گڕو جۆشەوە كارناكەن ئەوەى لە ئێستا لە هەرێمى كوردستان دەگوزەرێت گەورەترین نمونەى ئەم بابەتەیە بەوەى زۆرجار فەرمانبەران و دەستى كارەكان لە پیشەكانیان خۆشبەخت نین چونكە گرفتى كارگیرى رۆیداوە لە لایەنى كاتەكانى پێدانى مووچە بۆیە لەئەنجامدا زەرەرمەندى دەگەرێتەوە بۆ وڵات ، هەر بۆیە لەوانەیە شرۆڤەكردنى ئامانجەكانى ئەم كارگیرییە بەشێك لە تەوەرە سەرەكیەكانى ئابورى ئەم وڵاتە روون بێتەوە ، ئەوەمان لە یاد نەچێت هەر كاتێك كارگیرییەكى پتەومان هەبێت ئەوا چارەسەرى هەیە لە هەموو كێشەكان ، كەواتە ئەگەر بێنە سەر باسى خاڵە گرنگەكانى كارگیرى و ئامانجەكانى  : بریتیە لە پلان كاتێك دێنە سەر ئەم خاڵە دەبێت بزانین پلان چییە؟ تەوەرى سەرەكى پلان ؟ ئامانج چییە لەو كارەى و زانیارى تەواوەتى دەربارەى بەرێوەبردنى كارگیرییەكەى ، كەواتە بڕیاردانە بەوەى كە چێ بكرێت یاخودا چێمان پیویستە بۆ بەئەنجامدانى ئەو كارە ، ئالەم كاتەدا لەم هەرێمە زۆرجار باس لە پلان دەكرێت كەواتە گرفتەكان رویانداوە بەڵام گرنگ ئەوەیە پلانى چاكسازى دابنرێت ، وەك بەرنامەیەكە بۆ داهاتووى بەرێوەبردنى ئەو كارە ، بۆیە بە باش دەزانرێت پلانى درێژخایەن و كورت خایەن دابنرێت ، دریژ لە پێناو بەهیزكردن و پتەوكردنى ژێرخانى ئابورى و كورتیش لە پێناو دەرچوون لەم قەیرانەى ئێستادا بەڵام هەر بە گوێرەى بیردۆزەكان ئەم دوو پلانەش دەشێ گورانكارى بەسەردابێت لە كاتى گورێنى بارودۆخى سیاسى و ئابورى كوردستان .
هەر لەسەر ئەم تەوەرەوە ئەتوانین باس لە هەرچێ دونیا بكەین بەوەى  هەوڵەكانیان لەبەردەم خۆشكردنى جیهان بۆ ئەوەیە كە ئەم زەمینە  ببێتە جێگەى ژیان و دیارە گەورەترین فاكتەر لەبەردەم خۆشبەختى تاكى و وڵات بریتیە لە ئابورییەكى باش ، زۆر سەیرە بیرۆكەكان زۆرجار گورانكارى بەسەردادێت بەتایبەت ئابورییەكان بەنمونە تاوەكو ئێستا گەشەى ئابورى بە یەكێك لە بەختەوەرى وڵات هەژماردەكرا بەڵام ئەمرۆكە بە پێچەوانەوە دەوترێت هەرچەندە گەشە زیادبكات خۆشگوزەرانى ئابورى و سەرمایە لە كۆمەڵگادا زیاددەكات بەمەش خۆشگوزەرانى لە ژیان و ئیكتیفا لە پێداویستیەكان لە ژیانى خەڵكى كەمدەكاتەوە وادەكات كە خەڵك كارى وابكەن هیچ كەڵك و سودى نەبێت و دژ بە  بەرژوەندى گشتى بێت كە ئەمانەش سەرەنجام نەك كاریگەرى نەرینى بەڵكو هەرەسى كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بەدواى خۆیەوە دینیت ، حاڵى حازر ئەم بیردۆزە بەسەر كوردستاندا دەسەپینرێت و بەوەى كە كاتێك گەشەى ئابورى ئەوەنە بەرچاو بوو وایكرد خەڵكى دوور لە بنەماى ئابورى و خەرجیاتى زۆر و بەرەو كارى دامەزراندن بە لێشاو رۆیشتن بەمەش وایلیهات كارى بێ بەرهەم روێداو زەرەرمەندى گشتى لە وڵات بدرێت و تاوەكو ئیستاش زەحمەتى لە چارەسەرى ئەم قەیرانە دەگەرێتەوە بۆ ئەم هۆكارە ، هەر لەسەر ئەم باسە خەرجكردنى زیاتر لە ئاستى خۆى و یا بێ بەرهەمى وایكردوە وڵات بەكارهێنەر بێت نەوەك بەرهەمهێن ، كەواتە دیسانەوە دەگەرێنەوە سەر ئەسڵى مەسەلە ئەویش نەبوونى كارگیرى وا كە بتوانێت ریگرى بكردایە لە چوونە ناو هەڵەى ئابورى ، كەواتە لە ئیستادا لە نێوان دوو ژیانى جیاواز یەكیكیان زۆر خەرجیات و خاوەن داهات و دووەمیان بۆ خرابترین بار و نەبوونى داهات و بگرە چوونە نێو قاڵبى هەژارى ، نەك تەنها تاك بەڵكو حكومەتیش بە هەمان گرفت دەناڵینى ،  سەرەنجام ئەوەى بكرێت دانانى پلان دواى بڕیاردان پاشان ریگرتن لە هۆكارى كێشەكان و رێكخستنى كارگیرییەكان .
ماستەر لە كارگیرى كار