بەنداوی گۆمەسپان 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە و ئاوی پاك بۆ شاری هەولێر دابین دەكات

بەنداوی گۆمەسپان 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە و ئاوی پاك بۆ شاری هەولێر دابین دەكات




2024-08-13 08:40:07


ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: تەواوبوونی بەنداوەکە وا دەکات کێشەی کەمئاوی لە هەندێک گەڕەکی شاری هەولێر نەمێنێت و پێداویستیی ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.

کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، بە تەواوبوونیشی ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی سامانی ئاو، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی، بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی، بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری دەگێڕێت و هەروەها کەرتی گەشتیاریی ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.

تێچووی دروستکردنی ئەو بەنداوە 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەتر و ڕووبەرەكەی 6 ملیۆن و 120 هەزار مەتر دووجا دەبێت. وەكوو پرۆسەیەكی دەگمەنیش، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەكەدا بەکار هاتووە.