پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە




2022-04-07 15:24:38


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.3.8، بەبۆنەى 8ى مارس ڕۆژى جیهانی ئافرەتان، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و دارا جەلیل خەیات، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئامادەبووان، ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر پێشانگایەکى کارى دەستى ئافراتانى کردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، وێڕاى دەستخۆشى لەژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و سەرپەرشتیارى پێشانگاکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى پێشانگاکەخواستن.