2024-08-05 07:16:55
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 43 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
نەجم عیقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، کرێکارانی بیانی پرسێکی زۆر گرنگە، بە گوێرەی یاسای کاری ژمارە 37ـی ساڵی 2015، کە جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت دەستی کار لە نێوان خۆماڵی و بیانی دەبێت لە سەدا 50 بە 50 بێت.
عیقابی داوایەکی ئاراستەی خاوەن کۆمپانیا و کارگە و دووکانەکان کرد، کە هیچ کرێکارێکی بیانی نایاسایی دانەمەزرێنن و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرپێچیکار خۆی دەخاتە بەردەم ڕێکارە یاساییەکان و سزادانی گەورە.
گوتەبێژی وەزارەت باسی لەوەش کرد،"وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، زیاتر لە 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە"، دەشڵێت: ڕێگریی لە هاتنی کرێکارانی ناشارەزا دەکەین.
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق هەن، کە زۆربەیان بێمۆڵەتی یاسایی کار دەکەن.
پێشتریش ناسر كینانی، پسپۆڕی بواری ئابووری ڕایگەیاندبوو، به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی كرێكاری بیانی، كه زۆربه‌یان به‌نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت له عێراق كار ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌تی كاریان له‌به‌رده‌م گه‌نجانی عێراقی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه و ده‌ستی كاری عێراقی بێكار ماونه‌ته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه، مه‌ترسیی ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ گه‌نجانی عێراقی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌وه زیاتر ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌منیشی به‌دواوه‌یه و زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن؛ دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "كرێكاری بیانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌لێشاو بازاڕی ناوخۆییان داگیركردووه و هیچ چاودێرییه‌كیشیان به‌سه‌ره‌وه نییه".
k24