ماف و ئەركەكانی پاراستنی بەكاربەر لە هەرێمی كوردستان

ماف و ئەركەكانی پاراستنی بەكاربەر لە هەرێمی كوردستان




2019-10-06 20:14:21


عبدالسلام عبدالمجید 
مامۆستا لە زانكۆ سەلاحەددین- هەولێر
دیارە لە دوای راپەڕینی 1991 ەوە گوَرانكاری دراماتیكی لە تەواوی بوارەكانی ژیانی خەڵك رویدا ، بە هوَی گوَرانكاری لە سیستەمی حوكمرانی ناوەندییەوە بوَ هەرێمێكی فیدرالی .
لە ساڵی 2003 بەدواوە هەرێمی كوردستان گەشەسەندنێكی جوَری و خێرای لە بواری سیاسی و ئابووریەوە بەخوَوە بینی ، لە بواری سیاسی دوای چەسپاندنی عیراقی فیدرالی لە دەستور هەرێمی كوردستان توانی لە چوارچێوەی ئەرك و مافەكانی سوودمەند بێت . دوای ئەوە گەشەسەندنی ئابووری لە گشت كەرتەكاندا پێشڤەچوو ، هاوكات دوای زیاد بوونی داهاتی وڵات و بەرزبوونەوەی داهاتی تاكە كەس لە رێگەی جموجوَلی ئابووری و زیادبوونی مووچەی فەرمانبەران خواست لەسەر كاڵاو شتومەكی كووالیتی بەرز و جوَرەكانی خوَراكی بەستوو و لە قوتوكراو روو لە زیاد بووندابوو ، ئەمەش بووە هوَی هاندانی كەرتی تایبەت و بازرگان و كوَمپانیا تایبەتەكان بوَ هێنانی كاڵا پێویستیەكانی روَژانە لە دەرەوە . هەرچەندە ئەم پروَسەیە كاریگەری خراپی كردە سەر كوَمەڵگا لە بەرهەمهێنییەوە بوَ مشەخوَری پاشەكشە بكات ، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئێمەیە باسی بكەین زانینی ماف و ئەركەكانی بەكاربەرە لە هەرێمی كوردستان . تا چەند وشیاری و زانیاری دانیشتوان لە بارەی مافی بەكاربەر كە ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەو وشیاریە لە ئاستێكی نزمدایە .
بوَ ئەم مەبەستە دیارە نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 1985 ەوە روَژی 15 ی ئازاری هەموو ساڵێكی بە روَژی جیهانی مافەكانی بەكاربەر داناوە . لەم روَژەوە هەلێكی گرنگ بوَ كاراكردنەوەی روَلی هاونیشتمانی لە ناسینی ئەم روَژە رەخسا ، 
بوَ ئەم مەبەستە بە پالپشتی رێكخراوی وڵاتە چالاكەكانی ئەم بوارە گەڵاڵەنامەیەكیان لەسەر هەشت بنەمایەكی سەرەكی داڕشت وەكو مافی دەستپاكی كە بە كاربەر مافی پاراستنی بەرهەمەكان و كردەی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاریەكان كە زیان بە تەندروستی و سەلامەتی بەكاربەر نەگەێنێ هەر وەها مافی ناسینی كاڵا كە بەكاربەر دەبێ راستیەكان بزانێ دەربارەی كاڵاكان ، هاوكات مافی هەڵبژاردن لە نێوان كاڵاو خزمەتگوزاریەكان و نرخی جیای كاڵاكان بە گوێرەی جوَری كاڵان ، هەروەها مافی گوێگرتن لە بوَچوونەكانی بەكاربەر بە شێوەیەك لەگەڵ بەرژەوەندی كریار یەك بگرێتەوەو رای خوَی لەسەر پێشخستنی كاڵاكان بدات . لە هەمان كاتدا مافی تێركردنی پێداویستیە بنەرەتیەكان وەكو خوَراك جل و بەرگ و بوارەكانی تر . لە لایەكی ترەوە مافی قەرەبوكردنەوە بە شێوەیەكی دادوەرانە لەسەر ئەو خزمەتگوزارییەی كە بەكابەر لێی رازی نیە ، جگە لەوانە مافی بەروَشەنبیری كردن بوَ ئاشنا بوون لە كاڵای باش و خەراپ یەكێكە لە مافە سەرەكیەكانی بەكاربەر كە پێویستە بزانێ . لە دوا بنەمای مافەكانی بەكاربەر مافی ژیانە لە ژینگەیەكی تەندروستدا كە مافی ئەوەی هەیە لە شوێنێكی دوور لە مەترسی بژیت .
ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەم بوارەدا هەرچەندە چەندین یاساو رێنمایی بوَ كریار و فروَشیار داناوە ، بەڵام لە رووی جێبەجێكردنەوە چەند كەمتەرخەمی هەیە كە پێویستە كار بوَ چارەسەركردنیان بكات لەمانە لە رێگەی چالاكی روَشەنبیری و وشیاركردنەوە لەسەر تەندروستی و سەلامەتی خواردن و خواردنەوەو مافەكانی بەكاربەر  بەشداری ئەم روَژە جیهانیە بكات بوَ ئەوەی وشیاریەكی جەماوەری لێ بەرهەم بێت . هاوكات پێویستە حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەت و دەزگا راگەیاندنەكان بوَ ئەم مەبەستە بخەنە گەر لە پێناو بە ئاگا هێنانەوەی مافەكانی بەكاربەر كە تا ئاستێك هەرەشەی لەسەرەو رێژەیەكی كەمی لێدەرچێت زوَرینەی دانیشتوان شارەزاییان لەم مافانە نیە . ئەمەش روَلێكی بەرچاو دەبینێ كە بەكاربەر سوور بێ لەسەر كرینی كاڵای چاك و لێپرسینەوە لە كاڵای قەلپ ماوە بەسەرچوو كە زیان بە تەندروستی دەگەینێت بوَ ئەوەی لە داهاتوودا بازرگانە چاوچنوَكەكان هەڵیان نەخەڵەتێنێ .  
 لە هەمان كاتدا، لەسەر حكومەتى هەرێى كوردستان پێویستە نوسینگەیەكى سەر بەئەنجوومەنى نیشتمانى دابمەزرێنێت بۆ سیاسەتى نرخدانان، ئامانج تێیدا بونیاتى نانى بنكەیەكى زانیارى پیشكەوتوو جۆرا و جۆر بێت دەربارەى نرخەكانى كەرەستەى خۆركى و كاڵاى بەكاربەران و چاودێرى وردى جووڵەى نرخەكان و لێكۆڵینەوە لە بازاڕى خۆجێى و میكانیزمى كاركردن و هێزى بەگەڕخستنى ئەو دامەزراوە كارا بكات.
لە هەمان كاتدا ئەو دامەزراوە یان ئەو نوسینگەیە چاۆدێرى بنكەكانى فرۆشتن بكات و رێنماییەكان مانگانە بەسەر ئەو بنكانە دابەش بكات و لێپێچینەوەى وردیش لەسەرپێچیكاران بكات، هاوكات راپۆرتى مانگانەى خۆى لە هەموو ماركێتەكان هەبێت و بۆ لایەنى بەرپرس بەرزبكاتەوە ئەو كارڕاییانەش دەبێتە هۆى ئەوەى قۆرخكارى و گرانفرۆشى قەڵاچۆ بكات.