2021-11-14 15:11:24
رۆژى 10/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشوازی كرد له شاندێكى ژوورى بازرگانى شارى هه‌كارى و بازرگانانى ئه‌و شاره به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رڤه‌ت تاش سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌كارى. له‌م ديداره‌دا رۆشنايى خرايه سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان شارى هه‌كارى و هه‌رێمى كوردستان، چۆنيه‌تى ناساندنى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌له شارى هه‌كارى به‌رهه‌م دێن. هه‌ر له ديداره‌كه‌دا باس له گرنگى كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى كرا، كه ده‌مێكه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت. سه‌رۆكى یەکێتی ژوورەکان وتى: هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى له رووى جوگرافى و كلتوورى يه‌وه زۆر نزيكين، به‌ڵام له رووى بازرگانيه‌وه به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى توركيا لاوازه. د. دارا رايگه‌ياند: ئاماده‌كارى بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى هه‌كارى و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى له نێوانمان هۆكارێكى گرنگن بۆ زياتركردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان. سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو به كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رگايه پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل كه‌م ده‌بێته‌وه هه‌ميش ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كانى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان زياتر په‌ره ده‌سێنێت، ئێمه‌ش پاڵپشت و هاوكارين. سه‌رۆكى ژوور هيواشى خواست وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى شارى هه‌كارى هه‌وڵ بده‌ن كارگه له هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنن، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه ئاسانكارييه‌كى ته‌واو هه‌يه، با په‌ره‌پێدانى بازرگانييه‌كانمان ته‌نها هه‌نارده‌كردن و هاورده نەبێت