2021-12-01 13:37:37
رێکەوتی 21/11/2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و باڕۆنا نیکلسۆن لە شاری دوبەی بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی داهاتووی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق کە لەلایان رێکخراوی ئای بی بی سی سازکرا بوو ، لە کۆنفڕانسەکەدا دوای ووتەی بەخێرهاتن پێنج پانێڵ لە بوارەکانی رۆڵی ئابووری لە سەردەمی دیجیتاڵ و ئاسۆی ئابووری عێراق و کاریگەری ووزە و خوێندنی باڵا و سیاسەتی دارایی پێشکەش کران، شایەنی باسە لە کۆنفرانسەکەدا مستەفا محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکان و فیدالدین گەردی و صدرالدین کمال و سالار فاتەکە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی هەولێر و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکان بەشدار بوون