سپی کردنەوە یاخود شۆردنەوەی پارە

سپی کردنەوە یاخود شۆردنەوەی پارە




2022-01-05 17:17:28


سپی کردنەوەی پارە، شوشتنەوەی پارەشی پێ دەوترێت، بریتیە لە چەمکێک لە چەمکەکانی جۆرەکانی تاوان کەبە هۆی هەمەجۆری سەرچاوەکانی پارەی ناڕەوا و ناڕوون دروست دەبێت.
سپی کردنەوەی پارە چیە ؟

بریتیە لە شوشتنەوەی پارە بە شێوازی جۆراوجۆر، هەر بۆیەش پێناسی جیاواز هەیە لەو بارەوە، پیشەسازانی پارەو ئابووری و سیاسی گرنگییان پێ داوە، ئەم چەمکە بۆ دوو بەرە دابەش دەبێ کە بریتین لە چەمکی شەرعی و چەمکی یاسایی .
سپی کردنەوەی پارە لە یاسادا :
چەمکی یاسایی تاوانی سپی کردنەوەی پارە بۆ چەند هۆکارێک دابەش دەبێت لەوانەش :

بابەت :
شۆردنەوەی پارە هونەرێکە هەموو ئامرازو هۆکارێکی پێویست و یاسایی بەکاردێنێ بۆ نموونە : 
دەزگا داراییە نێو دەوڵەتییەکان وئەو بانکانەی کاری گواستنەوەو سپاردەی دارایی ئەو سامانانە دەکات کەلە چالاکی تاواندا بەدەست هاتووە وپارێزگاری لەو سامانە .
مەبەست :
ئامانجی شۆردنەوەی پارە دابەش کردنی ئەو پارە تێوەگلاوەی تاوانە لە؛ بازرگانی چەک و ماددەی هۆشبەر و دزی لە چەندین بواری وەبەرهێنان و پڕۆژەی بازرگانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی ،ئەمەش دەبێتە هاوکارێک لەپێدانی سیفەتی یاسایی و شەرعیەتدان بە پارەکەو ڕزگار کردنی لە پیسی .

سرووشت :
شۆردنەوەی پارە تاوانێکە مایەی دەستاودەست کردنە لەنێوان ناوچەکان و ووڵاتان، کە  وەک تاوانێکی مام ناوەند یاخود تاوانێکی ڕاستەقینەی پێشووتر پۆلێن دەکرێ .
کۆمەڵێك لە پارێزەران بەم شێوەیەی خوارەوە پێناسەی تاوانی سپی کردنەوەی پارە دەکەن ؛
پێناسەی ڕۆناڵد کالبیر :  بەکارهێنانی پارە بە شێوەیەک لە شێوەکان بۆ شاردنەوەی سروشتە ڕاستەقینەکەی .
پێناسەی جیمس بیزلی : کۆمەڵێک چالاکی نایاساییە هەوڵی لەناو بردنی سرووشتی پارە دەدەن لە ئەنجامی ئەنجام دانی تاوانێکی ڕێکخراو .

سپی کردنەوەی پارە لەشەریعەت دا :
چەمکی شەرعی لە سپی کردنەوەی پارە بریتیە لە بەراوردکردنی ڕاوبۆچوونە شەرعیەکان  لەگەڵ ڕۆژئاوا لە ووڵاتە عەرەبیەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتننامە هەرێمی و نێو دەوڵەتییەکان ، هەروەها چەند پێناسەیەکی تر بەپێی یاسا و ڕێککەوتنەکان :
چەمکی شەرعی فەڕەنسی : بیانووی سادە بەڕێگای ئاسان بۆ سامانێک گوناه یان تاوانێک سوو یاخود زیادەیەکی ناڕاستەوخۆ یا ڕاستەوخۆ یە  .
چەمکی شەرعی میسری : بریتیە لەهەڵسان بە کاروباری موڵکداری ، کارگێڕی ، ئاڵوگۆڕی ، یان سپاردن ، بەرهەم هێنان ،ناردن وهەناردە کردنی سامانی تاوان ،وەهەوڵی شاردنەوەی سروشتە کەی یان شوێن و سەرچاوەکەی دەستاودەست لەگەیاندنی بەکەسێک یان ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجام داوە وهۆکاری پەیداکردنی پارەکەن .
 ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان : چاودێری دروست لەسەر پارەو جووڵە پێکردن و سەرچاوەو مافەکانی پەیوەندی موڵکداری بە زانیاری، ئاماژەیە بەوەی کەوا سەرچاوەکەی لە تاوانێکی دیاریکراوەوەیە .
ڕێککەوتننامەی ئەنجومەنی ئەورووپا : ئەم ڕێککەوتنە ساڵی ١٩٩٠ ئەنجام درا بە مەبەستی ڕوو بەڕوو بوونەوەی سەرجەم ئامڕازو هۆکارەکانی سپی کردنەوەی پارە، بەڕەزامەندی وهەماهەنگب سەرجەم ووڵاتانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە .

( مێژووی سپی کردنەوەی پارە ) 
. تاوانی سپی کردنەوەی پارە بە یەکێک لە تاوانە کۆنەکان دادەنرێت، ساڵی ١٩٣٢ یەکەم تاوانی سپی کردنەوەی پارە بە شێوازی نوێ لەلایەن تاوانبارێکی پۆڵەندی یەوە ئەنجام درا، کە هەڵسا بە ناردنی پارەی ناڕەوا لە ئەمریکاوە بە ڕێگای بانکەکانی سویسرا بە قەرزی ساختە، وە لەساڵی ١٩٧٣ دەستەواژەی سپی کردنەوەی پارە بەیان کرا .
. بۆ یەکەم جار پارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیدابوو کاتی ئابڕوو چوونەکەی ( ووتر غیت ) پەیوەست بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ( نیکسۆن ) ، کاتێک لیژنەی چاودێری تایبەت بە هەڵبژاردن هەڵسا بە کۆکردنەوەی بڕێک هاوکاری دارایی دیاریکراو بۆ پرۆسەکە، بەڵام دواتر لە چالاکیەکی سپی کردنەوەی پارە بەکار برا .
. هەندێک بۆچوون پێیان وایە سەرەتای سەرهەڵدانی سپی کردنەوەی پارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کڕینی تاوانبارێک ( مافیایەکی ئەمریکی ) وەک دەستشۆرێک بۆ شۆرینی جلوبەرگ، شۆردنەوەی پارەش لەوەوە هاتووە .
. بۆچوونی تر پێیان وایە دەستەواژەی پارە سپی کردنەوە لە حەفتاکانی سەدەی بیست سەری هەڵداوە ، کاتێک پۆلیسی بەرگری ماددە ھۆشبەرەکان، دەرکیان کردووە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر پارەی زۆرو جۆراوجۆریان لەلایە وەک پارەی کانزایی و هەمان پارەی کاغەزی بچووک، ئەوانە ئەو پارانە دەشۆرنەوە بە هەڵم یاخود کەرەستەی کیمیاوی، بۆ لابردنی پیسیەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسەر پارەکە بەرلە دانانی لە بانکەکان .
. ساڵانی هەشتاکان پشکی کۆمپانیا نایاساییە سپاردەکان زیادی کرد لە ژمێرەی بانکە نهێنییەکانی سویسرا .

بنەماکانی تاوانی سپی کردنەوەی پارە :

بنەمای ماددی : 
بریتیە لە دۆخی پێشێلکردنی سەرجەم ئەو بەرژەوەندیانەی یاسا دەستەبەری بۆی کردووە. 
و سەرجەم سزاکانی تاوانباری بەسەردا دەچەسپێ ،بەپێی یاسای پارەسپی کردنەوە لە عێراق .مەرجی ماددی ئەو تاوانە چەند جۆرێکن گرنگترینیان :
١_ ئاڵوگۆڕی پرۆسەی دارایی بە بەکارهێنانی داهاتی چالاکی ناڕەوا .
٢_ ناردن یان گواستنەوەی پارەی داهاتی چالاکی ناڕەوا .
٣_ هاوکارانی ئەوانەی دەستیان لە چالاکی ناڕەوا  و پارێزەرانی بڕیارەکانی دادگا هەیە . 

بنەمای مەعنەوی ( مۆراڵی ) :
بەڵگەی نیازی کوشتن لە تاوانی شوشتنەوەی پارە، کاتێک تاوانبار دەرک بە چالاکی ئابووری ناڕەوای دەکات، بە پارە ناڕەواکەی، بەڵام تاوانەکە ئەنجام دەدات، بەپێی بەڵگەکان یاخود زانیاری لەسەرڕەفتاری نەشیاوی تاوان کە دژە یاسایە، بەڵام ئیرادە ڕێگری ڕەفتار دەکات، ئەوڕەفتارەی کەدەبێ بەدەرەنجامەکەی ڕازی بێت لە لێپرسینەوە .

شوێنەواری ئابووری لە سپی کردنەوەی پارە :
سپی کردنەوەی پارە هۆکارێکە بۆ نائارامیی و نانەوەی پشێوی ئابووری و دارایی ووڵاتان ،ئەمەش لەم دەرەنجامانەدا بەدی دەکرێت :
_ کاریگەری لەسەر کەش و ھەوای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەڕووی وەبەرھێنان، بەهۆی کێبڕکێی ناهاوتای نێوان وەبەرهێنەرانی دەرەکی و ناوخۆیی، هەروەها کاریگەری لەسەر نرخەکانی سوو و ئاڵوگۆڕ و جوڵەی سەرمایەداری دەبێت، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر سروشتی ئارامی بازاڕی دارایی جیهانی و پلەی ڕەوایی سیاسەتی ئابووری دەبێت .
_ بێ هێزی بڕیاردانی دارایی دروست، بەهۆی پشت بەستنی ئەو بڕیارانە بەسەر ژمێری داهاتی نەتەوەیی ناڕوون .
_ کەلەبەری زۆر لەنێوان داهاتی نەتەوەیی ڕاستەقینە و داهاتی فەرمی ،ئەمەش هۆکارە بۆ لەبارچوونی هاوسەنگی لەئامادەکردن و داڕشتنی پرۆگرامەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری . 
_ دەرکەوتنی گومان و دوو ڕوویی لە سروشتی بەکاربەرو دواتر لەدەستدانی کەلوپەلی کۆگا کراوی بەرهەمهێنان ، ئەمەش دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوە لە چالاکی ئابووری و چالاکی وەبەرهێنانی بەسوود .

هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی دیاردەی پارە سپی کردنەوە :
١-پەرەسەندنی کرانەوەی ئابووری و زانست گەرایی لەووڵاتانی جیهان و خێرایی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا لەسەرجەم بوارەکانی گەیاندن و سیستەمی بانکی و بازرگانی ئەلیکترۆنی .
٢-جیاوای یاساو ڕێساکان لەنێوان ووڵاتانی جیهان، ئەمەش کەلەبەری زۆری دروست کردووەو ڕۆڵی هەبووە لە زیاد کردنی تاوانەکانی سپی کردنەوەی پارە. زۆرێك لە ووڵاتان گرنگی بە هەموار کردنەوەی یاساکانی بەرگری لەو تاوانە نادەن .
٣-هەندێک لە بانکەکان چەند جۆر نهێنیەک لەیاسای بانکەکان بەکار دەبەن بەمەبەستی پاراستنی نهێنییە داراییەکانی کڕیارەکانیان و هیچ زانیاریەک بەدەستەوە نادەن سەبارەت ژمێرەی بانکی وپارەی زیادەی کۆکراوە بۆ پاڵپشتی وەبەرهێنانی دارایی، بەبێ گەڕانەو بۆسەرچاوەی ئەو سامانە .
٤-پێشبڕکێی نێوان بانکەکان بەمەبەستی ڕاکێشانی پارەو کڕیار بۆ لای خۆیان و زیادکردنی ڕێژەی پشکەکانیان بێ گوێدان بە سەرچاوەی ئەو پارانەی بەدەستیان دەگات .
٥-هەندێک لە ووڵاتان تاوانی سپی کردنەوەی پارە بە هەند وەرناگرن، بەهۆی گرنگی نەدان بە لێپێچینەوە لەهیچ لەو تاوانەو هەروەها بەمەبەستی پەلکێش کردنی وەبەرهێنەری دارایی زیاتر .

ڕێگاکانی پارە سپی کردنەوە :

شێوازەکانی سپی کردنەوەی پارە لەیەک جیاوازن بەپێی سروشتی ئەوسامانەی ئەو سامانەی مەبەست شۆردنەوەیەتی، گرنگترین ڕێگا کان ئەمانەن :
_ کڕینی کۆمەڵێک ئۆتۆمۆبیل و خانووبەرە و فڕۆکە و بەناو کردنیان بەناوی کۆمەڵە خەڵکێکی ناسیارو هاوڕێ .
_ هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشت وگەشتیاری و خەرج کردن پارەی نەشۆردراو ( پاک – ئاسایی ) لە کڕینی بلیت .
_ دروستکردنی کۆمەڵێک شتی خەیاڵی، بەکارهێنانی چەند ڕێگایەک وەک فێڵ کردن لەبانکە کان بەڕێگای وەرگرتنی قەرز لەبانکە کەو دواتر تێکەڵکردنی پارەکانی لەگەڵ پارەی بانک .

لەکۆتاییدا ( سپی کردنەوەی پارە چیە ؟ ) پرسیارێکە لەلایەن زۆر کەسەوە دەکرێ، بۆیە ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ زانیاریتان لە سەر ئەم چەمکە و خۆپاراستن لێی، لەڕووی حەرامی شەرعیەوەو لەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی .

سەرچاوە : مفاهم