2021-11-02 13:55:13
رۆژى 23/9/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازييان كرد له محه‌ممه‌د فه‌زل بارى باڵيۆزى وڵاتى به‌نگلاديش له عێراق و شاندى ياوه‌رى.
له ديدارێكدا باڵيۆز خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به سه‌ردانكردنى كوردستان و رايگه‌ياند: ئێمه خوازيارى به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانمانين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌نگلاديش وڵاتێكى خاوه‌ن پيشه‌سازى و ده‌ستى كارى به‌هێزه له رووى ئابوورييه‌وه باش‌ترين وڵاتين له چوارده‌ورى ناوچه‌كه‌مان.
محه‌ممه‌د بارى وتى: ئابووريمان له ماوه‌ى 15 ساڵى دوايى دا پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆيه‌وه بينيوه به‌ڵام به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆنا له‌م دوو ساڵه‌دا كاريگه‌رى هه‌بووه و به‌رهه‌مه‌كانمان كه‌مى كردووه، له پيشه‌سازى قوماش و چه‌رم يه‌كێكين له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى جيهان و به دووه‌مين وڵاتيش داده‌نرێين له‌سه‌ر ئاستى جيهان له پيشه‌سازى دروستكردنى جل و به‌رگ و هه‌نارده‌كردنى بۆ بازاڕه‌كانى جيهان.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان باڵيۆز وتى: ئێمه خوازيارى به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانمانين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هاوڵاتييه‌كى زۆرى به‌نگلاديش له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌مان وايه له داهاتوودا كارگه‌يه‌كى دروستكردنى جل و به‌رگ له شارى هه‌ولێر دابمه‌زرێنين.
باڵيۆزى به‌نگلاديش ئه‌وه‌شى خسته روو كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ شارى به‌غدا به هاوكارى به‌رپرسانى به‌شى بازرگانى باڵيۆزخانه‌كه‌مان په‌يوه‌ندى به ژوورى بازرگانى به‌نگلاديش ده‌كه‌م بۆ رێكخستنى ديدارێكى ئابوورى و دروستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان ، باڵيۆز ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه كه هه‌ر بازرگانێك به نوسراوى پشتگيرى ژوورى بازرگانى بێت بۆ لامان ئێمه هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ ده‌كه‌ين بۆ وه‌رگرتنى ڤيزا و هه‌موو رێكاره‌كانى گه‌شت.
له لايه‌ن خۆيانه‌وه ئاماده‌بووان له یەکێتی ژوورەکان دواى به‌خێرهێنان هيواى كاتێكى خۆش و به‌سووديان بۆ خواست له گه‌شته‌كه‌ى دا بۆ هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى یەکێتی ژوورەکان وتى: ئێمه خوازيارى په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى بازرگانين له‌گه‌ڵ وڵاتێك كه خاوه‌ن پێشه‌سازييه‌ك و به‌هێز و ده‌ستى كارى به‌هێزه، هيوادارين بتوانين سوود له ئه‌زموونه‌كه‌تان وه‌ربگرين.
د. دارا رايگه‌ياند به‌هۆى بوونى ده‌ستى كارێكى زۆرى به‌نگلاديش له هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه كه ئه‌م وڵاته كونسوڵخانه ياخود نوسينگه‌يه‌كى بازرگانى بكاته‌وه له كوردستان له هه‌مان كات دا رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت له به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان.
ئاماده‌بووان هيواشيان خواست كه به هاتنى به‌ڕێزيان په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى به‌نگلاديش و هه‌رێمى كوردستان به‌هێز بن و گه‌شه بسێنێ، خوازيار بوون كه كۆمپانياكانى وڵاتى به‌نگلاديش پێشانگايه‌كى تايبه‌ت به نمايشكردنى به‌رهه‌مى وڵاته‌كه‌يان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
ئاماده‌يی خۆشیان نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى هه‌ماهه‌نگييه‌ك.