هێڵی ئاسمانی قەتەر داوای 20 فڕۆکەی بۆینگ 777 دەکات

هێڵی ئاسمانی قەتەر داوای 20 فڕۆکەی بۆینگ 777 دەکات




2024-07-24 09:50:06


لە دووەم ڕۆژی نمایشی فڕۆکەی فارنبۆرۆدا، هێڵی ئاسمانی قەتەر داوای 20 فڕۆکەی بۆینگ 777X ی بە بەهای 8.8 ملیار دۆلار لە کۆمپانیای دروستکردنی فڕۆکە زەبەلاحەکانی ئەمەریکا کردووە.

بەدر محەمەد میر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕایگەیاند: داوای 20 فڕۆکەی بۆینگ 777X ـی کردووە، بەمەش ژمارەی فڕۆکەکانی بۆینگ 777X گەیشتە 94 فڕۆکە."

بەدر محەمەد زیاتر گوتی: ئێمە پێشەنگین لە کەرتەکە و بەڕێوەبردنی یەکێک لە نوێترین کەشتییەکانی جیهان، کە داهێنان و کوالێتییەکی بێهاوتا پێشکەش دەکات، لە کاتێکدا سەیریی داهاتوو دەکەین، دەشڵێت: ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی کە هێڵی ئاسمانی قەتەر باشترین خزمەت پێشکەش بە گەشتیارانی بکات.

لە کاتێکدا بەهای داواکارییەکە 8.8 ملیار دۆلارە بەپێی لیستی نرخەکان، کڕیارە سەرەکییەکان لە جیهانی فڕۆکەوانیدا، بە بەڕێژەیەکی بەرچاو داشکاندن لەلایەن کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکەوە بەدەستدێنن.

بۆینگ 777X لەم مانگەدا بەشێوەیەکی ئەزموونی دەستی بە گەشتە ئاسمانییەکان کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕەزامەندی دان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمە لە ساڵی 2025دا ئەنجام بدرێت، یاخود پێنج ساڵ دوای کاتی دیاریکراو.

ئەم ڕاگەیاندنە لە دووەم ڕۆژی پێشانگای ئاسمانی فارنبۆرۆ هات کە تێیدا ئێرباس و بۆینگ بە شێوەیەکی ئاسایی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ملیارەها دۆلار .

k24