بەسەرپەرشتی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورەکانی بازرگانی کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورەکان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی لێژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورەکانی بازرگانی کۆبوونەوەی یەکێتی ژوورەکان لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا




2024-07-22 08:22:48


یەکشەممە 26/5/2024، بەسەرپەرشتی د.محەممەد شەهاب سەرۆکی لێژنەی سەرپەرشتیاری ژوورەکانی بازرگانی و ئەندامانی لێژنە و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شوکری جەمیل سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك، تاهیر عیزەددین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکان و شڤان عەبدولرەحمان ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، باس لە کاروبارەکانی پەیوەست بە یەکێتی ژوورەکان و تەواوی ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتیەکە کرا، دوای هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی کارەکان.

هەر لەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری چینی بازرگانان و پیشەوەران و کۆمپانیاکان، گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی ژمارەیەك راسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێردرێت.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکە تیشك خرایە سەر بڕیارەکانی ژوورە بازرگانیەکان کە لەکۆبوونەوەی ئاسای خۆیاندا ئەنجامیانداوە.