2024-07-29 06:10:07
پسپۆڕێكی ئابووری ڕایگه‌یاند، ساڵانه به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گاته 200 هه‌زار تۆن و ساڵانه عێراقییەکان نیو ملیار مریشك ده‌خۆن.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌بیل مه‌رسومی، پسپۆڕی ئابووری عێراق ئاشكرایكرد، ساڵانه به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گاته 200 هه‌زار تۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نزیكه‌ی 800 هه‌زار تۆنیش له ئێران، توركیا و به‌رازیل بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕ عێراق هاورده ده‌كات.
ئەو ئابووریناسە ئاماژه‌ی به‌وەش‌کرد، بەکارهێنانی ناوخۆیی ساڵانەی مریشك یەک ملیۆن تۆنە، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵانە نیو ملیار مریشک بۆ خواردن به‌كارده‌هێنرێت، به‌جۆرێك هه‌ر تاكێكی عێراقی مانگانە یەک مریشکی به‌ر ده‌كه‌وێت.
نەبیل مەرسومی ده‌شڵێت، ئه‌م ژماره‌یه له به‌كارهێنان و پێویستی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان وا ده‌كات هه‌لی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زیاتربێت.
k24