2019-10-06 20:21:50
کۆڤان شێروانی
مامۆستای زانکۆ
دوا به دوای ده‌رکردنی یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ ڕێکخستنی چاڵاکیه‌کانی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان که ئه‌ویش یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان-عێراق ژماره 4ی ساڵی 2006 (یاسای وه‌به‌رهێنانی کوردستان)، وه هه‌روه‌ها له ساڵی 2007 یاسایه‌کی تری ده‌رکرد ئه‌ویش یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێمی کوردستان-عێراق ژماره 22ی ساڵی 2007 بوو که توانی ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی له گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ گه‌وره کۆمپانیاکانی جیهان واژۆ بکات و سه‌رنجیان ڕابکێشێت بۆ وه‌به‌رهێنان کردن له‌م سێکته‌ره له هه‌رێمی کوردستان. که‌واته هه‌رێمی کوردستان له ساڵه‌کانی 2006 و 2007 به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ده‌رگای بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران خسته سه‌ر پشت بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاکیه‌کانی وه‌به‌رهێنان له چه‌ندین بواری جۆربه‌جۆر له‌م هه‌رێمه‌دا به‌بێ جیاوازی وجیاکاری کردن له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌م وتاره‌دا تیشکی بخه‌ینه سه‌ر بریتییه له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ سێکته‌ره‌کانی وه‌به‌رهێنان که هه‌موویان وه‌کو پێویست که یاسای وه‌به‌رهێنان داوای ده‌کات بایه‌خ و گرنگیان پێنه‌دراوه، تا ڕاده‌یه‌ک که هه‌ندێک سێکته‌ر هه‌یه که به ته‌واوی پشتگوێ خراون هه‌رچه‌نده به پێی یاسای وه‌به‌رهێنان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بایه‌خیان پێدراوه، بگره هه‌ندێک سێکته‌ر له هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ن که له (به‌شی دووه)م له (مادده‌ی دووه‌م) له یاسای وه‌به‌رهێنانی کوردستان ئاماژه‌ی پێکردوون له‌ژێر ناونیشانی "بواره‌کانی وه‌به‌رهێنان" که وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا چاڵاکی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدات. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌ر پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان وه تا چه‌ند حکومه‌ت وه وه‌به‌رهێنه‌ریش گرنگیان داوه به هه‌مه‌جۆرکردنی ئابوری هه‌رێم له ڕێگای هه‌بوونی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له گشت سێکته‌ره‌کان. به واتایه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها ئابوری هه‌رێم پشت به سێکته‌ری نه‌وت یاخود چه‌ند سێکته‌رێکی دیاریکراو نه‌به‌ستێت، ئێمه بۆیه پشت به ڕاپۆرتێکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌به‌ستین که تیایدا گشت ئه‌و پڕۆژانه‌ی که مۆڵه‌تیان پێدراوه له سه‌ره‌تای ده‌رچوواندنی یاساکه‌وه تاکو ساڵی 2016 وه ئایا کامه سێکته‌ر پشتگوێ خراوه و کامه‌یان زۆرترین گرنگی پێدراوه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه.
ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ژێر ناونیشانی "لیستی پڕۆژه‌کانی مۆڵه‌ت پێدراوه له هه‌رێمی کوردستان" که تیایدا گشت زانیاریه‌کان به شێوه‌یه‌کی زۆر وورد خراونه‌ته ڕوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه بیخه‌ینه‌ڕوو بریتییه له ژماره‌ی پرۆژه‌کان بۆ هه‌ر سێکته‌رێک، که تیایدا زۆر به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌ندین سێکته‌ر هه‌ن که ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تیادا ئه‌نجام دراو به درێژایی 10 ساڵی ڕابردوو. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر سه‌یری مادده‌ی دووه‌می یاساکه له بڕگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که یاساکه گرنگی ده‌دات به هه‌ردوو سێکته‌ری پیشه‌سازی (پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌کان و کاره‌با و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێانه‌وه به‌ندن) وه سێکته‌ری کشتوکاڵ به هه‌ردوو لایه‌نیه‌وه (ڕووه‌کی وئاژه‌ڵی، دارستان و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێانه‌وه به‌ندن). که‌واته ئه‌وله‌ویه‌تی یاساکه بریتییه له گرنگی دان به‌م دوو سێکته‌ره هه‌رچه‌نده دواتر له بڕگه‌کانی تر باسی چه‌ندین بوار یاخود سێکته‌ری تریشی کردووه که ده‌کرێت وه‌به‌رهێنانی تیادا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به پله یه‌ک گرنگی به پیشه‌سازی و کشتوکاڵ داوه.
به‌ڵام دووباره ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ڕاپۆرتی پڕۆژه‌کان بکه‌ینه‌وه ده‌بینین ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی هه‌ن یاخود له هه‌ندێک پارێزگا پشتگوێ خراون. ب ۆ نموونه: ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان پڕۆژه‌کانی سێکته‌ری خانوو به‌ره له‌گه‌ڵ سێکته‌ری کشتوکاڵ ئه‌وا جیاوازیه‌که زۆر به زه‌قی به دیار ده‌که‌وێت که چۆن گرنگی به سێکته‌رێکی وه‌کو خانووبه‌ره ده‌درێت چونکه ڕه‌نگه داهاتێکی زۆر له ماوه‌یه‌کی که‌م بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه به به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌کانی سێکته‌رێکی وه‌کو کشتوکاڵ که ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت قازانجێکی که‌م له ماوه‌یه‌کی درێژ یاخود قازانجی مه‌ودا کورت بێت، بۆیه ئامانجی وه‌به‌رهێنه‌ریش بریتییه له زۆرترین قازانج به که‌مترین ماوه. که لێره‌دا ژماره‌ی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له سێکته‌ری خانووبه‌ر بریتین له 166 پڕۆژه له کاتێکدا ژماره‌ی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له سێکته‌ری کشتوکاڵ بریتین له ته‌نها 27 پڕۆژه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مۆڵه‌ت دان به پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له بواری خانوونهره له ساڵی 2013 به وه‌ستێنراوه که ته‌نها به بڕیاری تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 3 پڕۆژه‌ی تر مۆڵه‌تی پێدراوه. بۆیه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدانه‌که نهوهستێنرابووایه، ڕه‌نگه ئێستا ژماره‌که زۆر زیاتریش ده‌بوو.
که‌واته ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێبینی ده‌کرێت بریتییه له پشتگوێ خستنی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانه له سێکته‌ری کشتوکاڵ که له ئه‌گه‌ر به‌راوردی شاره‌کان بکه‌ین ئه‌وا له دهۆک 8 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی به‌رامبه‌ر به 38 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره، له سلێمانی 2 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی به‌رامبه‌ر به 48 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره وه له پارێزگای هه‌ولێریش ژماره‌کان 8 17 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی به‌رامبه‌ر به 80 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره. ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌بووایه حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پلانێکی باشتریان هه‌بووایه بۆ هاندانی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی و سێکته‌ره پشتگوێ خراوه‌کانی تر بۆ نموونه سێکته‌ری بانکی که به ته‌نها 3 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان پێدراوه له بواری بانکی. دووباره ئه‌مه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر کۆی چاڵاکی وه‌به‌رهێنان چونکه به‌بێ هه‌بوونی سیسته‌مێکی بانکی به‌هێز وه‌به‌رهێنه‌ر (به تایبه‌ت وه‌به‌رهێنه‌ران و کۆمپانیا بیانییه‌کان) ڕه‌نگه ڕوو له‌م هه‌رێمه نه‌که‌ن و ببێته هۆکارێک که به ئاسانی سه‌رمایه‌که‌ی له کوردستان به‌گه‌ڕ نه‌خات. بۆیه حکومه‌ت پێویسته هه‌رچی زووه گرنگی به که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر بدات و هانی وه‌به‌رهێنه‌ر بدات به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان که پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی بکرێته‌وه به ئه‌وله‌ویه‌تی کاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پڕۆکه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی مۆڵه‌تیان پێدراوه که ژماره‌یه‌کی تا ڕادده‌یه‌ک زۆر باشه (که بریتین له 196 پڕۆژه) به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت پڕۆژه‌کان ههمهجۆر نین و پڕۆژه‌ی ستراتیجی له‌خۆ ناگرێت.
خاڵێکی تر که ده‌مانه‌وێت تیشکی بخه‌ینه سه‌ر بریتییه له چاڵاکییه نه‌وتییه‌کان که له‌ژێر یاسایه‌کی تایبه‌ت ڕێکخراون، دووباره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هه‌وڵ بدات هه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆی (که سه‌رووی %90 ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت) وه هه‌م ئابووری هه‌رێمیش ده‌بێت هه‌مه جۆری بکات. ئه‌مه‌ش ده‌کرێت له ڕێگای به دامه‌زراوه‌یی کردنی سێکته‌ری نه‌وت وگازی هه‌رێمی کوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، حکومه‌ت ده‌بێت هه‌رچی زووه ده‌ستبکات به دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمپانیا نیشتیمانیانه‌ی که به‌پێی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێم ده‌بێت دابمه‌زرێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و گازی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ههدێکیشی بێت له خزمه‌تی سێکته‌ره‌کانی تری وه‌کو کشتوکاڵ و پیشه‌سازی به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه به‌مه‌ش حکومه‌ت ده‌توانێت پێ بنێته قۆناغێکی تری گرنگی به دامه‌زراوه‌یی کردنی سێکته‌ره‌کان و چاڵاکییه‌کانی وه‌به‌رهێنان وه هه‌م ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی داهاتی فره چه‌شن بکات، که به بڕوای ئێمه ئه‌وه هۆکارێک و یارمتیدهرێکی سه‌ره‌کی ده‌بێت له ڕزگاربوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا به‌رۆکی حکومه‌تی گرتووه. بۆیه گرنگی دان به سێکته‌ره‌کانی تر که هه‌روه‌ک له یاسای وه‌به‌رهێنان دا هاتوون ده‌بێته ڕێگاچاره‌یه‌کی باش بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ی له هه‌رێم سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه شانبه‌شانی به‌رده‌وامبوون له هه‌نگاوه‌کانی چاکسازی و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی.