2021-12-01 14:04:54
رۆژى 29/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یه‌كیتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ریمی كوردستان پێشوازی كرد له ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان له عێراق ئامانجى سه‌ردانى باڵيۆز سێ ته‌وه‌رى له خۆ گرتبوو، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: وا بڕياره له ماوه‌ى نێوان 5-7/ 3/ 2022 چه‌ند كۆمپانيايه‌كى پاكستانى (100-150) كۆمپانيا له گشت سێكته‌ره‌كان پێشانگايهك بۆ بهرههمهكاينان له شارى به‌غدا بكه‌نه‌وه و پاشان له ماوه‌ى نێوان 10-11/ 3/ 2022 به ئاماده‌بوونى (50-75) كۆمپانيا سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكه‌ن، به هه‌مان شێوه پێشانگا بۆ به‌رهه‌مه‌كانيان بكه‌نه‌وه و ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستانيش ساز بكه‌ن. ته‌وه‌رى دووه‌م: وا بڕياريشه له مانگى يه‌كى ساڵى 2022 باڵيۆزى پاكستان ديدارێك له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ساز بكات، به مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌م و بابه‌تانه‌ى كه له پاكستان به‌رهه‌م دێت و هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له نزيكه‌وه بۆ زانينى ئه‌و كێشانه‌ى كه بازرگانانى هه‌رێم تووشى ده‌بن له‌كاتى بازرگانى كردن له‌گه‌ڵ وڵاتى پاكستان، ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك. ته‌وه‌رى سێيه‌ميش باڵيۆز داوه‌تى شاندى بازرگانانی كرد كه به شاندێكى باڵاى بازرگانى سه‌ردانى پاكستان بكه‌ن بۆ په‌يوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى پاكستان و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان. له كۆتايشدا باڵيۆز وتى بۆ به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان خه‌ريكين كونسوڵخانه له هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه. له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور ده‌ست خۆشى لێ‌كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه، ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك.