2022-02-03 12:57:00
هه‌ندێك كه‌س واهه‌ست ده‌كه‌ن كه گاڵته‌كردن به‌كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كارێكی چێژ ئامێزه‌و پێیانوایه سیستمی كارپێكردنه‌كه‌ی كۆن و خاو بووه‌و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی وازیان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی دوا نوێكردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌كانیان هێناوه‌و روویان له‌جێگره‌وه‌ی تری به‌رنامه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه كردووه ، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه رۆژێك له‌ڕۆژان به‌رنامه‌كانی 95% ى بازاری به‌رنامه‌سازنی ئامێری جیهانی كۆنتڕۆڵ كردبوو ئێستا ناتوانێت باشترین بێت له‌هیچ وڵاتێك و ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كانیشی نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌پڵ و ئاندرۆید خۆیان بگرن.
زۆربه‌مان یا هه‌ندێك له‌ئێمه سه‌ره‌تاى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفتی به‌بیردێته‌وه كاتێك دامه‌زرێنه‌رانی له‌ژماره‌یه‌ك گه‌نجی رۆشنبیری ناته‌قلدیدی پێكده‌هاتن كه به‌رامبه‌ر هه‌موو جیهان ده‌ركه‌وتن كه له‌وكاتدا زۆر كه‌س شاره‌زاییان له‌به‌كارهێنانى ئامێری ئه‌لیكترۆنیدا نه‌بوو.
له‌ئێستادا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌رزترین پله‌ی هه‌یه له‌سه‌ر هێما داراییه‌كانی (داوجۆنز) له‌بۆڕسه‌ی جیهانی دارایی كه ئه‌وه‌ش دیمه‌نێكی باشی له‌دنیادا پێی به‌خشیوه كه جێگره‌وه‌ی هێما داراییه‌كانی (داوجۆنز) به‌رنامه‌یه‌كی خێرای داهێنراوه كه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌یه ، به‌ڵام تواناییه‌كی كه‌متری هه‌یه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت چۆن پاره‌ی به‌ده‌ست ده‌گات ؟
لێره‌دا هه‌ندێك شتی گرنگ هه‌ن كه ده‌بێت بیزانیت :-
1- كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت به‌گه‌وره‌ترین كارگه‌ی سیستمی كارپێكه‌ر له‌جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت.
2- له‌ئێستادا هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك به‌ڕوونی سوود له‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه وه‌رده‌گرن كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه.
3- كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ئێستادا كاره‌كانی ته‌نیا له‌سه‌ر سیستمی كارپێكه‌ر سنووردار نه‌كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له‌لایه‌ن ساتیا نادالا :
له‌ساڵی 2014 دا ساتیا نادالا به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی مایكرۆسۆفتی وه‌رگرت و كۆمپانیاكه‌ی به‌ره‌و خزمه‌تگوزاری و ئه‌لیكرتۆنی و به‌رنامه‌سازی ئاڕاسته كرد كه خزمه‌تگوزاری مایكڕۆسۆفت (AZURE) به‌شێكی باشی بازاری جیهانی به‌ده‌ستدێنێت كه به‌دووه‌م خزمه‌تگوزاری دواى خزمه‌تگوزاری ئه‌مازۆن وێب (AWS) داده‌نرێت كه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی كۆمپانیاكه به‌ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی داهاته‌كانی كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت به‌ده‌ستدێنێت ، له‌ساڵی رابردوو داهاته‌كانی كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت گه‌یشته 125 ملیار دۆلار‌و قازانجی ته‌واویشى گه‌یشته 42 ملیار دۆلار كه ده‌كاته 29% ى كۆی قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ و ئه‌لفابێت به‌یه‌كه‌وه كه ئێستاش هه‌ندێك كه‌س واده‌زانن كه ئه‌و دوو كۆمپانیایه جێگاى مایكرۆسۆفتیان له‌بازاردا بۆ خۆیان بردووه.
به‌هێزی بنه‌ماو فراوانی له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی
زۆرجار رای گشتی له‌زۆر گریمانه‌و پێشبینیدا هه‌ڵه ده‌كات كه پێیانوایه هێڵێكی تازه له‌به‌رهه‌مه‌كان له‌گه‌ڵ نوێكاری دوباره بووه‌وه تاكه رێگاى سه‌ركه‌وتنی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیایه ، به‌ڵام ئه‌وه پێشبینیه‌كی هه‌ڵه‌یه ، بۆ نمونه ئامێری شاشه‌داری Surface كه ئامێری كێبڕكێكاری مایكرۆسۆفت بوو به‌رامبه‌ر ئامێری Ipad ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه ئه‌و به‌رهه‌مه له‌و جۆره به‌رهه‌مانه نیه كه كۆمپانیاكه به‌گه‌وره‌یی و توانایی كۆمپانیاى مایكڕۆسۆفت دروستی ده‌كرد ، به‌ڵام هه‌بوونی یارمه‌تی ده‌دا كه له‌بازاڕی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه به‌كاربه‌ره‌كان بمێنێته‌وه ، به‌ڵام ئامانجی كۆمپانیاكه له‌دروستكردنی surface بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و قازانجه بوو كه بتوانێت خه‌رجیه‌كانی پێدابین بكات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى فراوانی به‌رهه‌مه‌كانی مایكرۆسۆفت له‌هه‌موو شوێنێك له‌ده‌وروبه‌رماندا گرنگی ئه‌و كۆمپانیایه له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا روون ده‌كاته‌وه ، چونكه هه‌ركاتێك ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ت داده‌گیرسێنیت ئاڕمی كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته به‌رچاوت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌كارهێنه‌ری ئامێره‌كانی (MAC) یا (Linux) بوویت هیچ نه‌بێت ئاڕمی مایكرۆسۆفت ئۆفیس ده‌بینیت ، كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت دواى زیاتر له چوار ساڵ له‌دامه‌زراندنی بووه كۆمپانیایه‌كی جێگیر‌و رێكخراو كه ئه‌ویش له‌ساڵی 1975 بووه یه‌كێك له‌و كۆمپانیانه‌ی كه له‌لیستی به‌رزترین كۆمپانیاكان بوو كه لیستی (fortune 500) بوون.
پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌سازی وه‌ك خزمه‌تگوزاری
كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان و كاری بازرگانی له‌مایكرۆسۆفت به‌شی به‌رپرسه له‌به‌ده‌ستهێنانى قازانج له‌كه‌رتی به‌رنامه‌سازی (ms-office) كه ئه‌و به‌شه له‌یارمه‌تی خستنه‌ڕوو و بازاركردنی سیستمی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت شۆڕشێكی به‌رپاكرد ، به‌ڵام له‌كاتی دامه‌زراندنیه‌وه له‌ساڵی 1990 بووه به‌رنامه‌یه‌كی ناچاری بۆ هه‌موو ئه‌و تاكه‌كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه ئاره‌زووی به‌كارهێنانى ده‌كه‌ن كه ئێستا زیاتر له دوو ملیار كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه كارده‌كه‌ن.
جگه له‌به‌رنامه‌سازی بۆ كۆمپیوته‌ر ، مایكرۆسۆفت زۆر به‌رهه‌می تری هه‌یه كه له‌بازاره‌كانی جیهانیدا بڵاوبۆته‌وه له‌وانه سیستمی كات به‌سه‌ربردنی وه‌كو ئامێری (Xbox one) كه ئامێری یاریكردنه له‌گه‌ڵ سیستمی میوزیكی خۆڕایی و به‌رنامه‌ی Skype كه ئه‌و به‌رهه‌مانه واده‌كه‌ن ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا زۆرترین خۆشی و شادی تێدا به‌دی بكرێت ، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هێشتا هه‌ر به‌به‌بێ توانایی ده‌مێنێته‌وه به‌تایه‌بتی له‌ڕووی كاریگه‌ری ماددیدا.