وشكاێبوون 

وشكاێبوون 




2021-11-02 14:23:37



پێش ئەوەی بچینە كرۆكی باسەكەمان پێوستیمان بەوەیە لە ڕووی زمانەوانیەوە ئەم چەمكە پێناسە بكەین هەرچەند خۆم زۆر بە كوڵەوار ئەزانم لەم ڕووەوە بەڵام دەبێت بزانین وشكبوون لەزمانەكانی تر چێ ئەگەیەنێ ، بۆ نمونە لە زمانی ئینگلیزی پێیدەگوترێ(drought)، بە زمانی عەربیش پێدەوترێت(جفاف)، بەڵام بەزمانی كوردی بە ( وشكەساڵی) هاتوە، هەرچەند لە راستیدا وشكایبوون لەوانەیە بۆ ماوەی ساڵیك بێت یان زیاتر یان كەمتر، بۆیە بەباشم زانی لەجیاتی (وشكەساڵی ) وشەی یان چەمكی (وشكاێبوون) بەكاربێنم بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕیگە بەخۆم بدەم بابەتەكە لە روِوی زانستیەوە شەنوكەو بكەم. سەرەتا دەبێت پێناسەی ئەم دیاردەی وشكایبوون (وشكە ساڵی) بكەین، لەسەردەمانی باو باپیرنمان ئەو ساڵەی بێ بارانی بوایە دەیان گوت ئەمساڵ قات وقرییە ، كەم بارانی خۆی لەخۆیدا دەبووە هۆی كەمی بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی ئەویش بەهۆی كەمی لەوەرگا یان ڕووەكی بێت لە ئەنجامی نەبوونی بەرهەمی دانەوێڵە كە خواردنی سەرەكی هەم مروڤ بوو هەم ئاژەڵ كەواتە هۆی سەرەكی ئەم دیاردەیە كەمی ئاوە كە سەرچاوەكەی دەگەرێتەوە بۆ كەمی باران یان نارێكوپێكی لە كاتی بارانی بەهاران ، ئەم دیاردەیە دەكرێت بۆ ماوەیەكی دیاری كراوبێت نزیكەی مانگێك یان چەند مانگێك لەوانەشە بگاتە زیاتر لە ساڵێك لە هەندێ شوێن چەندین ساڵ بەسەریەكەوە ڕوودەدات لە ئەنجامدا كاریگەری زۆر خراپتری لێ دێتە ئەنجام ئەویش سەرهەڵدانی دیاردەی بە بیابانبوونە، زیاتر ئاشنا بوون بەم دیاردەیە دەبێت ئاماژە بە هۆكارەكانی وشكاێبوون (وشكەساڵی) بكەین بەشێوەی سەرەكی بریتیە لە كەمی ئاو بە هۆی كەمی بارانی بەهاران لەئەنجامدا دەبێتە هوی زیانگەیاندن بە بەرهەمە كشتوكاڵیە دێمیەكان بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان هەندێ جار بارانێكی بە خوڕ دەبارێت چەم و دۆڵەكان پر دەكات بێ ئەوەی سودێكی ئەوتۆی هەبێت و یەكێك لە هۆكارەكانی تری ئەم دیاردەیە بەرزبونی پلەی گەرمایە ئەویش دەبێتە مایەی زیادبوونی بە هەڵم بوون تا ئاستێك ڕیژەكەی دەگاتە 3000 تا 4000 ملم لە ساڵێكدا زۆر جاریش جۆری خاكەكە یارمەتی دەر نیە بۆ ئەوەی ئاو لە خۆ بگرێت ئەمیش دەبێتە هوی زیادبوونی بە هەڵمبوون. كارگەرییە نەرێنیەكانی وشكاێبوون (وشكەساڵی) لە سەر بەرووبومە كشتوكاڵیەكان لەوە دەردەكەوێت بەرووبومە كێڵگەیەكان نا بود دەبن، بەشێوەیەك قەدی زۆر كورت دەبێت وبەرهەمەكەی دەپوكێتەوە لە هەمان كاتدا كاریگەری دەبێت لە سەر داری بەردار ئەویش بەهۆی كەمی شێ لە خاك و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی. ئەم دیاردەیە كاریگەریەكی خراپی لەسەر جۆری خاكیش دەبێت لەبەرئەوەی پێكهاتەی خۆَڵەكە توندوتوڵی خۆی لەدەستدەدات لە ئەنجامدا چ لە كاتی هەڵكردنی بای بەهێز یان بارانێكی بە خور خۆڵەكە دادەماڵێت  و لە ئەنجامدا خاكە بەپیتی خۆی لەدەستدەدات، ئەم دیاردەیە زۆر جار دەبێتەهۆی ئەوەی سەرچاوە ئاویەكان وشك ببن وەكو كانی و بیر و ئەمیش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دیاردەیەكی ترسناكتر ئەویش بەبیابانوونە (التصحر) . گرنگترین جورەكانی وشكاێبوون (وشكەساڵی)
1-    وشكایبوونی كەشوهەوا، بریتیە لە كەمی بارینی باران و بەفر لە وەرزی خۆیدا.
2-    كەمی ڕێژەی شێ لە خاك ئەمیش دەبێتە هۆی نابوودبونی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان هۆكارەكەش دەگەرێتەوە بۆ بەكارهێنانی ئاو بەشێوەیەكی نازانستی و پەیرەونەكردنی سیستەمی نوێ لە ئاودێری لەهەمانكات جۆری خاكەكەش كاریگەری نەرێنی خۆی هەیە لەسەر كەمی شێ.
3-    وشكاێبوونی هایدرۆلۆجی، هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ كەمی ئاوی سەر زەوی و ئاوی ژێر زەوی. دەتوانین بەشێوەیەكی تر وشكاێبوون جیابكەینەوە ئەویش بریتیە لە 
1- وشكایبوونی هەمیشەیی: ئەو جۆرە لە بیابانەكان ڕوودەدات. 2- وشكایبوونی وەرزی: ئەویش دەگەرێتەوە بۆ وەرزی بارانبارین. 3- وشكایبوونی كوتوپڕ : ئەم جورەش لە كاتێك باران بەشیوەی پچر پچر و نا رێك ببارێت بە تایبەت لە ناوچە شێدار و نیمچە شێدارەكان ڕودەدات. 4- وشكایبوونی چاوەڕوان نەكراو: لەئەنجامی دابەزینی ڕێژەی شێ لە هەوا ڕودەدات ئەمیش دەبێتە هۆی گەشەنەكردنی ڕووەك و لە ناوبردنی. هۆكارەكانی سەرهەڵدانی وشكاێبوون (وشكە ساڵی) 1- كاتێك پلەی گەرما لە نیوەی سەرەوەی گوی زەوی دادەبەزیت، دەبێتەهۆی ڕودانی وشكاێبوون لەو ناوچانەی دەكەونە لیواری دەریاكان. 2- كەمبوونی كردە سروشتیەكان كە دەبێتە مایەی بارینی بارانی كەم ئەوەیش بە تایبەت لەو ناوچانەی شێ تێدا كەمە یان نیمچە شێدارە. 3- بەرزبوونی پلەی گەرما دەبێتەهۆی زیادبوونی بە هەڵمبوون لە ئەنجامدا كاریگەری دەكاتە سەر ڕوپوشی سەوزایی. 4- ڕوودانی هەندێ دیاردەی سروشتی وەك بەرزبونی پاڵەپەستۆ بەشێوەی ناسروشتی وڕوودانی تۆرنادۆ ( أعصار) كاریگەریكانی وشكاێبوون 1- تێكچونی بەروبومە كشتوكاڵییەكان لەڕوی چەندایەتی و چۆنایەتی. 2- سیستەمی گەشەكردنی بەرهەمی سامانی ئاژەڵ. 3- تێكچونی سیمای خاك و لەدەستدانی بەپیت بوونی لە ئەنجامی هەڵكردنی با و داپۆشینی بە لم. 4- تێكچونی سروشتی ژینگەی ناوچەكە بەهۆی لەناوچونی سەوزایی و كۆچكردنی ئاژەڵ و باڵندە نیشتەجێبوەكانی ناوچەكە. 5- بەهۆیەوە قاتوقری و برستی بڵاودەبێتەوە و دیاردەی كەمبوونی ئاو سەرهەڵدەدات 6- بەهۆیەوە كۆچكردنی ناوخۆی و دەرەكی سەرهەڵدەدات و دەبێتەهۆی زیادبونی كۆچەری جیهانی. 7- شەر بەرپادەبێت بەهۆی ناكۆكی لەسەر ئاو و كەمی خۆراك 8- دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی. 9- لاواز بوونی كەرتی پیشەسازی بە تایبەت ئەوانەی پشت بە ئاو دەبەستن. 10- لەبەر كەمبوونی ئاو بەنداوەكان توانایی بەرهەم هینانی كارەبایان كەمتر دەبێت. ئەوڵاتانەی زورترین ئەگەری توشبونی وشكەساڵیان هەیە: 1- مەغرب لەو وڵاتانەیە ڕوبەڕوی وشكە ساڵی بۆتەوە سەرەڕای ئابوریەكی بەهێزی هەیە بڕی 600 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دیاردەیە. 2- ئۆگەندا: سەرەرای ئەوەی حكومەتی ئەو وڵاتە لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وشكەساڵی بەڵام نەتوانراوە ڕێگری لێ بكرێت. 3- سۆماڵ: لەو وڵاتانەیە زۆر نیگەرانە لە دابینكردنی ئاسایشی خوراكی چونكە تەنها 1% خاكەكەی بەسودە بۆ كشتوكاڵ. 4- ئێران: لەو وڵاتانەیە كەمترین زەوی كشتوكاڵی هەیە چونكە بیابان زۆرترین ڕوبەری زەویەكەی پێكدێنێت و 1.1% ی خاكەكەی بۆ كشتوكاڵ دەستدەدات. 5- پاكستان: ئەمە 50 ساڵە دەناڵێت بەدەست كەمی ئاو و خۆراك چاوەڕێی ئەوە دەكرێ لە دەساڵی داهاتوو دۆخی خراپتر بێت. 6- چین: لەبەر بێ بارانی و زیادبونی دانشتوانی ساڵ بەساڵ دابین كردنی خۆراك بو دانشتوانی زەحمەت تر دەبێت. 7- ئەریتریا: دەناڵێت بەدەست وشكە ساڵی و كەمی خۆراك لە ساڵانی ئایندە چاوەڕی خراپتری لێ دەكرێت. 8- سەرەرای ئەوەی سودان زۆربەی خاكەكەی بەپیتە بەڵام زیاتر 2٠8 دانشتوانی بەدەست وشكەساڵی و كەمی خۆراك دەناڵینن. 9- ئەسیوبیا: سەرەڕای ئەو هەموو یارمەتییەی دەدرێت بەڵام تا ئێستا لە ژێرباری وشكەساڵی دەناڵینن. لەكۆتایدا دەبێت ئەوەش بزانین لە پەنجا ساڵی ڕابردوو و بەهۆی بەكارهێنانی سوتەمەنی كاربۆنی (نەوت، خەڵوزی بەردین) بەشێوەیەكی بەرچاو ساڵ بەساڵ گەرمی زەوی بەرزبۆتەوە ئەمەیش بووە مایەی تێكچونی كەش و هەوای زەوی لە ئەنجامدا دیاردەی جۆراو جۆر ڕویدا هەر لە زیادبونی لافاو لە وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ئاسیا تا كەم بارانی لە باكوری ئەفریقا و ڕوژهەڵاتی ناوراست. بەپێی دواین ڕاپۆرتی ئاژانسی ناسا دوو وڵاتی تر زۆر دوورنیە توشی وشكەساڵی و بە بیابانبوون بن ئەویش سوریا و عێراقە، ئێمەش وەكو هەرێمی كوردستان زۆر دورنین لەو دوو مەترسیە بۆیە دەبیت حكومەتی هەرێم ئامادەكاری باش بكات بۆ ڕوبەڕووبونەوەیان. 
وەسفی خەلیل، ڕاوژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی