هەنگاوانە نموونەییەکەی دەڤەری ئاکرێ چەند ڕۆژێکە دەستی بە کۆکردنەوەی بەرهەمی هەنگوینەکەی کردووە و، وەکو خۆی دەڵێت، بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوین لە ساڵی ڕابردوو زیاترە.

عیززەت سلێمان باس لەوە دەکات "بەروارد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بەرهەم و کوالیتیی هەنگوینی ئەمساڵمان زۆر باشترە، تاکە داواکاریشمان لە حکوومەت، قەدەغەکردنی هەنگوینی وڵاتانی ناوچەکەیە، بۆ ئەوەی بتوانین هەنگوینەکەمان لە بازاڕەکاندا ساخ بکەینەوە".

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا جووتیارانی سنووری قەزای ئاکرێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەستیان بە خێوکردنی هەنگ کردووە؛ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زیادبوونی کارەکە بۆ چەند هۆیەک دەگەڕێننەوە.

کاروان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئاکرێ، "پاڵپشتیی کابینەی نۆیەم بۆ کاری هەنگەوانی، کەشوهەوای دەڤەرەکەمان و شارەزایی خەڵکەکە، وایکردووە ساڵانە ژمارەی هەنگەوانان و بەرهەمی هەنگوین لە سنووری ئاکرێ زیاتر ببێت".  

بە گوێرەی داتا و ئاماری تۆمارکراو، زیاتر لە 584 هەنگەوان لە سنووری قەزای ئاکرێ هەن کە خاوەن زیاتر لە 21 هەزار شانەهەنگن؛ پێشبینیش دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵیان بگاتە سەرووی 37 هەزار کیلۆ (37 تۆن) هەنگوین.

ساڵانە، ژمارەی ئەو کەسانەی هەنگ لە سنووری قەزای ئاکرێ بەخێو دەکەن، زیاد دەبێت؛ ئەم چەندەش بۆ پاڵپشتیی بەردەوامی کابینەی نۆیەم بۆ کەرتی کشتوکاڵ و کاری هەنگەوانی دەگەڕێنرێتەوە.

ن24

" />

بەرهەمی ئەمساڵی هەنگوینی ئاكرێ دەگاتە 37 تۆن

2024-07-29 06:15:31

هەنگەوانانی سنووری ئاكرێ دەڵێن، ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوینیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لەوانەیە بگاتە 37 تۆن. داواش دەکەن، ڕێگریی لە هاوردەکردنی هەنگوینی بیانی بکرێت.

عیززەت سلێمان هەنگەوانێکی دانیشتووی گوندی خەردسەی سنووری قەزای ئاکرێیە لە پارێزگای دهۆک؛ لە ماڵەکەی خۆی،  300 شانەی هەنگی هەیە. ئەو، بە "هەنگەوانە نموونەییەکە"ـی دەڤەرەکە ناوبانگی دەرکردووە.