سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان پێشوازی کرد لە بەیان سامی

سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان پێشوازی کرد لە بەیان سامی




2021-12-01 13:54:39


رێکەوتی 25/11/2021 دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەیان سامی عبدالرحمن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشونتۆن، لە دیدارەکەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد و باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان ژوورەکانی بازرگانی کوردستان و ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد، شایەنی باسە لە دیدارەکەدا جێگران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەبوون.