2024-07-23 09:33:25
سەفیری ڕۆمانیا لە عێراق لەگەڵ کۆنسوڵی ڕۆمانیا لەهەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگرانی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و سەرۆکی لقی سلێمانی بەڵێندەرانن و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی ڕێکەوتی ۱۸/۷/۲٠٤ (رادو دۆبرا) باڵێۆزی ڕۆمانیا و (میهایل مونتینو) دیبلۆماتکاری باڵێۆزخانەی ڕۆما لە بەغداد و ( پیتەر کۆنستانتین ) کۆنسوڵی گشتی ڕۆمانیا لە هەولێر.
نەوزاد غەفور ، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: شاری سلێمانی توانیویەتی لەکەرتی پیشەسازیدا گەشەی بەرچاوبەخۆیەوە بدینێت پێداویستیەکانی ناوخۆ پربکەنەوە و هەناردەی دەکەن بۆ شارەکانی خواروی عێراق و وڵاتانی عەرەبی هیوادارین کۆمپانیا ڕۆمانیەکان بەهاوبەشی کاری وەبەرهێنان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەکەرتە گرنگەکان لە پارێزگای سلێمانی کە توانراوە برەوی پێبدرێت و بەرهەمەکان بازاڕەکانی ناوخۆ پڕبکاتەوە هەناردەبکرێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئەوروپا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوور ئەوەشی ڕونکردەوە کەرتی پەلەوەر و سامانی ماسی لەئێستادا لە پارێزگای سلێمانی گەشەی تەواوی کردووە و بازاڕەکانی عێراقی پرکردۆتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کە شاری سلێمانی خاوەنی گەرورەترین پرۆژەی گەنجینەی هەڵگرتی خۆراک و کاڵایە لەسەر ئاستی عێراق کە بۆتە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانی بۆ تەواوی پارێزگاکانی عێراق.
لای خۆشیەوە، (رادو دۆبرا) باڵێۆزی ڕۆمانیا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەیان و رایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانیویەتی گرنگیەکی زۆریداوە بەپەیوەندیەکان لەگەڵ بازرگانانی ڕۆمانیا کۆبونەوەی ئەمڕۆشمان جێگەی دڵخۆشی بوو شاندە بازرگانیەکە کەشبینن بەکاری بازرگانی لەگەڵ وەبەرهێن و کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی.
شایانی باسە لەدوای کۆبونەوەی مانگی ئایار کە لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا سەفیری ڕۆمانیا بڕیاریدا شاندێکی بازرگانی وڵاتەکەی بێنێتە پارێزگای سلێمانی بۆ ئاشنابون بەکارو پرۆژە وەبەرهێنانەکان لە شاری سلێمانی.
کۆمپانیا ڕۆمانیەکان لەبوارەکانی بیناسازی، شەمەندنەفەرو ترام، بیناسازی شوێنە گشتیەکانی وەک قوتابخانە وخەستەخانە و فرۆکەخانە و شوێنی بازرگانی، کارەبا، وزەی نوێ بوەوە، دەرمان و کەرەستەی پزیشکی، کوشتوکاڵ، ئای تی وپەرەپێدانی وێب.