سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە شاندێكی وولاتی تایلەند

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە شاندێكی وولاتی تایلەند




2023-07-26 14:06:00


رێكەوتی ١٣/٧/٢٠٢٣ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەدیساك جانتاتوم جێگری سەرۆكی نێردەی دبلۆماسی باڵیۆزی تایلەند لە عەمان وشاتشای تیامسیت راوێژكاری و بەرپرسی بەشی كار لە باڵیۆزخانەی تایلەند لە وڵاتی سعودیە كرد. لە دیدارێكدا باس لە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بەگشتی كرا. هەروەها باس لەوە كرا لە داهاتوو كار لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا بكرێت و هەوڵ بدرێت بازرگانانی هەرێم بەشداربن لە پێشانگاكانی وڵاتی تایلەند و بازرگانانی تایلەندیش بەشداربن لە كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگی نیشاندا .