2019-10-06 19:54:54
هەردەوان مەحمود/ مامۆستاى زانكۆ
زانستى بەڕێوەبردنی قەیرانەكان یەكێكە لەو زانستە مرۆییانەى كە لەم سەردەمەدا گرنگی زۆرى پێدەدرآ و بریتیە لە زانستى بەڕێوەبردنی هاوسەنگی هێزەكان و چاودێرى جوڵە و ئاراستەكانی، هەروەها بریتیە لە زانستى ئایندە، زانستى گونجاندن لەگەلأ گۆڕاوەكان، زانستى جولآندنى نەگۆڕەكان و هێزەكانى سەرجەم كایە مرۆییەكانەوە.
هەروەك بەڕێوەبردنی قەیرانەكان هاوكات هەم زانستە و هەم هونەرە. واتە زانستە بەو مانایەی كە میتۆدێكە بنەما و رێساى خۆی هەیە، هەروەها هونەرە بەماناى ئەوەى پراكتیزەكردنی پشت بە كۆمەڵێك توانست و لێهاتوویی دەبەستآ سەرەڕاى داهێنان و نوێگەری، لە دۆخى ئێستاى هەرێمى كوردستاندا قەیرانەكان پتر بوونە و واى لێهاتووە جیهانى قەیرانەكان بوونەتە بەشێك لە ئێمە، هەروەها بەهۆى پێداگری چەندین هێزی نێودەوڵەتى و هەرێمیی لەسەر هێنانەدی ئامانجەكانیان لەرێگەى وروژاندنى و جۆشدانی قەیرانەكان، قەیرانەكان قوڵتربوونەتەوە، بەماناى ئەوەى لایەنێك دەیەوآ لەرێگەى قەیرانێكەوە ئامانجێكی خۆى بەدی بێنآ، بەو مانایە قەیران بووەتە كردەیەك بە ئامانجی وەستاندن و پچڕاندنى چالاكیەك لە چالاكیەكان یا شێواندنى ئارامی دۆخێكى دیاریكراو، بەلآم ئەگەر ئەو لایەنە لەهێنانەدی ئامانجەكەى شكستى هێنا، ئیدی خۆى دەبآ ئەو قەیرانە چارەسەر بكات و دەكەوێتە ناو تەنگژەیەكی راستەقینەوە.
بۆیە پڕۆسەى رووبەرووبوونەوەى قەیرانەكان پێویستى بە بەڕێوەبردنێكی توندوتۆڵە كە تواناى وەلآمدانەوە و بەرەنگاربوونەوە و ملكەچ نەبوون بۆ هێزەكان و بەرەنگاربوونەوەى ئەو مەترسیانەى كە دەیهێنێتە كایەوە و ئەو كاریگەرییانەى كە قەیرانەكان هێناویانەتە كایەوە هەبآ، بەڕێوەبردنی قەیران چالاكانە و سەركەوتووانە تاڕادەیەكی زۆر پەیوەستە بە هونەرى مامەڵەكردن لەگەلأ هەڵوێستە قەیراناوییە جیاوازەكاندا.
لێرەدا دەكرآ پێناسەى بەڕێوەبردنی قەیرانەكان بكرآ بەوەى ئەو پڕۆسە بەڕێوەبردنە بەردەوامەیە كە گرنگی بە پێشبینیكردنی قەیرانە ئەگەرییەكان دەدات لەرێگەى هەستكردن و چاودێریكردنى گۆڕانە ژینگەییە ناوەكی و دەرەكیەكانی هۆكارى قەیرانەكان، هەروەها ئامادەكردنى كەرەستە و تواناى بەردەست بۆ رێگری یا ئامادەباشى بۆ مامەڵەكردن لەگەلأ قەیرانەكان بەو پەڕى رادەى توانست و لێهاتوویی و كەمترین ڕادەى زیان لە سیستەم و ژینگە و كارمەندان، لەگەلأ دەستەبەركردنى گەڕانەوەى دۆخە سروشتییەكە بە زووترین كات و بەكەمترین تێچوو، و لەدواجاردا دیراسەكردنى هۆكارەكانی قەیرانەكە بۆ ئەوەى رێگرى لە روودانى بكرآ یا شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵیدا لە ئایندەدا باشتر بكرآ.
هۆكاری قەیرانەكان
هۆكاری قەیرانەكان بەهەمەجۆرى قەیرانەكان جۆراوجۆر دەبآ و گۆڕانی بەسەردا دآ، هۆكارى ناوەكی و دەرەكی و خودیى و بابەتی شەخسی و گشتى پلانڕێژى و جێبەجێكارى هەیە. سەرەڕاى هەمەجۆرى ئەو هۆكارانە بەلآم دەكرآ تیشك بخرێتە سەر گرنگترینیان:
1- خراپ تێگەیشتن: خراپ تێگەیشتن یەكێكە لەهۆكارەكانی سەرهەڵدانی قەیرانەكان و لەم جۆرە قەیرانەشدا هەر بە روونبوونەوەى راستیەكە ئیدی چارەسەرەكەى ئاسان دەبآ. چونكە هەمیشە خراپ تێگەیشتن لە دوو لاوە خۆى دەردەخات: لەلایەك زانیارى نادروست. لەلایەكترەوە بڕیاردان بەسەر كاروبارەكاندا پێش ڕوون بوونەوەى راستییەكان.
2- پەى پێبردنی خراپ: پەیبردن بریتیە لە قۆناغی وەرگرتنى ئەو زانیاریانەى كە دەكرآ بەدەست بهێنرێن و حوكمى خەملآندنكارانە بەسەر كاروبارە بەرچاوەكاندا بدرآ، ئا بەهۆى ئەوەوەش دەبێتە یەكێك لە قۆناغەكانی هەڵسوكەوتى سەرەكی، هەروەها لەرێگەى ئەو قۆناغەوە هەڵسوكەوت دەكرآ و ناوەڕۆك و شێوەكەى دەناسرآ، ئەگەر ئەو پەیبردنە نادروست بآ، یا زادەى تێكەڵبوونی دیدگا و شێواوی بێت، ئەوە دەبێتە هۆی ناسەلامەتى ئەو ئاراستەیەى كە ڕابەرى ئیدارى دەیگرێتە بەر.
3- خەملآندن و هەڵسەنگاندنى خراپ: بەرفراوانترین هۆكارى روودانی قەیرانەكانە لەسەرجەم كایەكاندا، بەتایبەت لە كایەى سەربازیدا، كاتێك لایەنێكى جەنگێكی لێوارى هەڵگیرسان دەبێتە قوربانی خەملآندن و هەڵسەنگاندنەكانی خۆى لەبەرامبەر لایەنەكەى دیكە، خەملآندنی قەیراناوی لەرێگەى دوو لایەنی سەرەكیەوە سەرهەڵدەدەن، گرنگترینیان:
أ. زێدەڕۆییكردن لە متمانەى بەتالأ بەخۆ و بەتواناى خود لەبەرەنگاربوونەوەى لایەنەكەى دیكە و زاڵبوون بەسەریدا.
ب. خەملآندنى ناڕاستى هێزى لایەنی بەرامبەر و سوك سەرنجدان و كەمكردنەوەى.
4- بەڕێوەبردنی هەڕەمەكی: ئەم جۆرە بەڕێوەبردنە تەنها وەكو هۆكار و پاڵنەرى قەیرانەكان كار ناكات، بەڵكو بەڕادەیەكی مەترسیدار وەك بەڕێوەبەرى قەوارەى ئیدار و كاولكەرى توانا و لێهاتووییەكانیشی كاردەكات، نموونەشى پلانی خراپ و رێزنەگرتن لە پەیكەرى رێكخستنى دەزگا و كەموكورتى لە ئاراستەى فەرمان و داتا و زانیارییەكان، هەروەها نەبوونی هەماهەنگی و پڕوپاگەندەى ململانێى ناوەكی نێوان تاكەكان و قەوارەى ئیدارى، پاشان روودانی نیشانەى دوولەتبوونی بەرژەوەندییەكانی ئیدارە و بەرژەوەندی فەرمانبەرانى كایەى ئیدارى.
5- خواستى فشاركردن: گرووپەكانى فشار ئەم شێوازە دەگرنە بەر، هەروەها گرووپەكانى بەرژەوەندیش دەیگرنە بەر بۆ كۆكردنەوەى دەستكەوتی نایەكسان لە قەوارەى ئیدارى، چالاكترین كەرەستەشى بۆ ئەم كارە بریتیە لە دروستكردنی قەیرانى دوابەدواى یەك بۆ قەوارەى ئیدارى جێى ئامانج، و رووبەرووكردنەوەى زنجیرەیەكی دوابەدواى یەكی ئەو قەیرانانەى كە بڕیاردەر ناچار دەكات ملكەچى ببێت.
6- بێ ئومێدی: بآئومێدی لە ئاست خۆیدا یەكێكە لەو قەیرانانەى كە مەترسییەكی بەردەوام بۆ سەر بڕیاردەر دروست دەكات، هەروەك لە ئاستى دەوڵەتیشدا هۆكارێكى قەیرانە توندوتیژ و كاولكەرەكانە، و باجەكەشى قورسە و مەترسیدارترین كاتى بێ ئومێدی نێوان ولآتان قەیرانى ئەو ولآتانەیە كە لەجەنگێكی درێژ مەودادان.
7- پڕوپاگەندە: گرنگترین سەرچاوەى قەیرانە، بگرە زۆرێك لە قەیرانەكان تاكە سەرچاوەیان پڕوپاگەندەیە كە بەشێوەیەكی دیاریكراو بلآوكراوەتەوە و بەشێوەیەكی دیاریكراو بەكارهێنراوە، پاشان بەبەكارهێنانى كۆمەڵێك راستیی و هەقیقەتى راستگۆیانە كە روویانداوە و لاى بەشێكى زۆری خەڵكی پڕوپاگەندە بەكاردەهێنرآ، پاشان گەمارۆدانی بە كۆمەڵێك داتا و زانیارى ساختە و گومڕاكەر و راگەیاندنى لەكاتێكی دیاریكراودا و لەچوارچێوەى كەشوهەوایەكى ئامادەكراو و لەرێگەى بەكارهێنانى رووداوێكی دیاریكراو، قەیرانەكە دەتەقێنرێتەوە.
8- نمایشى هێز: ئەم هۆكارە لەلایەن قەوارە گەورەكانەوە ئەنجام دەدرآ بۆ لەقەبارەدانی قەوارە بچوكەكان، هەروەها لەلایەن قەوارە ئیدارییە چاوچنۆكەكان كاتێك دەبێتە خاوەنی هەندآ رەگەزی هێز و دەیەوآ كاردانەوەى خۆى پێوانە بكات یا تاقی بكاتەوە یا رادەى كاریگەربوونی بەسەر قەوارە بچوكترەكانەوە هەیەتی، هەروەها بەسەر رادەى كاردانەوەى قەوارە گەورەترەكان، پاشان بە پڕۆسەیەكی نمایشكارانە دەست پێدەكات بۆ كاریگەریخستنە سەر شانۆى رووداوەكان، و بآ لەبەرچاوگرتنى ئەنجام و ئاكامەكانی، جا كۆمەڵێك فاكتەری چاوەڕواننەكراو دێتە كایەوە و قەیرانەكە روودەدات و لەگەلأ یەك بەدواى یەكدا زیاتر هەڵدەلآوسآ و ئاكامەكەى كەڵەكە دەبآ.
9- هەڵە مرۆییەكان: هۆكارێكە بۆ سەرهەڵدانى قەیران جا لە رابردوو بوبێت یا ئێستا یا ئایندە، رووداوی تەقینەوەى مەكۆى ئاسمانی (چالینجەر) و ئەو قەیرانە توندەى متمانەكردن بە هەندآ لایەنی سەرپەرشتیكردنى پڕۆگرامەكەى كە زادەى ئەو رووداوە بوو، هەروەها حەپەسانى كۆمەڵگەى ئەمریكی، هەموو ئەوانە بەهۆى هەڵەیەكى مرۆییەوەبوو دەگەڕایەوە بۆ بالآدەستى كەشوهەوایەكی كارى نالەبار.
10- قەیرانی پلان بۆداڕێژراو: هەروەها قەیرانە پلان بۆ داڕێژراوە خنكاوەكان پێدەوترآ، بەشێوەیەك هەندآ هێزى ركابەرى قەوارەیەكی ئیدارى كار بەدواداچوون بۆ رێڕەوی كارى ئەو قەوارەیە دەكەن و لەرێگەى ئەو بەدواداچوونەوە پڕۆسەى كار و قۆناغەكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردن و پێداویستی و هەلومەرجی هەموو قۆناغێك لەو قۆناغانەى بۆ رووندەكاتەوە، پاشان دەكرآ قەیرانێكی پلان بۆ دارێژراو بقەومآ.
11- پێكدژى ئامانجەكان: پێكدژى ئامانجی نێوان لایەنە جیاوازەكان كە خەریكە قەیرانێك لەنێوانیاندا دێتە ئارا، بەتایبەت ئەگەر كارێكی هاوبەش كۆیان بكاتەوە، ئەوە هەر لایەنێك لەسۆنگەى بەرژەوەندی خۆیەوە تەماشاى ئەو كارە دەكا كە ناتەبا و پێكدژە لەگەلأ دیدگاى بەرامبەر، ئەوەش بەهۆى پێكدژى ئامانجەكانیانەوە، لە ئاكامدا قەیران دێتە كایەوە.
12- پێكدژى بەرژەوەندییەكان: ئەمیش یەكێكە لە گرنگترین روودانی قەیران لەچوارچێوەیەكی نێودەوڵەتی یا لۆكاڵى تەنانەت لەناو كۆمپانیا و یەكەكانی چالاكی ئابووری قەبارە بچوك، هەموو ولآتێك بەرژەوەندی خۆى هەیە و هەموو كۆمپانیایەك بەرژەوەندی خۆى هەیە، تەنانەت هەموو تاكێك بەرژەوەندی خۆى هەیە، جا ئەگەر بەرژەوەندییەكان بەتوندی دژى یەكتر بن، ئەوە پاڵنەرى روودان و سەرهەڵدانی قەیرانەكە دەردەكەوآ.
میدیا وەك فاكتەرێكی كاریگەر لە بەڕێوەبردنی قەیرانەكاندا:
گومان لەوەدا نییە راگەیاندن رۆڵێكی گەورەى هەیە لە رووبەرووبوونەوەى قەیران و كارەساتەكان هەیە، هەوڵى میدیایی زۆر چالاكانە بەشدار دەبآ لە سوككردنەوەى قەیرانەكان لەرێگەى بلآوكردنەوەى راستیەكان و رێگرى لە بلآوبوونەوەى پڕوپاگەندەى مەبەستدار كە دەبێتە هۆى خراپتركردنى دۆخەكە، ئەو رۆڵە گرنگەى كە میدیا لە ئەستۆی دەگرآ بریتیە لە ئاگاداركردنەوەى جەماوەر لە راستى رووداو و قەیرانەكان و تەمومژى و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەى بۆ ئەوەى مامەڵەى لەگەلأ بكات، هەروەها بۆ سنورداركردنى شوێنەوارە كۆمەلآیەتی و ئابووری و ئاسایشییە نێگەتیڤەكانی. میدیاى تایبەت راستیی و زانیارى دروست بە خەڵكی دەدات كە هاوكاریان دەبآ لەدروستكردنی بۆچوونی دروست و هەڵوێست وەرگرتنى كارا لە قەیران و كارەسات و بەشدارییەكی كارا لە سوككردنەوەى شوێنەوارەكانی.
قەیران و كارەساتەكان دۆخێك لە ترس و گومان دێننە ئارا و ژینگەیەكی بەپیت دروست دەكەن بۆ گەشەسەندنى پڕوپاگەندەى وا كە دۆخەكە خراپتر دەكات، ئەوەش وا پێویست دەكات هاولآتیان زیاتر ئاگادار بكرێنەوە و بەئاراستەى چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەلأ قەیرانەكە و لەنێوبردنی لایەنە خراپەكەى ئاراستە بكرێن، ئا ئەوەش پێویستى بە بووونی پلانی میدیایی كارا هەیە لە چوارچێوەى پلانی میدیایی پێشوەختە بۆ خۆبەدوورگرتن لە لایەنە خراپەكان و پاراستنى سەرچاوە ژینگەیی و مرۆییەكان و رووبەربوونەوەى قەیران و كارەساتەكان و زاڵبوون بەسەریاندا و قەتیسكردنى شوێنەوارە خراپەكانی، سەرەڕاى پاراستنى سەرچاوە سروشتییەكان و بەكارهێنانى باشترى ئەو سەرچاوانە.
رۆڵى سەرەكی میدیا لە بەرەنگاربوونەوەى قەیرانەكاندا لەرێگەى پلانی میدیایی پێویستى بە پلانێكی توندوتۆڵ هەیە كە هەڵگری پەیامی میدیایی باوەڕپێهێنەر وابێت كە زانیارى و داتای تەواوى ساختەنەكراو بدات بە جەماوەر، لەگەلأ لەبەرچاوگرتنى سەر لێ نەشێواندنی جەماوەر لە كەمكردنەوەى قەبارەى قەیرانەكە، هاوكات گەورەنەكردنی قەیرانەكە بۆ خۆدوورگرتن لە ترساندن و تۆقاندنی جەماوەر و هاوكاریكردنیان لە دروستكردنى یەك ئاراستە و بۆچوونێكی دروست بۆ بەرەنگاربوونەوەى قەیرانەكان.