پێشانگایەك بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی پارێزگای قەزوین لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە

پێشانگایەك بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی پارێزگای قەزوین لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە




2024-08-05 06:22:24


چوارشەممە، 31/7/2024، بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شوکری جەمیل، سەرۆکی ژوور ی بازرگانی و پیشەسازی دهۆك، مەهدی عەبدیان، سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی قەزوین، و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری هەولێر و پارێزگای قەزوین، لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەك بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانی پارێزگای قەزوینی کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.