2024-07-21 10:12:39
رۆژی ۲٠۲٤/۱/٣ لە ناو بینای پارێزگای هەڵەبجە یەکەمین کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بە ئامادەبونی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگرانی سەرۆک ئەنجامدرا.
لە کۆنووسی کۆبونەوە ژمارە (١٤) لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری هەڵبژادنی ژوورەبازرگانیەکان ئاماژە بەوەدراوە،
پاڵپشت بە فەرمانەکانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٤٢٠٨) لە ١٨/٩/٢٠٢٣ ، (٤٢٦٠) لە ١٩/٩/٢٠٢٣، (٤٣٢٦) لە ٢٥/٩/٢٠٢٣، رێکەوتی ٣/١/٢٠٢٤ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو لە دوای دەرچوونی ئەنجامی کۆتایھاتنی کارەکانی لیژنەی باڵای تانەکان و بە ئامادە بوونی ئەندامانی تازە ھەڵبژێردراو، ھەڵبژاردنی ژوورەکانی بازرگانی کە لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٣ ئەنجام درابوو ، وەئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەی خوارەوە بوو .
١/ پێشەوا ئەحمد ٤٣٤
٢/ سەردار امین ٣٥٦
٣/ برزان حمە رەشید ٣٤٦
٤/ طاهر عزالدین محمد ٣٣٤
٥/ خلیل هیاس ٣٢١
٦/ زاید نجم الدین ٣١٧
٧/ بێستون كەریم ٣٠٩
٨/ عادل نصرالدي ٢٩٦
٩/ شكۆ حمە امین ٢٧٥
دواتر لە پرۆسەیەکدا سەرۆک و جێگران و نوێنەری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ھەڵبژێردرا بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەرچووی ژووری بازرگانی هەڵەبجە جگە لە بەرێز پێشەوا ئەحمد كە ئامادە نەبوو.
دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن بەم شێوەیە بوو :
١/ بۆ سەرۆک یەك کاندید ھەبوو کە بەرێز (طاهر عزالدین محمد ) بە ( ٧ ) دەنگ بەرامبەر یەك دەنگی بەتاڵ بوو بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە .
٢/ بۆ جێگران سێ کاندید ھەبوو کە بەرێزان ( سەردار امین. فەتاح ) بە ( ٧ ) دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و (بەرزان حمە رەشید نجیب) بە ( ٧ ) دەنگ بوو بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و (خەلیل هەیاس ) تەنھا یەک دەنگی بەدەستھێنا.
٤/ بۆ نوێنەری یەکێتی ژوورەکان دوو کاندید ھەبوو کە بەرێز (بێستون كەریم احمد ) بە (٧ ) دەنگ بوو بە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە یەکێتی ژوورەکان و بەرێز( خەلیل هەیاس) تەنها یەك دەنگی بەدەست هێنا.