سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری بەنگڵادیش

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری بەنگڵادیش




2023-07-26 13:57:23


رێكەوتی ١٤/٦/٢٠٢٣ دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە محمد فضلول بارى باڵیۆزی كۆماری بەنگڵادیش لە عێراق ، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوویەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری بەنگڵادیش كرد و باسیان لە ئەنجامدانی دیدارێكی ئابووری كرد لە نێوان هەردولا لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دا.